07/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌ركوك هێڵی سووره
كورد رازی نابێ تایبه‌تمه‌ندی بدرێ به‌كه‌ركوك
به‌غداد - لایه‌نی كوردی له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسای كشانه‌وه كه‌له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه سازكرابوو، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند "كورد كه‌ركوكی به‌هێڵی سوور داناوه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و ناكرێ تایبه‌تمه‌ندی پێبدرێ و فره بازنه‌یش نادادپه‌روه‌رییه".
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند "لایه‌نی كورد له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی عێراق كشایه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك بوو له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق هۆكاره‌كه‌شی موساهه‌مه‌كردنی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه له‌سه‌ر كه‌ركوك، كه كورد رازی نابێ هیچ سازشێك له‌سه‌ر كه‌ركوك بكرێ و ئه‌وشاره‌مان كردووه‌ته هێڵی سووری گفتوگۆكانمان".
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ئێستادا سه‌رۆكی بارسته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی له‌كۆبوونه‌وه‌دا تابگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی یاسای، لایه‌نی كوردی داواكارییه‌كانی روونه، به‌هه‌موولایه‌كیشمان گوتووه كه كورد رازی نابێ تایبه‌تمه‌ندی بۆ كه‌ركوك دابنرێ، وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه پێویسته له‌كه‌ركوكیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف ئه‌نجام بدرێ.
زیاتر گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دادپه‌روه‌ری تێدا بێ پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌یه‌ك بازنه بێ، دابه‌ش كردنی عێراق بۆ 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن واتای فه‌وتاندنی ده‌نگی كورد.
"عێراق به‌بێ كورد ناگاته رێكه‌وتن له‌سه‌ر رۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق، چونكه كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی وڵاته‌كه‌یه، و به‌پێی ده‌ستوور پێویسته مافه‌كانی به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كاندا دابه‌ش بكرێ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه به‌بێ كورد بگه‌نه رێكه‌وتن واته رێزیان له‌ده‌ستووری عێراق نه‌گرتووه و پێشێلكارییان ئه‌نجام داوه، ناكرێ هیچ جیاكارییه‌ك هه‌بێ له‌نێوان ده‌نگی كوردێك له‌هه‌رێم یا كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رێكی عێراقی له‌ناوه‌راست و باشووری عێراق" ئه‌شواق جاف وای گوت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به‌بێ كورد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق تێبپه‌ڕێنرێ واته زینده‌به‌چاڵكردنه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، چونكه رژێمی پێشووی عێراق كورده‌كانی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێ به‌زه‌بری هێز به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌نگه‌كانی زینده‌به‌چاڵ ده‌ركرێ.
روونشیكرده‌وه، جگه له‌كورد پێیان وایه پێویسته عێراق بكرێته 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌ویش بۆ فه‌وتاندنی ده‌نگی كورد و سوود وه‌رگرتن له‌جیاوازی ده‌نگی هه‌ر كورسییه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانی عێراقدا، به‌نموونه له‌هه‌ڵبژاردنی 2005دا كه یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو كورسیه‌كانی كورد چه‌ند بوون كه‌چی له‌هه‌ڵبژاردنی 2010دا كه فره‌بازنه‌یی بوون چه‌ند بوون و چۆن كه‌میان كرد 58 كورسی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره به18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ پێشبینی ده‌كرێ كورسییه‌كانی كورد بۆ 43 كورسی كه‌م بكات.
جه‌ختی كرده‌وه، سوودی عێراقییه‌كانه و له‌ناویشیاندا به‌تایبه‌ت كورد كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كه نرخی هه‌ر كورسییه‌ك وه‌ك یه‌ك ده‌نگ ده‌بێ به‌ڵام ناكرێ وه‌ك هه‌ڵبژاردنی 2010 كه نرخی كورسیه‌ك 43 هه‌زار ده‌نگ بوو كه‌چی له‌پارێزگاكانی دیكه 12 تا 15 هه‌زار ده‌نگ بوو، ئه‌مه كه‌ی دادپه‌روه‌رییه.