04/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌جێ نایێ ده‌بێ ڕوكه‌یـــنه سارا
به‌جێ نایێ ده‌بێ ڕوكه‌یـــنه سارا
حه‌قی ئادابی مه جنوونی له شارا
كه‌چه‌رخ ئه‌سكه‌نده‌ری دی ده‌رده دارا
وتی ئه‌م هه‌م بووه هـــه‌مده‌ردی دارا
هه‌تاحه‌ق ناسیره هه‌رحه‌قمه مه‌نزوور
وه‌كــــوو مــــه‌نسور ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به‌دارا
نــــه‌گــــه‌یمه ئه‌وجـــوانـــه‌و گه‌یمه پیری
مــــه‌ده‌د یــــا پیــــری پــــیرانی بوو خارا
له‌به‌ر زاروو نه‌زاری بوومــــه وه‌ك پوش
ده ئه‌مجــــا ڕابــــوێره مــــــن بـــه‌زارا
مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی حاڵم كه‌ی له كن یار
قه‌ڵه‌م ، ساغی قســه من نیمـــه یارا
لـــــه‌ڕم دی زاهــید ئـــه‌م زستانه زانیم
كلـــك نــــادا بــــه‌زڕ پنــــگی بـــــه‌هــارا
وه‌ره‌ده‌ســــتێ بــــه‌خوونم كه نیگارین
خــــوێنی مـــــن حه‌ڵالــــت بی نیگارا
زوو ئه‌وشۆخه له عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ كه‌س ئه‌وچه‌رخه ئه‌و ناكا مودارا
موژه‌ی خوێنی ده‌كا هه‌رله‌حزه سه‌یره
ئه‌مه‌نده گول لـــــه بن یه‌ك نووكه خارا
كه‌شك به‌م (مه‌حویا)هه‌رشه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌ســــه‌ر ئــــه‌رزا نیـــــه ئـــــاوی گــــــه‌وارا