06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانی ئه‌مجاره وكابینه‌ی نوێی كوردستان
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان ئهوهندهكاتهكهی هه‌ستیاره كه زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ت وناوه‌نده هه‌واڵگری وتوێژێرهوهكانی ناوچهكهودونیا وكۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وزه‌ی جیهانی بهبایهخهوهچاودێری و به‌دواداچونیان بۆ دهكردوههریهكهبۆخۆی لهدوبهرژهوهندیهكانی خۆیان ده‌گه‌ڕان , دانیشتوانی هه‌رێمیش كه‌بانگه‌شه‌ی له ئوسوڵ به‌ده‌ر ژیانی لێ تاڵ كردبون ولهسندوقی ده‌نگدان دوانهكهوتبون بهوحاڵهیشهوهههرچاوهڕێی ئهنجامهكانبون به‌هیوای په‌رله‌مان وكابینهیهكی سه‌ركه‌وتو.
گرنگی ڕێكهوتهكهلهوئاستهدایه ژوری عه‌مه‌لیاتی ده‌ره‌كی بۆ به‌دواداچونی بۆ داده‌نرێت وهێشتا ئه‌نجامه‌كان به‌فه‌رمی ڕانهگهیهنرابو په‌یام ومهسیجێكی توند ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كرێت له ناوجهرگهوههستیارترین بنكه‌ی كوردستاندا كهبهدڵنیاییهوهئهگهرپێش هه‌ڵبژاردن ڕوی دابا ئه‌نجامه‌كانی به‌ته‌واوی دهگوَڕی , ئه‌گه‌رچی له ئێستاشدامهبهست له براوه‌ی یه‌كه‌م وفه‌رمانڕه‌وای یه‌كه‌مه كه‌ناكرێت له یه‌ك كاتدا براوه‌ی یه‌كه‌م ومێزبانی وزه‌و سێبه‌رداری دیبلۆماسیه‌ت و ڕاگری یه‌ك ماڵیی كوردبیت , قوربانیه‌كانیش به جێی خۆی كه‌جێگای خه‌م وناسۆری گشت گه‌لی كوردن .
لێرهوهدهبێت چاوه‌ڕوانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی په‌رله‌مان وكابینه‌ی نوێ به بایه‌خه‌وه وه‌ربگرین كه‌له‌په‌رله‌مان وكابینه‌ی نوێ‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه وببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژارن ودهستبهكاربونی په‌رله‌مان وكابینهكانی حكومه‌ت له داهاتودا .
سه‌رتا ده‌رباره‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت سودله ئه‌زمونی هه‌لبژاردنه‌كان وخوله‌كانی په‌رله‌مان وه‌ربگیردرێت هه‌رله‌ساڵی 1992 وه تاكو ئێسته وئه‌م پرۆسهودهسهڵاتهبكرێته سه‌كۆیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی واقیعی و یاساوڕێنمایی وه‌های بۆ دابڕژێنرێت كه بتوانێت ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بگێرێت شان به‌شانی هاوناوهدهستوریهكانی له گشت لایه‌ك .
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م بواره‌دا بكرێت ده‌بێت دامه‌زراوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی گونجاو هه‌بێت كه ته‌واوی كاروباری هه‌ڵبژاردن له خۆ بگرێت وه‌ك خولی ڕاهێنان وهۆشیاری بۆ كارگێڕان وچاودێران له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ جه‌ماوه‌ری كورد كه چۆن وكێ وبۆچی هه‌ڵبژێرن , هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌شێكی كارامه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پاڵێوراوان تاكو ئه‌م سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ئێسته دوباره‌نه‌بێته‌وه كه (17) پاڵێوراویان هیچ یاخود یه‌ك ده‌نگیان هێنابو ! كه‌ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی له‌كه داركردنی ئه‌سڵی پرۆسه‌كه چونكه پاڵێوراوی وه‌هایان هه‌یه كه ده‌زانێت ده‌رناچێت به‌ڵام بۆ پڕكردنه‌وه‌ی cv كه‌ی په‌نا ده‌باته به‌رئه‌و كارهكهبنوسێت پاڵێوراو بۆپه‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2013 , یان هه‌ندێ له قه‌واره‌و حیزبه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه ده‌پاڵێون تاكو له كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موان كورسیه‌ك پێك بهێنن كه به‌ڕاستی هه‌ق وایه ئه‌و ته‌ك كورسیانه ڕێیان پێ نه‌درێت بێنه په‌رله‌مان یان به‌ده‌نگێك حساب بكرێن وه‌ك ده‌نگی كاك عه‌لی هه‌روه‌ها خاوه‌ن ده‌نگه باشه‌كانی تری خولی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
یان دانانی ئه‌و 11 كورسیه بۆ كه‌مایه‌تیه‌كان , كه‌له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و پێكهاته به‌ڕێزانه ده‌بێت له ئێستادا ڕێژهوڕێنمایی نوێیان بۆ دیاری بكرێت كه شیاو بێت له‌گه‌ڵ ڕێز وپێگه‌ی په‌رله‌ماندا وئه‌گه‌ر بونیان نیه چ پێویست ده‌كات به‌وشێوه‌یه ته‌نسیب بكرێن وئه‌گه‌ر بونیان هه‌یه كه هه‌ن ده‌با ڕێژهوڕێنمایی ئه‌وانیش بگرێته‌وه , ئاخر كه‌ی ڕه‌وایه به هه‌مویانه‌وه 24000 ده‌نگ بهێنن وده ده‌نگیان زیاتر بێت له خاوه‌ن تاقمه قه‌نه‌فه‌كان ! .
خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه له په‌رله‌مانی نوێ‌دا جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌موانه‌وه هه‌وڵ بدرێت په‌رله‌مان بكرێته سه‌كۆی عه‌مه‌لی چاودێری جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌داو كاروچالاكیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ره‌قابه‌تی حیزبی ناو په‌رله‌مان وگواستنه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆدهروهی په‌رله‌مان كه له‌و حاڵه‌ته‌ی پێش‌و ته‌نها ناوبانگی پرۆسه‌ی سیاسی له‌كه‌دار ده‌كرا وهیچی تر , ڕاسته ئۆپۆزسیۆن بابه‌تی گرنگ وهه‌ستیاری وروژاند به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاری به‌وشێوه‌یه‌ی پێش‌و ئه‌نجام نادرێت به‌ڵكو به كاراكردنی زیاتری په‌رله‌مان كه ڕۆڵی واقعی چاو‌دێر وهاوكاری ڕاسته‌قینه ببینێت, بۆیه به‌ڕای من بونی ئۆپۆزسیون له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌ی پێش‌و نامێنێت ,خۆئهگهرلایهنێك یان دوان بیه‌وێت وه‌ك جاران ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێت زۆرنزیكه په‌راوێز بكه‌وێت .
ده‌رباره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمیش دیاره بۆچون وئه‌گه‌ری جیاواز هه‌یه , هه‌روه‌ك چۆن هه‌وڵ وپلانی ده‌ره‌كیش هه‌یه به‌ڵام گونجاو ترین ئه‌گه‌ر كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد دا بگونجێت ئه‌وه‌یه ئهوڕێكهوتنه ستراتیژیه ههڵبوهشێتهوهكهدرێژهپێدانی فیفتی فیفتیهكهی جارانهولهئێستاشداكهتهرهفی دوه‌می ڕیكهوتنهستراتیژیهكهلهناوهندی هێزی خۆیدا بوهتهدوهم ولیست ولایه‌نی تر له‌پێشه‌وه‌ن بۆیه باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌ست بكات به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چوار براوه‌كه‌ی تر كه پێكه‌وه حكومه‌تێكی بنكه فراوانی هاوبه‌شی به‌هێز پێك بهێنرێت به‌پێی پێگهوبارسایی پشكی بهربرسیارێتیان هه‌بێت ,گرنگترین خاڵ پاش ڕێكه‌وتن دیاری كردنی كه‌سی شیاوولێهاتو بۆوه‌رگرتنی پۆستی وهزیروتهواوی پۆسته‌كانی تر كه باشترئهوهیه لایه‌نه به‌شداره‌كان پسپۆڕی كارمه هه‌لبژێرن له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی سیاسی وئهوحاڵهتهی پێش‌و دوباره‌نه‌بێته‌وه كه‌هه‌ندێ كه‌س له به‌ر ئیعتباراتی حیزبی فهرزبكرێن وشه‌خسی سه‌ره‌ك وه‌زیرانیش چهندهلێهاتووپشت قایم وده‌ست كراوه‌بێت ناتوانێت ئیداره‌ی ئه‌وجۆره فهرزكردنانه بكات بۆیه ده‌بیت سه‌ره‌ك وه‌زیران ڕای خۆی هه‌بێت له‌په‌سه‌ند كردنیانداتاكو بتوانێت سهركهوتوانهپلانهكانی جێ به‌جێ بكات ,ئیتر ئه‌وكاته ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ڕابوردودوپات نابێته‌وه یان ده‌بێت ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئهوڕاستیهمان پێ بسه‌لمێنێت كهوهزیرێك پاش چه‌ند ساڵ وهزیربونی لهوهزارهتێكی گرنگ دا 47 ده‌نگ بهێنێت ده‌بێت چۆن ئه‌و شێوازه كۆنه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ؟! .
لهكۆتایشدائهوهی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م شیوازه ئیداری و وه‌زاره‌ته‌ی كه هه‌یه پێویستی به‌هه‌ندێك گۆڕانگاری هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌وبوارانه‌ی كه ده‌بێت هاوشانی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كان بكات به‌نه‌هێشتنی هه‌ندێ ڕۆتین وزیادكردنی چه‌ند فهرمانگهوبهشی پێویست كه كاره‌كان به ئامێروپرۆگرامی سه‌رده‌م جێ به‌جێ بكات وبایه‌خ دانی سه‌ره‌كی به‌به‌رهه‌مهێنان وبه‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی تاكو له ئاستی چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری كورد دابن له‌گشت لایه‌ك و وه‌ڵامی په‌یامه‌كان به‌و هێزه‌وه بدرێته‌وه ..