06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئای چەند سەیرە!!!
سەیرە ئازیز !!!
تۆ دەمریت و
ئێمە ڕەنگی مردوو دەگرین
گەلێ سەیرە
تۆ دەمریت و
ئێمە تەرکی ژیان دەکەین
بەلێ بابە.....
چۆن سەیر نەبێ؟!!!
خوێن و دڵی تۆ دەوەستێ
بەڵام هەر جەستەکەی ئێمە
وەک و بەفری سەر چیاکان
لەدوای مەرگت
بە ئەسپایی وا دەیبەستێ
ساردییەکی زۆر ترسناک
دەستی بەسەرددا دەگرێ
سەیرە ئێستاکە پایزە
وەرزی وەرینی ئازیزە
بەڵام هەرچەند
سەیری دووجاوی خۆم دەکەم
چلەی زستان بەدی دەکەم!!!
٥-١٠-٢٠١٣
هەڵەبجەی شهید