هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی كه به (14255)ده‌نگ بوه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ره‌سمی حیزبه‌كه‌ی ئاشكرایكرد "خاوه‌نی خانوه‌یه‌كی (200)مه‌ترم له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری (فۆڵچنهر)یابانی مۆدێل (2009)م".
ئه‌وه‌شی وت، زه‌وییه‌كی (200) مه‌تریشم هه‌یه، وه‌ك موچه‌خۆری ئه‌وقاف مانگی (900)هه‌زار دینارم هه‌یه، خێزانه‌كه‌شم هیچ شتێكی به‌ناوه نیه.
مه‌روان گه‌ڵاڵی كه به ( 10425)ده‌نگ بوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، خاوه‌نی خانوه‌یه‌كی (250) مه‌ترییم هه‌یه له‌ناو بازاڕی شاری سۆران، لهخانوهكهشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو بازاڕدایه خاوه‌نی سێ دوكانم له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی، ئۆتۆمبیلێكیشم هه‌یه له‌جۆری (توێتا لانكرۆزه‌ر).
ده‌شڵێت، وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی موچه‌كه‌م (1.700)هه‌زار دیناره.
سۆران عمر كه به(8329)ده‌نگ بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، نه‌خانوو نهزهویشم نیه، تاكو ئێستاش سودمهندنهبوم له‌هیچ شتێكی حكومی.
وتیشی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كلیزهر)م هه‌یه، كه به‌هاكه‌ی (130$) وه‌ره‌قه‌یه، ئه‌ویش ته‌نها نیوه‌ی هی حۆمه، خێزانه‌كه‌شم هیچی بهناوهنیه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری هه‌واڵی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام موچه‌كه‌م (900)هه‌زار دیناره.
فەخرەدین قادر كه به (5329)دەنگ بوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، خانویه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر روبه‌ری (100)مه‌تر له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ندیلی شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك زه‌وی (250)مه‌تری.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئۆتۆمبیلێكی جۆری (توێتاپرادۆ)مۆدێل 2002م هه‌یه. رونیشیدهكاتهوه، ئێستا ئه‌ندامی سهركردایهتیو به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌و موچه‌كه‌ی (1.550)هه‌زار دیناره.
نەجیبە لەتیف-یش كه (1065)ده‌نگ بوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، خانویه‌كی (160)مه‌تری یان هه‌یه له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی جۆری (مازدا) ئه‌وانه‌ش به‌ناوی هاوسهرییهوهیه، هیچ موڵكێك به‌ناوی خۆیه‌وه نیه.
ئاماژه‌شده‌دات، وه‌ك سكرتێره‌ی رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی موچه‌كه‌م (300)هه‌زار دیناره.
شوکریە اسماعیل كه (1057) دەنگ بوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وتی، خانویه‌كی (150)مه‌تری له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆی شاری هه‌ولێرو ئۆتۆمبیلێكی جۆری (هۆندا) بهناومهوهیه.
راشیگه‌یاند، هه‌روه‌ها دوو پارچه‌زه‌وی (250)مه‌ترو 12 دۆنم زه‌وی زه‌راعی له‌ده‌شتی هه‌ولێر كه‌وه‌ك میرات بۆم ماوه‌ته‌وه به‌ناوی خۆمه‌وه‌یه.
شوكریه مامۆستای ناوه‌ندی یه‌و موچه‌كه‌شی (900)هه‌زار دیناره.