04/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو هاوڵاتی هه‌ولێر رفێنران
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، دوو هاوڵاتی دانیشتووی شاری هه‌ولێریان رفاندن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بر‌دیانن.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز بلاویكرده‌وه
كه ئه‌مرۆ هه‌ینی، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك، دوو هاوڵاتی هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێنران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، كه‌سه نه‌ناسراوه‌كان چه‌كداربون و له‌نزیك دێی سۆسه بۆسه‌یان بۆ ئه‌و دوو هاوڵاتییه ناوه‌ته‌وه كه پیكابێكی ژماره كاتیان پێبووه.
سه‌رچاوه‌كه بلاویشیكردهوه كه هه‌ردوو رفێنراوه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیاری بیابانی كه‌ركوك رفێنراون و پۆلیسیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وباره‌وه.
د.ع