04/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كوردستانی نوێ، گاڵته به‌یه‌كێتی ده‌كات
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌شێوه‌ی كاریكاتێر گاڵته به‌و حزبه ده‌كات.
له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری له‌سه‌ر دۆخی ئێستای یه‌كێتی بلاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌كه، یه‌كێتی كردووه به پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگرو له‌به‌رده‌م هه‌ر نهفهرێكیشیدا سوكانێك هه‌یه بۆ لێخوڕین، به‌و مانایه‌ی ته‌واوی نه‌فه‌ره‌كانی ناوی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین، سه‌رو سوكانیان به‌ده‌سته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و پاسه‌كه به‌لایه‌كدا لێده‌خورێت به‌جۆرێك یه‌كێتی دوچاری ئه‌م دۆخه كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره رۆژنامه‌یه‌كی حزبی به‌تایبه‌ت له‌ناو یه‌كێتی، به‌و جۆره كاریكاتێر له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی بكات.
د.ع