06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كوردانی كوردستانی باكورو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان
ئاوڕێك له رابردوو ئومێدێك بۆ داهاتوو هاتنه سه‌ر كاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا له ساڵی 2002 دا وه‌ك پارتێكی سیاسی میانه‌ڕه‌وی پاشخانی ئیسلامی ، ئاماژه بوو به ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له مێژووی نوێی توركیا و تاراده‌یه‌ك كێشه‌ی كوردیش . پارته‌كه له‌گه‌ڵا به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا سه‌ره‌ڕای دیموكراسی بوون و میانه ڕه‌و بوون و پشتیوانیه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره بۆی، كه‌چی دوچاری چه‌ندین گوشار و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین بۆوه. ده‌وڵه‌تی قوڵا و سوپا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به تایبه‌تیش دادگای ده‌ستوری و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆكانیش كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌مالیسته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كاندا بوون و دژی هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك بوون له‌م ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ته گشتیانه‌ی كمال ئهتاكورك و حزبه‌كه‌ی رهنگڕێژیان بۆ كردبوو پایه‌كانی كۆماری نوێی توركیایان له‌سه‌ر دامه‌زراندبوو. به‌شێ له‌و پایه و سیاسه‌تانه‌ش له‌سه‌ر دژایه‌تی ههردووناسنامهی ئیسلامی و كوردی وه‌ستابوون. هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆمار و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی خۆرئاواگهرایی و مۆدێلێكی توندی عه‌لمانیه‌ت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا و له‌پێناو دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی نوێ ، كارێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ت بریتی بوو له دژایه‌تی كردنی رواڵه‌ت و سیماكانی ئیسلامه‌تی و زمان و فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی كوردی وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی وڵات‌و به‌شێ له له چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .هه‌ڵگرتنی دروشمی یه‌ك زمان، یه‌ك ئاڵا ، یه‌ك نه‌ته‌وه، ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داننان به بوونی كوردا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز و خودان مێژوو خاك‌و ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی ، فشتار خستنه سه‌ر رواڵه‌ته‌كانی ژیان و ناسنامه‌ی ئیسلامیش ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته قه‌ده‌غه كردنی سه‌رپۆش له زانكۆكانی وڵات‌دا رویه‌كی تری سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بوو. هه‌موو هه‌وڵێكی كوردانیش بۆ داننان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییاندا به جیاخوازی و ، هه‌وڵی ئیسلامیه‌كانیش بۆ داننان به ناسنامه‌ی ئیسلامی‌دا به دژایه‌تی شارستانیه‌ت و كۆنه‌په‌رستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا . هاتنه سه‌ر كاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا بزمارێك بوو له تابوتی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌ت درا. پارته‌كه به حوكمی پاشخانه ئیسلامیه‌كه‌ی و به‌ربه‌ره‌كانێی دورودرێژی ته‌وژمی مه‌شره‌ب ئیسلامی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵا كه‌مالیزم وه‌ك ئایدۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت و هه‌ژمونی سوپا به‌سه‌ر ژیانی سه‌ربازیدا ، وه بۆوا هه‌وڵی خستنه گۆڕێی لێكدانه‌وه‌ی نوێ بۆ عه‌لمانیه‌ت و پێگه‌ی سوپا و چه‌ندین شتی تر بدات . هه‌روه‌ها به حوكمی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی و پێویستیه‌كانی مانه‌وه و گه‌شه‌كردنی خۆشی و وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هێنانه كایه‌ی هه‌ل و مه‌رجێكی نوێ له توركیادا ده‌بوو ده‌ست به‌ریفۆرم له ژیانی سیاسی و یاسایی و مۆدێلی حوكومڕانیدا بكات . لێره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی كورد و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یه‌كیان ده‌گرته‌وه ، چونكه داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یویست ناسنامه‌ی ئیسلامی له‌و سه‌ركوتكردنه رزگار بكات و خۆشی له‌گه‌ڵا پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بگونجێنێ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به ئه‌ندام بوونی له‌و یه‌كێتی یه‌دا ئاسانتر بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی سوپای ده‌دا وه‌ك پارێزه‌ری كه‌مالیزم و سیستمه سیاسی كۆنی توركیا كه رێگر بوو له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك . هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی كوردیش نه‌بووبن به قازانجی كورد ده‌شكانه‌وه ، چونكه كوردیش سودی زۆری له كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و لاواز كردنی كه‌مالیزم‌و هه‌ژمونی سوپا وه‌رده‌گرت، هه‌ڵبه‌ت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ هه‌نگاوی به ئاقاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی كوردانی باكوری كوردستان هاویشت . له‌وانه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاسای باری له‌ناكاوی له‌و ناوچانه هه‌ڵگرت كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ بوو به‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كاندا سه‌پابوو ، هه‌ر له‌و سایهشدا كورد دوچاری چه‌وساندنه‌وه و مافی پێشێلكردنێكی زۆر بووبوو. به‌ڵام له‌دوای دوه‌م جار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پارته‌كه و دوباره به‌ده‌سته‌وه گرتنی حكومه‌ت . هه‌نگاوێكی باشتری نارد و سه‌ركرده‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیا باسیان له كێشه‌ی كورد كرد و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیان دا . هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا پرۆسه‌یه‌كیان به‌ناوی ( كرانه‌وه به‌سه‌ر كوردا) ده‌ستپێكرد.به‌ڵام زۆری نه‌خایاند له ژێر فشاری سوپا و دادگای ده‌ستوری و ئۆپۆزیسیۆنێكی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیا ناوه‌كه‌یان گۆڕی به كرانه‌وه‌ی دیموكراسی . له پاڵا ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندنیان به زمانی كوردی كرده‌وه و، خوێندنی زمانی كوردیشیان وه‌ك كۆرسی دڵخواز( اختیاری) له قوتابخانه‌كاندا رێگه پێدا و، له هه‌ندێ زانكۆشدا به‌شی زمانی كوردیان كرده‌وه. ناوه كوردی یه‌كانی به‌شێ له‌و شوێنانه‌شیان گێڕایه‌وه كه له دوای كۆده‌تای (1980)ه‌وه كرابوون به توركی .به‌مه‌ش توانیان سۆزی ده‌نگده‌رێكی زۆری كوكرد به‌ده‌ست بێنن. هه‌ر له‌م نێوه‌نده‌شدا به زیاد له شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان كه‌وتنه گفتوگۆ و ته‌نانه‌ت واده‌ی ئه‌وه‌یان دا ئۆجه‌لان له زیندان ده‌ربێنن و زیندانیه‌كه‌ی له ماڵێكی تایبه‌تدا به‌سه‌ر به‌رێت. به‌ڵام به قسه‌ی یه‌كێ له به‌رپرسه كورده‌كانی عێراق كوردانی باكوری كوردستان به گوێره‌ی پێویست سودیان له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رنه‌گرتووه كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خستویه‌تیه به‌رده‌میان . به‌شێ له‌و هۆكاره‌ش وای لێ كردوون به‌و جۆره بوون مامه‌ڵه كردنی ئایدۆلۆژی بووه . ئێستاش گه‌رچی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و كرانه‌وه به‌سه‌ر كورد و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به گوێره‌ی پێویست نه‌چۆته پێش. وه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پێویستی به بوێری و ئازایه‌تی یه‌كی زۆرتر هه‌یه له‌م بواره‌دا ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ، تاكو ئێستا له توركیا شهریكو هاوبه‌شێكی باشتر له‌و بۆ كوردان له ئارادا نیه. ئه‌وان تاكو ئێستاش له هه‌موو هێزه‌كانی تر زیاتر له كورد و كێشه‌كه‌یه‌وه نزیكن . ته‌نانه‌ت سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیشیان ناچار كردووه به جۆرێ له جۆره‌كان و به ناچاری ئاوڕ له كێشه‌ی كورد بده‌نه‌وه . به گشتیش ئه‌گه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سیاسه‌ته‌كانی تاكو ئێستاش نه‌شیتوانیبێت كێشه‌ی كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد ده‌یخوازێت چاره‌سه‌ر بكات . توانیویه‌تی جنۆكه‌كه له قوتوهكه ده‌ربێنی و زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی خۆش بكات و دۆخێ له توركیای ئه‌مڕۆ بخوڵقێنێ كورد بواری خه‌باتێكی مه‌ده‌نی به‌ربڵاوی له‌به‌ر ده‌مدا بكرێته‌وه و هیچ هێزێكیش نه‌توانێ نكوڵی له كێشه‌كه‌ی بكات و بیر له چاره‌سه‌ری نه‌كاته‌وه . ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گه‌یشتنه به چاره‌سه‌ر و هیوادارین كوردیش شاره‌زایانه‌تر ئیداره‌ی گه‌له‌كه‌ی بكات و ده‌رفه‌ته‌كان به قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه و پێوه‌ریشی ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و دیموكراسیه‌كی زۆرتر بێت .