به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوی ماف له‌ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردودا 20هه‌زار حاڵه‌تی جیابونه‌وه و ته‌ڵاق له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون له سیمینارێكیشدا له هه‌ولێر تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بونه‌ته هۆی دروستبونی ته‌ڵاق و جیابونه‌وه له نێوان ژن و پیاودا له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا به‌م شێوه‌یه:
ئاماری ته‌ڵاق له هه‌رێمی كوردستان
له ساڵی 2006دا 2928 2 هه‌زارو 928 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بوه
له ساڵی 2007دا 3 هه‌زار و 620حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بوه
له ساڵی 2008دا (24103) هاوسه‌رگیری و (3663)حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بو
له ساڵی 2009دا (28302) هاوسه‌رگیری و (4237) حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌بوه
له ساڵی 2010دا (22845)هاوسه‌رگیری و (2555) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بوه
له ساڵی 2011دا (39414) هاوسه‌رگیری و (3728) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بوه
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م: %35 نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
دوه‌م: %19 نه‌بوونی خانووی سه‌ربه‌خۆ
سێیه‌م: %10 داوێنپیسی
چواره‌م: %8 خراپیی باری ئابووری
پێنجه‌م: %7 ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
شه‌شه‌م: %3 جیاوازیی ته‌مه‌ن
حه‌وته‌م: %2 ژنهێنانی دوه‌م
هه‌شته‌م: %2 نه‌زۆكی
نۆیه‌م: %1 نه‌خۆشیی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان
ده‌یه‌م: %5 به‌وردی دیاری نه‌كراوه.