05/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆكارى مردنى مايكڵ جاكسۆن ئاشكرا بوو
دادگای ئەمریکا رایگەیاند مردنی گۆرانیبێژی بەناوبانگ مایکڵ جاکسۆن کەمتەرخەمی دکتۆرە تایبەتەکەی تێدا بووە.
لەدوای مردنی گۆرانیبێژی بەناوبانگ (مایکڵ جاکسۆن) لەسەر داوای ماڵباتەکەی، دادگای ئەمریکا دۆزی بۆ کردەوە.
لەدوای چەندین دانیشتنی دادگا، دواجار دادگا بۆی دەرکەوت دکتۆری تایبەتی جاکسۆن کەمتەرخەمی کردووە لەکاتی نەخۆشکەوتنی بۆیە بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزای دا.
مایکڵ جاکسۆن بەر لەسازدانی کۆنسێرتێک، ڕۆژی ٢٥/٦/٢٠٠٩ بەهۆی زیاد بەکارھێنانی دەرمان، لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا وەفاتی کرد.
ماڵباتی جاکسۆن بێجگە لە دکتۆرە تایبەتەکەی، دەڵێن ئەو کۆمپانیای بڕیار بوو کۆنسێرتی بۆ ساز بکات تاوانباری دووەمە بۆیە داوای ٢٩٠ ملیۆن دۆلار دەکەن وەکو قەرەبوو.