06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌دنان موفتی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هۆی نه‌هێنانی ده‌نگه‌وه بووه
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هۆكاری شكستهێنانی حزبه‌كه‌شی له‌هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌ماندا بۆ هه‌بونی ته‌كه‌تولاتی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی و غیبابی تاڵه‌بانی و نه‌بونی مه‌ركه‌زیه‌ت لهبڕیارهكانیدا ده‌گه‌ڕینێته‌وه.
عه‌دنان موفتی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیدا كه بڕیاره شه‌وی یه‌كشمه په‌خش بكرێت، ده‌ڵێت: ده‌نگه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی بۆچونه‌كانی ئه‌واندا نه‌بوه، بۆیه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیشی دروستكردوه.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس جێگروه‌ی ده‌كه‌ن، عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت تا ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی باسی پرسی جێگره‌وه‌ی نه‌كردوه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیشی په‌یوه‌ندی به ئه‌و لیژنه پزیشكییه‌وه هه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كه یه‌كێكه له‌مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و حزبه، عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت كاتێك نه‌توانرا له‌شاری سلێمانی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه پێویست بوو چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا یه‌كێتی به ده‌ستی بیهینێت، هێرۆ ئیبراهیم به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌ستی له كاركه‌ی كێشایه‌وه