06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لەشاری موسڵ بە هۆکاری تەقینەوەی بەردەم قوتبخانەو بنەکەیەکی پۆلیس ١٠٠ کەس بوونە قوربانی
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایانگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له دو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا كه قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان له شاری موسڵ كردوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا (١٠٠) كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، كه‌سێكی خۆكوژ له‌رێی لۆریه‌كی جۆری
سكانیاوه له به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له گوندی (قهبهك
زات)ی سه‌ربه ناحیه‌ی عیازیهی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر خۆی
ته‌قاندوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانن.
له هه‌مان گوند كه‌سێكی خۆكوژی دیكه به ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیاوه
خۆی له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا ته‌قانده‌وه‌ته‌وه، تائێستا ئاماری
دروستی كوژراوه‌كان دیارنین، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌منی ده‌ڵێن
ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربون.
س. سبەی