فەزلی ڕۆژوو گرتن بە گشتی وە فەزل و پاداشتی بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفەو عاشورا
08/10/2013 نوسەر: bzavpress

فەزلی ڕۆژوو گرتن بە گشتی وە فەزل و پاداشتی بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفەو عاشورا

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من صام يوما في سبيل الله باعد الله منه جهنم مسيرة مائة عام ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2565 واتە : ( هەر کەسێک ڕۆژێک بە ڕۆژوو بێ لە ڕێگای -پێناوی ڕەزامەندی- خوا ئەوە خوا جەهەننەمی لێ دوور ئەکاتەوە بە قەد ڕێی سەد ساڵ ) . وە هاتووە لە ئەبی قەتادە خوا لێی ڕازی بێ کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( سئل عن صوم يوم عرفة فقال : يكفر السنة الماضية والباقية قال : وسئل عن صوم يوم عاشوراء فقال يكفر السنة الماضية ) رواه مسلم واتە : (-پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم- پرسیاری لێکرا دەربارەی بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم- فەرمووی : کەفارەتی -تاوانەکانی-ساڵی ڕابردووە وە کەفارەتی -تاوەنەکانی- ساڵی داهاتووە وە -ئەبی قەتادە- ئەڵێ : -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم- پرسیاری لێکرا دەربارەی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشورا -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم- فەرمووی : کەفارەتی -تاوانەکانی- ساڵی ڕابردووە ) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ان عشت ان شاء الله الى قابل صمت التاسع مخافة أن يفوتني يوم عاشورا ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 350 واتە : ( ئەگەر بژیم ان شاء الله تا ساڵی داهاتوو ئەوە ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو ئەبم لە ترسی ئەوەی ڕۆژی عاشورام لە دەست بچێ ) . لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- فەزل و گەورەیی ڕۆژوو گرتن لە پێناوی خوا کە ڕۆژێک لە پێناوی خوا بە ڕۆژوو بیت سەد ساڵە ڕێ لە جەهەننەم دوور ئەکەویتەوە .
2- فەزل و پاداشتی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عەرەفە کە ئەبێتە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ ساڵی پێشوو وە ساڵی داهاتوو .
3- فەزل و پاداشتی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشورا کە ئەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێکی ڕابردوو .
4- بۆمان دەرکەوت کە سوننەتە ڕۆژێکیش پێش عاشورا بە ڕۆژوو بین بۆ ئەوەی عاشورا لە دەستمان نەچێ و موخالەفەی جولەکەکانیش بکەین .
دەبا ئەو هەلە لە دەست خۆمان نەدەین و ئەو پاداشتە گەورەیە لە بیر نەکەین و بشزانین کە لەوانەیە جارێکی تر بەم ڕۆژانە نەگەینەوە خوا هەموو لایەکمان مۆفەق بکا بۆ بە ڕۆژوو بوون لە عاشورا و لە عەرەفە و لە سەر هەموو عیبادەتەکانمان ڕاگیرمان بکاو لێمانی قبوڵ بکا هەر داوا لە خوا ئەکەین و هەر ئەویش شایستەی لێ پاڕانەوەیە .