07/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حەج پایەیەکی ئیسلام
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: حه‌ج پایه‌یه‌كه له پایه‌كانى ئیسلام، وه یه‌كه‌م ماڵه دانراوه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌م (علیه‌السلام) كه خوا په‌رستى تێدا بكه‌ن، وه به دڵنیایى به‌هۆى ئه‌نجامدانى (حه‌ج)ه وه چه‌ندین فه‌زڵ و پاداشت ده‌ست مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌كه‌وێ، به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و پاداشتانه باس ده‌كه‌ین
كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى (حه‌ج)ه وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت. له‌وانه:
یه‌كه‌م: پیرۆزترین ماڵه كه خواى په‌روه‌ردگار داى ناوه بۆ به‌نده‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى خوا په‌رستى تێدا بكه‌ن.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِینَ ) [ال عمران 96] . واته: به‌ڕاستى یه‌كه‌م ماڵێ كه‌دانراوه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌م(علیه‌السلام ) كه خوا په‌رستى تێدا بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه له مهكهدایه، پیرۆز كراوه‌و ڕێنمووییه بۆ هه‌موو جیهان.
دووه‌م: جێ به جێكردنى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگاره.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ )[البقرة 196] . واته: وه حه‌ج و عومره بۆ خواى په‌روه‌ردگار به جێ بهێنن به‌ته‌واوى.
سێ یه‌م: جێ به جێكردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم).
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( أَیُّهَا النَّاسُ قَدْ فَرَضَ اللَّهُ عَلَیْكُمْ الْحَجَّ فَحُجُّوا ) رَوَاهُ مُسْلِم (3321). واته: ئه‌ى خه‌ڵكینه به‌ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار حه‌جى له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، جا كه‌وابوو حه‌ج بكه‌ن.
چواره: حه‌جى ماڵى په‌روه‌ردگار پاداشتى ته‌نها به‌هه‌شته.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَیْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلاَّ الْجَنَّةُ ) رَوَاهُ البُخَارِیّ (1773) مُسْلِم (3355). واته: حه‌جێك كه بهپاكى بكرێت تاوانى تێدا نه‌كرێت و له‌به‌ر ڕیایى نه‌بێت، ئه‌وا پاداشتى نییه جگه له به‌هه‌شت.
پێنجه‌م: هه‌ركه‌سێك بۆ حه‌جى ماڵى خوا بڕوات ئه‌وا وهفدى په‌روه‌ردگاره.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( وَفْدُ اللَّهِ ثَلاَثَةٌ الْغَازِى وَالْحَاجُّ وَالْمُعْتَمِرُ ) صَحِیح الْجَامِع (7112) . واته: وهفهدى خواى په‌روه‌ردگار سێ یه: تێكۆشه‌ر له پێناوى خوادا، وه ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ حه‌ج ده‌چێت، وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه بۆ عومره ده‌چێت.
شه‌شه‌م: هه‌ركه‌سێك له‌ڕێگه‌ى (حه‌ج)دا بمرێت پاداشتى حه‌جى بۆ ده‌نوسرێت.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( مِنْ خَرَجَ حَاجًّا فَمَاتَ كَتَبَ اللَّهُ لَهُ أَجْر الْحَاجِّ إِلَى یَوْمِ الْقِیَامَةِ ). سِلسِلة الأحادِیِث الصَحِیحَة للشَّیْخ الأَلْبَانی (2553) . واته: هه‌ركه‌سێك له‌ماڵ ده‌ربچێت به‌نیه‌تى حه‌جكردن، ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه بمرێت ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى حه‌جى بۆ ده‌نوسێت تاكو ڕۆژى دوایى.
حه‌وته‌م: هۆكاره بۆ پاك بوونه‌وه له تاوانء گوناه.
پێغه‌مبه‌رى خوا((صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَنْ حَجَّ لِلَّهِ فَلَمْ یَرْفُثْ وَلَمْ یَفْسُقْ رَجَعَ كَیَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ)رَواهُ البُخَارِیّ (1521) واته: هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خاترى خواى په‌روه‌ردگار حه‌ج بكات، وه له‌و حه‌جه‌دا قسه‌ى خراپى تێدا نهڵێتء كارى خراپى تێدا نه‌كات، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه- واته: له‌تاوانه‌كانى پاك ده‌بێته‌وه- وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى كه تێیدا له‌دایك بووه, وه فه‌رموویه‌تى: (وَأَنَّ الْحَجَّ یَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ) مسلم(336) واته: به‌ڕاستى حه‌ج تاوان و گوناهى پێش خۆى لاده‌بات و ناه هێڵێت.
هه‌شته‌م: هه‌ركه‌سێك بچێت بۆ حه‌ج دڵ و ده‌رونى ئارام ده‌بێت
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آَمِنًا )[ال عمران 97] . واته: وه هه‌ركه‌سێك چوو بێته ئه‌و شوێنه (مه‌كه) ئه‌وا هه‌میشه دڵ و ده‌روونى ئارام بووه.
نۆیه‌م: چاكترین كرده‌وه‌یه له‌لاى په‌روه‌ردگار.
پیاوێك پرسیارى كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ى چاكترین كرده‌وه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ( إِیمَانٌ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ) واته: باوه‌ڕ هێنان به په‌روه‌ردگار وه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله علیه وسلم) پیاوه‌كه ووتى: ئه‌ى دواى ئه‌وه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ( جِهَادٌ فِى سَبِیلِ اللَّهِ ) واته: غه‌زاكردن له پێناوى په‌روه‌ردگاردا پیاوه‌كه ووتى: ئه‌ى دواى ئه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (حَجٌّ مَبْرُورٌ) واته: حه‌جى پاك‌و بێ تاوان, رَواهُ البُخَاڕیّ(1519).
ده‌یه‌م: پایه‌یه‌كه له پایه‌كانى ئیسلام.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (بُنِىَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ ، وَإِیتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَالْحَجِّ ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ) رَواهُ البُخَارِیّ (8) ومُسْلِم (122) . واته: ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ر پێنچ پایه دامه‌زراوه: شایه‌تى دان به‌وه‌ى كه هیچ په‌رستراوێك نییه شایه‌نى به‌ندایه‌تى بۆكردن بێت جگه له(الله)، وه پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم)ڕهوانهكراوى خوایه، وه نوێژ كردن، زه‌كات دانى ماڵ و سامان، حه‌جى ماڵى خواى په‌روه‌ردگار، وه به‌ڕۆژوو بوون له مانگى ڕه‌مه‌زاندا .
یانزه‌یه‌م: هۆكاره بۆ لابردن و نه‌مانى هه‌ژاریى و فه‌قیرى.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (تَابِعُوا بَیْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ فَإِنَّهُمَا یَنْفِیَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ كَمَا یَنْفِی الْكِیرُ خَبَثَ الْحَدِیدِ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (2829) . واته: حه‌جج و عومره بكه‌ن دوابه‌دواى یه‌ك (ئه‌گه‌ر حه‌ج تان كرد ئه‌وا عومره بكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر عومره‌تان كرد ئه‌وا حه‌ج بكه‌ن) چونكه به‌ڕاستى ئه‌و دوانه هۆكارن بۆ لابردن و نه‌مانى هه‌ژاریى و فه‌قیرى، وه بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوان و گوناه، وه....
دوانزه‌یه‌م: نوێژ له مه‌كه‌دا پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌یه .
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (صَلاَةٌ فِى مَسْجِدِى هَذَا أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلاَةٍ فِیمَا سِوَاهُ إِلاَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ وَصَلاَةٌ فِى الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِائَةِ أَلْفِ صَلاَةٍ فِیمَا سِوَاهُ)صَحِیح الْجَامِع(3838) واته: یه‌ك نوێژێك له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) له مه‌دینه‌دا، خێر‌و پاداشتى به ئه‌ندازه‌ى هه‌زار نوێژه وه‌ك له مزگه‌وتى تر، وه یه‌ك نوێژێك له (الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ )دا خێرى سه‌د هه‌زار نوێژى هه‌یه، له چاو مزگه‌وته‌كانى تردا.
له كۆتایدا ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و پاداشتى حه‌جى ماڵى خواى په‌روه‌ردگار.
وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمینَ
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِیّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعین.