06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گرنگ بۆ كچان پێش چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه
هاوسه‌رگیری په‌یمانێكی پیرۆزه بۆ ڕێنمایی و به‌رده‌وامی مرۆڤایه‌تی و گه‌یشتن به پله و پایه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی ویستراو و زانینی نهێنییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتی، سه‌رچاوه‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی مسۆگه‌ر كردن، كه هاوبه‌شێك بۆ تاكه كه‌س به خۆشی و ناخۆشی و شیرینی و تاڵییه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات تاوه‌كو پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر دژوارییه‌كان و له‌ئه‌ستۆ گرتنی لێپرسراوێتی، یه‌كێكه له‌و قۆناغانه‌ی كه مرۆڤ پێیدا تێ په‌ڕ ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش گرنگترین قۆناغ و بڕیاره كه پێویستیی بالاَی به ژیری و كامڵ بوون و كاری هه‌ستیارانه هه‌یه دوور له خه‌ون و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه، هاوسه‌رێتی گونجاویش بریتی یه له هاوڕابوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌مك و دید و بۆچوون و كاری هه‌ردووكیان و سه‌رجه‌م كار و باره‌كانی هاوسه‌رێتی و خێزان، گونجانیش له نێوان كچ و كوڕ دا كاتێك به‌ئاسانی به‌رقه‌رار ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌سێتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بناسێت و بزانێت حه‌ز و ئاره‌زوو و شێوازی بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاری چۆنه، چونكه له هاوسه‌ری ژیان ده‌بێته هۆی چاو پۆشی كردن له كه‌موكوڕییه‌كانی، هاوسه‌رێتیش ڕه‌نجی ماندووبوون و كاری هه‌میشه‌یی و قوربانی دانی كچ و كوڕی كامڵ و هۆشیاری ده‌وێت، تاوه‌كو گونجان و ئارامی و جێگیری و ئاسووده‌یی بۆ ژیانی هاوسه‌رێتی به‌رقه‌رار بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتن له هاوسه‌رگیری پێویستی به هه‌وڵی پێش وه‌ختی هه‌ریه‌ك له كوڕ و كچ هه‌یه لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاری یه‌ك هه‌یه بۆ كچان پێش چونه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
1- هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت، خۆشه‌ویستی ته‌نها وشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی كرداره، خۆسه‌ویستی ناسه‌ندرێت به‌ڵكو ده‌به‌خشرێت.
2-گوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت به تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه خوا پێی خۆشه.
3-نهێنی هاوسه‌ره‌كه‌ت و ماڵه‌وه‌ت بپارێزه هه‌تا لای نزیكترین كه‌سیشت مه‌یدركێنه.
4- ڕێگه به‌كه‌س مه‌ده ئه‌گه‌ر زۆریش نزیك بێت لێته‌وه و ده‌ستی وه‌رداته ژیانت، چونكه ته‌نها خودی خۆتان خاوه‌نی بڕیار و ژیانی خۆتانن.
5-هه‌میشه خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بڕازێنه‌ره‌وه نه‌ك بۆ خه‌ڵكانی تر و گرنگی زیاتر به ڕوخساری خۆت بده له ماڵه‌وه.
6-دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت وه‌ك دایك و باوكی خۆت سه‌یریان بكه.
7- هه‌وڵ بده هه‌میشه ئه‌و كێشانه‌ی كه دێته ڕێگه‌ت به هێمنی له ماڵه‌كه‌ی خۆت چاره‌سه‌ری بكه‌یت و هه‌رگیز كێشه‌كانت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت و له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تر چاره‌سه‌ر مه‌كه، چونكه ده‌رخستنی كێشه‌كان لای خه‌ڵك و هاتنه ناوه‌وه‌ی خه‌ڵك كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.
8-هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه، ئه‌گه‌رچی درۆیه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندیشدا بێت، واته درۆی سپی، تاده‌توانیت هیچی لێ مه‌شاره‌وه.
9-له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بژی و ڕازی به به‌و ژیانه‌ی تێیدا ده‌ژیت له‌خۆشی و ناخۆشی و بوون و نه‌بوونه‌كانی، هاوده‌می به‌وهه‌میشه هه‌وڵ بده له‌ئازاره‌كانی كه‌م بكه‌ره‌وه.
10- ژنی زیره‌ك له ماڵدا ئه‌و ژنه‌یه كه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی توڕه‌یه به‌رامبه‌ری ناوه‌ستێت، وازی لێدێنێت تا به‌ته‌واوی ئارام ده‌بێته‌وه.
11- سور مه‌به له‌سه‌ر كه‌لله ڕه‌قی خۆت ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ڕاستیش بیت، چونكه پیاو ژنی كه‌لله ڕه‌قی خۆش ناوێت، گومانیش له‌وه‌دا نییه كه زۆر پێ داگری و كه‌لله ڕه‌قی ده‌بێته هۆی توڕه‌یی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ماڵدا.
12- دووربه له گومان كردن له هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی نزیكیشتان بێت.
13- بڕوا به قسه‌ی هه‌موو كه‌س مه‌كه كه بۆتی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ژیانت و هاوسه‌ره‌كه‌ت جگه له‌وانه‌ی كه خۆشه‌ویستتن و خۆش به‌ختی تۆیان لا مه‌به‌سته.
14- زۆر قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا به‌ته‌له‌فۆن به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئیش و كاردا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاته‌كانی ئیش كردنی ده‌گریت له‌وانه‌یه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی به‌قسه كردن له‌گه‌ڵ تۆدا و په‌یوه‌ست نه‌بوونی به ئیشه‌كه‌یه‌وه له‌و كاتانه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆریش له ئیشه‌كانیدا ئه‌نجام بدات.
15- شه‌وانه تا ده‌توانیت زوو بخه‌وه و به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌سته، چونكه خه‌وتنی ته‌واو ده‌بێته هۆی دروستی له‌ش و جوانی شێوه و ئارامیدان به‌ده‌رون.
16- خوێندنی ئایه‌ته‌كانی قورئان له‌ماڵ دا و به‌تایبه‌ت له شه‌واندا و له كاتێكدا كه هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ماڵ نییه، چونكه به خوێندنی قورئان فریشته‌كان ده‌بنه هاوده‌مت و شه‌یتان زه‌فه‌رت پێ نابات.
17- هه‌میشه ڕێزی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره و شانازی پێوه بكه به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا.
18- كاته‌كانی شه‌وانت زیاتر به‌ته‌نها به‌سه‌ر مه‌به به‌سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵكو هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا پێكه‌وه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه بكه‌ن كه هه‌ردووكتان لاتان په‌سه‌نده.
19- ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ت حه‌زی پێده‌كات، تا بتوانیت به‌و هۆیه‌وه زمانێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌یت بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی ڕێز له‌نێوانتان.
20- هیچ كات بێ پرسی هاوسه‌ره‌كه‌ت له ماڵه‌كه‌ت مه‌چۆره ده‌ره‌وه.
21- ئاگات له ڕێز گرتن و خۆشه‌ویستی باوك و دایك و خوشك و برا و كه‌سه‌كانی بێت، تا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه بێت به‌رامبه‌ر به‌تۆ.
22- هیچ كات هیچ شتێك له هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌شاره‌وه ئه‌گه‌رچی بچوكیش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر شاردنه‌وه‌ی شته بچوكه‌كانت لا ئاسایی بێت به‌هه‌مان شێوه لات ئاساییه كه شته گه‌وره‌كانیش بشاریته‌وه، بۆیه هه‌میشه ڕاستگۆبه، چونكه سوود وه‌رگرتن له ڕاستگۆیی وه‌ك سوود وه‌رگرتن له پاره وایه بۆتان.
23- هه‌وڵ بده بۆ هه‌میشه‌یی له‌خودی خۆتدا كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌رم و نیان و خۆشه‌ویستییه‌كی گیانی به‌گیانی و هه‌ست و سۆزێكی جوان و پڕ سۆز بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت له ماڵه‌كه‌تدا دروست بكه‌یت.
24- ڕۆژانه ئیش و كاره‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت به‌نیو كات ژمێر پێش هاتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ ماڵ ته‌واو بكه، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ئیش و كارت نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فه‌رمانبه‌ر بوویت، ئه‌وكات پێكه‌وه كاره‌كانی ماڵه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، تا پێكه‌وه‌ش كاته‌كانی بوونتان له‌ماڵه‌وه به‌سه‌ر به‌رن.
25- به‌هه‌ندێك وشه‌ی ساده و جوان ژیانت ڕازاوه‌تر بكه وه‌ك به‌یانیت باش، ئێواره‌ت باش، شه‌وت شاد، سوپاسی خوا بۆ سه‌لامه‌تیت..هتد.
26- تاده‌توانیت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه‌سێكی خۆ پارێزبه له زۆر شت‌دا، چونكه پیاو هه‌رگیز ژنی بێ شه‌رم و بێ ئابڕوی خۆش ناوێت.
27- له‌كاتی ده‌رچونی له‌ماڵدا به‌وپه‌ڕی گه‌رم و گوڕی خواحافیزی لێ بكه‌و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا به ڕوویه‌كی خۆش و ڕوخسارێكی جوان و گه‌رم و گوڕ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بكه.
28- وه‌ك خوویه‌كی جوانی ناو خێزان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی ماڵی كه‌سوكار و خزمه‌كانی بكه.
29- هه‌رگیز به‌ته‌نها مه‌خه‌وه دوور له هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ریه‌كه‌و له شوێنێك، چونكه نزیك بوونه‌وه و به‌ریه‌ك كه‌وتن خۆشه‌ویستی پته‌وتر ده‌كات.
30- هه‌میشه قسه‌ی شیرین و جوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، چونكه قسه‌ی شیرین كلیلی دڵ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشه‌ویشتی یه.
31- ئه‌گه‌ر هات و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له بۆچونتاندا یان له شتێك‌دا جیاواز بوون ئه‌گه‌ر بڕوای به بۆچونه‌كه‌ی تۆ نه‌بوو با بڕیاری كۆتایی لای ئه‌و بێت.
32- زیاده‌رۆِیی مه‌كه له خه‌رجیدا، هه‌موو مانگێك گه‌رچی كه‌مێكیش بێت بڕێك له‌و پاره‌ی ده‌ستان ده‌كه‌وێت پاشه‌كه‌وتی بكه، چونكه ماڵ ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌م ده‌كات.
33- حه‌ز له‌شتێك مه‌كه كه له‌توانای هاوسه‌ره‌كه‌تدا نه‌بێت، تا هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به كه‌موكوڕی خۆی نه‌كات له‌وه‌ی ناتوانێت داواكه‌ت بۆ جێبه‌جێ بكات.
34- زیاده‌ڕیی مه‌كه له نازدان به هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر نوقمیش بێت له خۆشه‌ویستیدا، چونكه هه‌ر شتێك له ڕاده‌ی خۆی ده‌ربچێت ده‌گۆڕێت به زیان.
35- له‌كاتی گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌نگت نزم بێت، چونكه پیاو حه‌ز به ده‌نگی به‌رز ناكات.
36- هه‌میشه وه‌ك هاوڕێیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مامه‌ڵه بكه له چونه ده‌ره‌وه و زۆر شتی تردا كه تایبه‌تن به خودی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت.
37- هیچ كات له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رسام مه‌به به پیاوێكی تر ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی دیاریش بێت وه‌ك هونه‌رمه‌ند یان كه‌سه به‌ناوبانگه وه‌رزشییه‌كان یان ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی سینه‌ما یان سیاسه‌تمه‌داره‌كان.
38- هیچ كات نه‌كه‌یت له‌به‌رچاوی كه‌سانی تردا ڕه‌خنه له بیروبۆچون و كاره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگری، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا ده‌یڵێت دوربوو له‌ڕاستی یان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی تۆدا.
39- هه‌میشه خواردنی خۆش و خوانێكی ڕازاوه به‌ده‌سته‌كانی خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ن بڕازێنه‌ره‌وه و له پێشوازی هاوسه‌ره‌كه‌تدا به، كارێك بكه كه هه‌رگیز له‌ده‌ره‌وه نان نه‌خوات.
40- هه‌وڵبده به‌یانیان پێش هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ستی تا بتوانیت كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌یت و هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوازێكی ڕێك‌وپێك به‌ڕێ بكه‌یت.
41- ڕێكخستنی تاكی كه‌نتۆر و جله‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێك‌وپێك.
42- گرنگیدان به ڕوخسار و جوانیت، یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی پێش چونه ناو پڕۆسه‌كه هه‌رچه‌نده جوانی ڕوخسار هیچ ڕۆڵێكی نییه ئه‌گه‌ر جوانی ناخیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
43- هه‌وڵ بده به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت مه‌به‌سته‌كانت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت گه‌رچی به‌ته‌نها ڕوانینێكیش بێت.
44- كاتی بۆنه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌یاد مه‌كه وه‌ك ساڵ و ڕۆژی له‌دایك بوون، ساڵ و ڕۆژی هاوسه‌رگیریتان، گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی له سه‌فه‌ر، هه‌میشه ئه‌و بۆنانه‌ی بۆ بڕازێنه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده ئه‌و ساتانه‌ی بۆ تایبه‌ت بكه‌یت.
45- هه‌میشه خۆشحاڵی و سوپاس گوزاری خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ربڕه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك‌دا كه له پێناوی تۆدا ده‌یكات، ئه‌گه‌رچی زۆریش بچوك بێت.
46- هه‌میشه هاوبه‌شی خۆشییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌تبه و ناخۆشییه‌كانی له‌سه‌ر شان ئاسان بكه و مه‌هێڵه خه‌فه‌ت له‌ماڵی دنیا بخوات، چونكه دڵنیابن ژیان به خۆشی و ناخۆشی دا تێده‌په‌رێت و به‌خاڵی كۆتایی ده‌گات، له‌به‌رئه‌وه مه‌هێڵه خه‌م و په‌ژاره ته‌نگتان پێ هه‌ڵچنێت.
47- ڕێكخستنی بودجه‌ی ماڵ به هاوبه‌شی هه‌ردووكتان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و بودجه‌یه به پێی پێویست.
48- هه‌رگیز ڕابردووه ناخۆشه‌كانی به‌ئازاره‌وه بیر مه‌هێنه‌وه، هه‌وڵ بده له ڕابردووه‌كانی تۆیش بێگومان تێبگات زۆرجار ڕابردووه‌كان یادگارییه‌كانت زیندوو ده‌كاته‌وه بۆیه باشتره كاته‌كانت به ڕابردووه‌كانت نه‌كوژیت.
49- داهێنانی هه‌ندێك وشه و جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت دا كه‌ده‌بنه مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشان و خۆشبه‌ختی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌كاتی قسه كردن‌دا.
50- هه‌میشه ئاره‌زووه‌كانت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه و ئه‌و شتانه‌ی له ژیانت دا حه‌زی پێ ده‌كه‌یت پێی بڵێ نه‌كه‌یت لێگه‌ڕێیت بێ ئاگابێت له‌و شتانه‌ی هه‌ست و سۆزی تۆ ده‌بزوێنن.