04/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌صاب،وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز ملا علی كه‌ڵه‌ك
كاتێك خوای گه‌وره باوكه ئاده‌می هێنایه بوون و جێنشینی له سه‌ر زه‌ویدا پێ به‌خشی هه‌موو ناوه‌كانی فێركرد ( وَعَلَّمَ آَدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (31 البقره) ،كه‌ئه‌وه‌ش موعجیزه‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م بوو ،به‌وه‌ش به‌سه‌ر فریشته‌كاندا سه‌ركه‌وت و بوو به هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی و چیاكان نه‌یان توانی هه‌ڵی بگرن (إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا (72 الاحزاب) ).جا ئه‌م ناو فێركردنه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌په‌ڕی كه‌ماڵی به‌شه‌ری و پێشكه‌وتنه‌كانی و دوا ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی، وه‌ك بڵێی خوای گه‌وره له رێی ئه‌م ئایه‌ته‌وه بفه‌رموێت:ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م سه‌ركه‌وتنی باوكه ئاده‌متان له ده‌عوای خه‌لافه‌ت دا به‌سه‌ر فریشته‌كاندا به‌هۆی فێربوونی هه‌موو ناوه‌كانه‌وه بوو كه من فێرم كردبوو، خۆ ئێوه‌ش نه‌وه‌و میراتگری توانا و به‌هره‌كانی ئه‌ون ده‌سا هه‌موو ناوه‌كان فێر ببن تا له‌به‌رده‌م هه‌موو بوونه‌وه‌راندا شایسته‌ییتان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌ته هه‌ره مه‌زنه‌كه بچه‌سپێنن.خوای گه‌وره چه‌نده‌ها توانا‌و لێهاتنی له مرۆڤ دا كۆكردووه‌ته‌وه، وه هه‌موو زانست و هونه‌رێك ڕاستییه‌كی به‌رزو بڵندی تێدایه ئه‌و ڕاستیه‌ش پاڵی به یه‌كێك له ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه داوه، بۆ نمونه (هندسه) یه‌كێكه له زانسته‌كان، ڕاستی و ئه‌وپه‌ڕی ئامانجی ئه‌م زانسته گه‌یشتنه به ناوی (العدل و المقدر)ی خوای گه‌وره و بینینی دره‌وشانه‌وه پڕ له داناییه‌كانی ئه‌و ناوه پیرۆزه به هه‌موو مه‌زنی و سامیه‌كیه‌وه له ئاوێنه‌ی زانستی ئه‌ندازه‌دا,كه ئه‌مه‌ش به خوێندنی زانستی ئه‌ندازه ده‌بێت له ئه‌لفه‌وه بۆ یای.هه‌روه‌ها زانستی پزیشكی كارامه‌یی و پیشه‌یه له هه‌مان كاتدا، ناوه‌ڕۆك و ڕاستی ئه‌م زانسته پاڵی به‌یه‌كێك له ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه داوه كه ناوی (الشافی)یه.جا به بینینی دره‌وشانه‌وه میهره‌بانه‌كانی ناوی (الشافی)ی خوای گه‌وره له ده‌رمانه په‌رش و بلاَوه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌ویدا (كه ده‌رمانخانه‌یه‌كی مه‌زنه) ئه‌م زانستی پزیشكیه به كه‌ماڵی خۆی ده‌گات و ده‌بێت به ڕاستییه‌كی ڕاسته‌قینه، ئه‌مه‌ش به شوێن كه‌وتن و خوێندنی ئه‌و زانسته ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی پێویست دا كه له‌چوار ساڵه‌وه تا شه‌ش ساڵ و زیاتر ده‌بێت.هه‌روه‌ها هه‌موو زانسته‌كانی تری وه‌ك ( كیمیا و فیزیا و زینده‌وه‌ر زانی و ڕووه‌ك زانی و ...هتد)، چه‌ند زانستێكن له ڕاستیدا له دانستی شتان ده‌دوێن,لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان بۆ ناڕه‌خسێت باس له هه‌موویان بكه‌ین.هه‌موو ئه‌و زانستانه به پاڵدانه‌وه‌یان به ناوه جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه ده‌بن به دانایی ڕاسته‌قینه،ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌بن به چه‌ند خورافه‌تێك كه هیچ كه‌ڵك و سودێكیان نه‌بێت، یان ڕێ بۆ گومڕایی ته‌خت ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی ماددی سروشتی‌دا به‌دی ده‌كرێت.
لێره‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌صڵی مه‌به‌سته‌كه‌م كه به‌رنامه‌ی كه‌وانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه و دانیشتنی مامۆستا علی كه‌ڵه‌ك بوو له‌گه‌ڵ پزیشكێكی به‌ڕێزدا كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو له بواری پزیشكی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كاندا. مامۆستا علی وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی و دیسان وه‌ك پزیشكێكی حه‌كیم قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێك كاتیش وه‌ك داكۆكی خوازێك له مافی هه‌ژار و ئه‌و كوڕ‌و كچه عاشقانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به خۆشه‌ویسته‌كانیان خۆیان ده‌سوتێنن قسه‌ی ده‌كرد.كاتێك زانستێك له ده‌ستی (خواص) ده‌كه‌وێته‌وه خواره‌وه بۆ ده‌ستی (عوام)ی خه‌ڵكی، ئه‌و زانسته ده‌بێت به خورافه چونكه عامه‌ی خه‌ڵكی قسه‌ی گیرفانی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌كانیان تصدیق و سه‌لماندن بێت. بۆ بابه‌تێكی پزیشكی قسه‌ی پزیشكێك وه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ر قسه‌ی سه‌د ئه‌ندازیاردا سه‌ر ده‌خرێت با ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ش سه‌د پسپۆڕیان هه‌بێت له بواره‌كه‌ی خۆیاندا. هه‌روه‌ها بۆ بابه‌تێكی هه‌نده‌سی و بیناسازی قسه‌ی ئه‌ندازیارێك سه‌ر ده‌خرێت به سه‌ر قسه‌ی سه‌د پزیشكی شاره‌زادا,هه‌روه‌ها هه‌موو پسپۆڕیه‌كانی تریش به‌م شێوه‌یه وه‌رده‌گیرێت. ئیتر نازانم مامۆستا علی كه هیچ پسپۆڕییه‌كی له زانستی پزیشكیدا نییه چۆن ده‌وێرێت ده‌م له‌و بواره وه‌ربدات،ئه‌گه‌ر ولاَت پاشاگه‌ردانی نه‌بوایه و یاسا له جێگای خۆیدا بوایه ئێستا ئه‌و به‌ڕێزه ده‌بوایه پیشه پیرۆزه‌كه‌ی خۆی كه مامۆستای سه‌ره‌تاییه و هه‌موو كه‌س شانازییان پێوه ده‌كات موماره‌سه بكردایه ،به‌لاَم بۆ پیشه‌ی دووه‌می كه خۆی وه‌ك زانای ئایینی ده‌رده‌خست من به شیاوی ئه‌وه‌ی نازانم له مزگه‌وتدا پێش نوێژ و وتار خوێن بێت چونكه له‌و بواره‌شدا پسپۆڕ نییه ، له‌وانه‌یه به فتوایه‌كی سه‌قه‌تی ئه‌و ده‌یان كه‌س بكوژرێت ,نابێت ئه‌و ده‌م بكوتێت له بابه‌تێك كه پیشه‌ی ئه‌و نییه. من وه‌ك موسڵمانێك گومانم له‌وه‌دا نییه كه قورئانی پیرۆز شیفا و ڕه‌حمه‌ته بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی و ئه‌كرێت شوێن ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه بكه‌وین كه باس له شیفا ده‌كات وه‌ك هه‌نگوین یان هه‌ر شتێكی تر ، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیانه نه‌ك به عه‌وام و كوێرانه.ئه‌ڵێن جارێك كابرایه‌ك وتویه‌تی من پێویستم به مامۆستا نییه بۆ خوێندنی پزیشكی خۆم كتێبه‌كانی پزیشكی ده‌خوێنم و فێریان ده‌بم، جارێكیان نه‌خۆشێك دێت بۆلای و سه‌یری كتێبی بۆ ده‌كات (الحیه السودا‌و)ی بۆ ده‌نوسێت واته ڕه‌شمار، ده‌چن ماری ده‌رخوارد ده‌ده‌ن به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كه ده‌مرێت،كاتێك شاره‌زایه‌ك له‌مه ده‌كۆڵێته‌وه ده‌بینێت له بری (الحبه السودا‌و) واته ڕه‌شكه (الحیه السودا‌و)ی بۆ نوسیوه واته ڕه‌شمار ئه‌مه‌ش به زیادكردنی ته‌نها نوخته‌یه‌ك له چاپی ئه‌و كتێبه‌دا. مامۆستای به‌ڕێز خوای گه‌وره سه‌رزه‌وی كردووه به ده‌رمانخانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رێكی تێدا داناوه وه سه‌قفی هه‌موو زانستێكیش موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌و زانست له‌وێدا ده‌وه‌ستێت كه له‌وانه‌یه ئه‌و كاته‌ش كۆتایی دونیا بێت چونكه زانستی پیغَه‌مبه‌ران (لدن)یه واته به‌خشراوه پێی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه (كسب)ی نیه كه به هه‌وڵ و ماندوو بون به‌ده‌ست ده‌هێنرێت .بۆ نمونه موعجیزه‌ی حه‌زره‌تی عیسی سه‌لامی خوای لێبێت بریتی بوو له پزیشكی و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان تا ئه‌وه‌ی كه‌ڕو كوێری زكماكی چاك ده‌كرده‌وه و مرۆڤی زیندوو ده‌كرده‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره، ئه‌مه‌ش هانی گرۆی مرۆڤ ده‌دات كه بگه‌ڕێن به شوێن شیفاو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كاندا چونكه خوای گه‌وره ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویستی داناوه له‌سه‌ر زه‌ویدا ، وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (تداووا فإن الله تعالى لم يضع دا‌ء إلا وضع له دواء ).وه به‌دڵنیاییه‌وه زانستی پزیشكی ده‌گه‌یه‌ته ئه‌و موعجیزه‌یه‌و به شێوه‌یه‌كی كاتی مردنی مرۆڤ ڕاده‌گرێت. خوای گه‌وره دوو جۆر فه‌رمانی هه‌یه له گه‌ردوون دا یه‌كه‌میان فه‌رمانه تكوینیه‌كانه كه له سیفه‌تی (الاراده) ی خوای گه‌وره‌وه هاتووه‌و ئه‌وی تریش فه‌رمانه شه‌رعییه‌كانه كه له سیفه‌تی (الكلام)ی خوای گه‌وره‌یه,جا هه‌ر سه‌رپێچی كردنێك له فه‌رمانێكی تكوینی وه‌ك سه‌رپێچی كردن وایه له فه‌رمانێكی شه‌رعی. بۆ نمونه نابێت مرۆڤ خۆی بكوژێت ئه‌گه‌ر خۆی كوشت ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه سه‌رزه‌وی هه‌موو كوشتبێت ,ئه‌مه فه‌رمانێكی شه‌رعییه، وه نابێت له كاتی نه‌خۆش كه‌وتندا له‌ماڵه‌وه دابنیشین و نه‌چین بۆ لای دكتۆر و بڵێین خۆمان چاك ده‌بینه‌وه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه خراپ پێت، به نه‌چونمان بۆ لای پزیشك سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانێكی ته‌كوینیه كه وه‌ك سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانێكی شه‌رعی وایه ئه‌گه‌ر به‌و نه‌خۆشیه بمرین ئه‌وه خۆمان كوشتووه چونكه وه‌ك پێشتر وتمان خوای گه‌وره ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكی له ده‌رمانخانه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر زه‌ویدا داناوه. مامۆستای به‌ڕێز هه‌موو زانستێك (تخصص) پسپۆڕییه، وه هه‌موو پسپۆڕیه‌كیش (تدرج)ه واته پله به‌ندییه ، تۆی به‌ڕێز بازت به‌سه‌ر چه‌ندین پله‌ی زۆردا داوه له زانستی پزیشكیدا و هیچ پایه‌یه‌كت دروست نه‌كردووه و ده‌ته‌وێت سه‌قفی به‌سه‌ره‌وه بكه‌یت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه, چونكه زانستی پزیشكی به پله‌به‌ندی و ڕه‌چاو كردنی چه‌ندین هه‌لومه‌رج دا به ده‌ست ده‌هێنرێت,له‌وانه چوار تا شه‌ش ساڵ له دوای خوێندنی زانستی و به عه‌قڵێكی ته‌واو كامڵه‌وه‌و به زیره‌كییه‌كی سه‌رووی نه‌وه‌د و نزیك له سه‌ده‌وه ده‌ست ده‌كرێت به خوێندنی پزیشكی گشتی كه ناساندنی هه‌موو جه‌سته‌یه به هه‌موو ئامێر‌و كۆئه‌ندامه‌كان و ده‌ماره‌خانه‌كان و بینینی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌موو پارچه‌كانی جه‌سته‌یه له سه‌ره‌وه بۆ خوار. دوای ئه‌وه پسپۆڕی به‌شه‌كانی جه‌سته جیاده‌كرێته‌وه و زیاتر له دوو ساڵ له‌و بواره‌دا ده‌خوێنرێت تاوه‌كو پێی بوترێت پزیشكی چاو ، یان پزیشكی قوڕگ و لوت و گوێ، یان پزیشكی هه‌ناو، یان پزیشكی ئێسك و شكان ، یان پزیشكی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان....هتد. چونكه هه‌رپزیشكێك تاوه‌كو له شه‌ش ساڵی یه‌كه‌میدا هه‌موو جه‌سته نه‌ناسێت كاتێك چاره‌سه‌رێك بۆ چاوی من و تۆ ده‌نوسێت یان بۆ گه‌ده‌و گورچیله‌مان ،ئه‌گه‌ر ئاگای له هه‌موو جه‌سته نه‌بێت ناتوانێت ئه‌و ده‌رمانه بنوسێت ، چونكه جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌مووی په‌یوه‌سته به یه‌كه‌وه ، ددانێكمان ئازاری هه‌بێت هه‌موو جه‌سته‌مان له گه‌ڵیدا ده‌ناڵێنێت. كێ ئه‌ڵێت ئه‌و ده‌رمانه بۆ ئه‌و شوێنه‌مان كاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر شوێنێكی ترمان دروست ناكات؟ هه‌ربۆیه خوێندنه‌وه‌یه‌كی عه‌وامانه‌و سه‌رپێی جه‌نابتان بۆ پیشه‌ی پزیشكی ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێ ناكرێت و قوڕه‌كه خه‌ستر ده‌كه‌یته‌وه بۆ كابرای نه‌خۆش . هه‌رگیز شه‌رعی خوا له گه‌ڵ بیروبۆچونی تۆدا ته‌باو گونجاو نییه ، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س قابیلی شیفا وه‌رگرتن بوبن و به كیلۆیه‌ك هه‌نگوین یان برێك ڕه‌شكه باش بوبێتنه‌وه به‌لاَم ئه‌وه (قاعیده‌ی عام) هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه, كه نان بۆ نانه‌وایه‌و گۆشتیش بۆ قه‌صاب.
مامۆستای به‌ڕێز خۆزگه كاتێك تۆ هاتیت بۆ به‌رنامه‌ی كه‌وانه به ناوی مامۆستا علی كه‌ڵه‌كه‌وه بهاتیتایه‌و ناوی زانا‌و ئایینی ئیسلامت نه‌هێنایه ! یان وه‌ك شێخ محمد صدیق منشاوی قورئانت به ده‌نگی خۆش نه‌خوێندایه! چونكه ئه‌و زانسته به قه‌دوبالاَی تۆ ناشێت و به‌به‌رت درێژه و له‌ناویدا ون ده‌بیت. پزیشكی زانستێكه له ژێر ناوی شافی خوای گه‌وره‌دا شیفاو چاره‌سه‌ری بیماران ده‌كات كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامه یان كه‌ی ناته‌بایه له گه‌ڵیدا كه تۆ هێرش ده‌كه‌یته سه‌ر پزیشكه‌كان و به علمانی ناو زه‌دیان ده‌كه‌یت,عیلمانی و ئیسلامی كه‌ی گفتوگۆی بابه‌تی زانستی پزیشكیه . زۆرێك هه‌ن له جیهان دا و له بواری پزیشكیدا عه‌قڵه‌كان حه‌یران ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیشیان به خوای گه‌وره نییه,ئه‌وه زانسته و كافرێتی رێگر نییه له ده‌ست خستنی، هه‌روه‌ك چۆن موسڵمانێتیش ڕیگر نییه له ده‌ست خستنی.
ئه‌و جۆره ئاخاوتن و گفتوگۆیه‌ی تۆ ده‌تكرد له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هیچ خزمه‌تێكی نه به زانستی پزیشكی ده‌كرد وه نه به ئایینی ئیسلامی پیرۆز، بگره جۆره سوكایه‌تییه‌ك بوو به ئایینه‌كه‌ی خۆت ، هه‌رگیز ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی تۆ خزمه‌ت به هیچ كامیان ناكات. بگره ته‌نها ڕیكلامێك بوو بۆ ناو‌و ناوبانگی خۆت وه‌ك ملا علی كه‌ڵه‌ك و سۆزی عاشقانه‌ت ده‌به‌خشیه‌وه به كوڕان و كچانی بێچاره‌ی ئه‌م میلله‌ته. له بری ئه‌وه‌ی خشتێك بخه‌یته سه‌ر قه‌لاَی پیرۆزی ئیسلام چوار خشتت ده‌خسته خواره‌وه.هیوادارم به‌ڕێزتان و هه‌ركه‌سی تر كه بوون به میوانی ماڵه‌كان له شاشه‌ی تی ڤییه‌كانه‌وه پێ به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی خۆتان ڕابكێشن و به‌ناوی هیچ تخصص و زانستێكه‌وه پزیشكی بێت یان ئایینی لێدوان نه‌ده‌ن. رحم الله لمن عرف حده ولم یتجاوز گوره.
سه‌رچاوه: بۆ ئه‌م نوسینه سودم له كتێبی (ووته‌كان) ی مامۆستا بدیع الزمان سعیدی نورسی بینیوه ,