03/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بوركانی خه‌م
له ئاسمانی ته‌م داگرتووی ئه‌وینه‌وه
زۆر بێ حاڵم
په‌رێشانم ....
هه‌ر له‌و ساته‌ی
هاتومه‌ته نێو باوه‌شی ژینی دونیاوه
له دورگه‌ی نا ئومێدی و ڕه‌ش و شومدا
له گه‌ڵ خه‌یاڵ ئاوێزانم ....
*** ***
ساتێكیش من ناتوانم
دڵ بوَ ئومێدێك واڵا كه‌م
له ده‌ست بێ مه‌یلی روَژگار و
له ده‌ست خه‌م و كوَلێك میحنه‌ت
دڵم ته‌نگه و
گوڕ گوڕ فرمێسك ئه‌بارێنم
بۆ دڵی ته‌نگی ئه‌وینم
بۆ خوَشه‌ویستی و دوری توَ
له بوَ مه‌رگی ئه‌زیزانم ....
*** ***
نه ئه‌و ساته‌ی كه ئاسمان دوور و ڕونه ...
نه ئه‌و كاته‌ی قه‌تره‌كانی ئه‌شك و باران
به گژ یه‌كتری دا چوونه ...
نه ئه‌و وه‌خته‌ش
كه ده‌ریایه‌كی پان و به‌رین
ساده و ساكار
هه‌ستی منی له خوَ گرتوونه ...
دڵ خوَش نابێ و
دڵم ته‌نگه
له نێو به‌رداشی زه‌مه‌ن دا
فه‌راموَشم
له كونجی ژوری ماڵه‌كه‌م
كار‌و پیشه‌م
دوَش دامانه ، هات و چوونه ....!!!
*** ***
وه‌ره مه‌حڕه‌می ڕازی من
وه‌ره ئه‌ی
كلوه به‌فری تواوه‌ی نێو عه‌شق و ئه‌وین
بوَ ساتێكیش بێت
گوێ له سكاڵای هه‌ستم بگره ....
وه‌ره گه‌ر له خه‌ونیشما بێت
وه‌كو مه‌لێكی خوَش خوان
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ڕوح سوك
له شه‌قه‌ی باڵ بده جارێك
به سه‌ر خانوچكه‌ی خه‌مه‌كانی من بفڕه ....
*** ***
ئای له‌و ڕۆژگاره ڕه‌شه
له‌و مه‌مله‌كه‌ته غه‌ریبه‌دا
چه‌ند په‌رێشان و بێ حاڵم ....
ئاخر توخوا
چیه سوچ و خه‌تا له من
تاكه‌ی من هه‌روا فێر نابم
كۆڕێك بوَ شادی ببه‌ستم ....
بوَ ، كه ویستم
ده‌ستم بوَ حه‌زێك ڕادێرم
تێكه‌ڵ ئه‌بن
به ده‌رونێكی ته‌واو په‌ستم ....
یان بوَ چاره‌ی ئه‌و ئازاره‌م
ئه‌بێ
له سه‌ر سنگی خامه‌یه‌كی سپی و گه‌ش دا
خاڵێك دانێم
هه‌زار خاڵ و ڕێچكه‌ی
دوور له خوَشبه‌ختی دیاری بكه‌م
هوَكارێكیان بوَ بنوسم ....
یان هه‌روابم ؟
له‌و مه‌مله‌كه‌ته بێ كه‌سه
هه‌ر من ئاواره‌م و ماندوو
با وه‌ك گه‌دایه‌كی ماندوو
له بن سیله‌ی دیوارێكا
هه‌ڵتروشكێم
بوَ له‌حزیه‌كی خوَشبه‌ختی
ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و ڕاموسم ....