03/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌فسه‌ری كامێراكانی چاودێریی ئاسایشی هه‌ولێر خۆی ده‌كوژرێت
له روداوێكی ته‌مومژاویدا، ئه‌فسه‌ری كامێراكانی چاودێریی ئاسایشی هه‌ولێر گیانله‌ده‌ستده‌دات و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی هه‌ولێریش ده‌ڵێت فشاری له‌سه‌ر بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو، ئه‌فسه‌ری كامێراكانی چاودێریی ئاسایشی گشتی، له رودواێكی ته‌مومژاویدا خۆی كوشتوه، هۆكاری ئه‌و روداوه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "گوایه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایش و ئاژانسی پاراستنه‌وه، فشاری له‌سه‌ربوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانی كامێرای چاودێریی ئاسایش بۆ ناسینه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری و چۆنیه‌تی روداوی ته‌قینه‌وه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكدا بۆ (KNN) باسی له‌وه كردوه كه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن ئه‌و ئه‌فسه‌ره به سه‌ختی بریندار بوه و راسته‌وخۆ گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانیله‌ده‌ستداوه.
رۆژی (29)ی ئه‌یلولی رابردو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م بینای ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و به هۆیانه‌وه (7) كه‌س كوژران و (65)ی دیكه‌ش بریندار بون كه چوار له‌و بریندارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كران
س.سبەی