كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌نیازی ئه‌وه‌یه به پایسكیل بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه.
سۆران عومه‌ر كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بریاری ئه‌وه‌یداوه كه به پایسكیل بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ پرێس وتی "پێم خۆشه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌پاسكیل بچم بۆ بینای په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بۆم بگونجێن تاكو خه‌ڵك بزانێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان شوێنی داكۆكی له‌دین و ژینی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌وه شوێنێكه‌بێت هیچ به‌هاو مانایه‌كی نیه".
له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاته‌كانی په‌رله‌مانیشه‌وه، په‌رله‌مانتاره نوێكه‌ی كۆمه‌ڵ وتی "به‌شێك له‌ئیمتیازات كه‌بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ڕۆژانه‌بێت به‌پێویستی ده‌زانم به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری كه خانه‌نشینی و ئه‌و پاره زۆره‌ی په‌رله‌مانتارییه به‌زیاده‌ی ده‌زانم و داوای نه‌مانیم كردووه، چونكه پێم وایه په‌رله‌مانتاری هێنده‌ی ئه‌ركه هێنده ئیمتیازات نیه، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و نه‌ریته بگۆڕین و په‌رله‌مانتاری ببێته ئه‌ركه قورسه‌كه، من ئێسته له‌ماڵی باوكمدام و نه‌زه‌وی و نه‌خانوشم نیه بۆیه هه‌تا ماڵی باوكم هه‌بێت خوا په‌ك ناخات، ئه‌و موچه‌شی كه‌هی په‌رله‌مانتارییه وه‌رده‌گیرێت حزب نیوه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌و پێشم خۆشه كه‌واده‌كات".
وتیشی "ئه‌و ژیانه قورسه هه‌ڵده‌بژێرم و با ئه‌مه قۆناغه‌ی ژیانیشم به‌شێك بێت له‌درێژكراوه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌كانی پێشوم، پێشم گرنگ نیه له‌چی جۆره خانوویه‌كدا ده‌ژیم گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌له‌نێو په‌رله‌مان چی ده‌كه‌ین و چۆن ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده مافی خۆمانه كه‌ده‌چینه هه‌ولێر شوێنێك هه‌بێت تێیدا نیشته‌جێ بین".
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر وتی "ڕه‌نگه خه‌ڵكێك پێویستی به‌خانوو نه‌بێت په‌رله‌مان بۆ ئه‌و ماوه‌ی كاركردنه پێی بدات، چونكه له‌سه‌ر موڵكی گشتی چه‌ندین خانوو ڤێلای هه‌یه، به‌ڵام من هیچم نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوا ده‌كه‌م ئه‌و ئیمتیازاتانه لاببرێت بۆ په‌رله‌مانتار".
سۆران عومه‌ر كاندیدی ژماره 50ی لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، توانی دووه‌م زۆرترین ده‌نگی لیسته‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات و خۆی بگه‌یه‌نێـته په‌رله‌مان.
د.ع