یەکێتى تۆپى پێ ئیسپانیا بۆدوا جار کاتى ئەنجامدانى یارى کلاسیکۆى نێوان بەرشلۆنە و ریال مەدریدى دیارى کرد .
لەم بارەیەوە رۆژنامەى مارکاى ئیسپانیاى بەناو بانگ بلاوى کردۆتەوە یەکێتى تۆپى پێ ئیسپانیا بریارى داوەى یارى کلاسیکۆى داهاتوو لە کاتژمێر نۆ شەو ئەنجام بدرێت ،ئەگەرچى بریار بوو یاریەکە لە کاتژمێر (7)سەر لە ئێوارە بەرێوە بچێت لە (26)ئەم مانگە لە یاریگاى کامپ نوو .
جێگەى ئاماژەیە چاو دێرانى وەرزشى پێیان وایە یارى کلاسیکۆى ئەمجارە بەهێزترین یارى کلاسیکۆ دەبێت لە مێژووى ئیسپانیا ،چونکە لە ریزى ریال مەدرید هەریەکە لە رۆناڵدۆ و بێل یارى دەکات لەبەرامبەردا لەیانەى بەرشلۆنە میسى و نیمار داسیلفا بەشدارى دەکەن.