03/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوی ئیسلامی لە نێوان شكست و هەڵساندنەوە!!
پشتیوان محمد جەباری
ئەمەوێت لەم ستوونەدا وەك ڕۆژنامە نووسێك گەشتێكی خیرا بكەین بەدەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ،ئەو ئەنجامانەی كە حیزبێكی خاوەن میژووی كە زیاتر لە ٣٠ساڵ خەبات كردن و و بانكخوازی بۆ ئەبێت دەنگەكانی لەئاستی جەماوەرەكەیدا نەبێت..من لێرەدا ئەمەوێت ئەوە بڵیم كە ئەم دەنگانە هی خۆی بن یا نا ..بەشَیكی ئەم شكستە ئەخەمە پاڵ سەركردایەتی و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی ئەم حیزبە. ئەوەش بە چەند خاڵێ ئەیخەمە ڕوو:
1. هەڵەیی ئەم حیزبە ئەوەبوو لە پەرلەمانی ڕابردوودا خاوەنی ٢ پەرلەمانتار بە ناو وەزیرێك بوو.كە نەینتوانی لەماوەی ئەم ٤ ساڵەی ڕابردوودا خۆیان بەخڵك بناسینن .چ جای ئەوی بەرنامەو خزمەتیان هەبێت بە خۆیان و حیزبەكەیان ئەگەریش هەبووبێت شتێكی تەقلیدی زیاتر هیجی تریان نەكردوە.. ئەم حیزبە نەی توانی لەماوەی ٤ ساڵ لێپرسینەوە لەگەڵً ئەم ئەندامانەی خۆیدا بكات.
2. ڕیگەدان بەدرووست كردنی باڵ باڵین لە ناوی سەركردایەتی داو داوتر نەتوانرا ئەم كێشەیە بە ڕێگایەك لە بەر ژەوەندی حیزبەكەو ئەندامانی كۆتایی پێبێت ،هەر وەك لە داوای كونگرەی ١٠ بەڕوونی هەستی پێكرا هەر چەندە من پێم وایە كونگرەی 10 بزووتەوە كونگرەیەكی ناوازەوو شەفاف بوو تاڕادەیەك، بەڵام لەداوای ئەنجامی كونگرە ژمارەیەك لەئەندامانی سەر كردایەتی ماڵەوەیان هەڵبژارد.كە دابوایە قیادەی ئیستای بزووتەوە ئەم كارەی پێقوڵ نەبوایە بە جۆرێك لە جۆرەكان .لە بەشێكی ئەم حیزبە ڕیزیان لێبگیرایە.
3. پەروایز خستنی گەنجان و لاوان رۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و خویندەواران و خاوەن شهادەكان ، تۆ راندنی گەنجانێكی زۆر لە خۆیان كە هەریەكێك لەوان توانای بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی هەیەوە بەكەم سەیر كردنی ئەندامانی خۆیان و گرنگی دان بە كۆمەڵێك كەس كە ئەمرۆ دەر كەووت ئەوانە جگە لە تێركردنی ورگی خۆیان هیچ پلانێكی تریان پێنیە بۆ بەرووپێش چوونی حیزبەكەیان.
4.كاندیدكردنی كەسانی كەم ئەزموون بێ توانا لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فكری بۆ ئەم خوولەی پەرلەمان ، كە بە بڕوای من جگە لە جەند كەسێكی كەمیان نەبێت .ئەوانەی تر خۆیا ن باوەڕیان بە تواناو هێزی خۆیان هەرگیز نەبوە.هەر چەندە زۆر بەیان خاوەنی خەباتێكی دووری شاخ بوون. بەلام بزووتەوە ئەبوایە لەو تێبگات. ئەم شەڕە پیاوی سەردەمی خوی ئەوێت نەك عەسكەری.
5.هەڵبژاردنی ئەم جارە نیمچە كراوە بوو ئەبوایە ئەم حیزبە لوە باش تێبگەشتایە . كە كەسایتی زۆر دەور ئەبینێت ، چونكە خەڵكی ئەم هەرێمە تا ئیستاش دەنگ بە كەسایەتی ئەدا نەك حیزب..زۆر جاریش دەنگ كەم ئەكات بە هۆی هەڵبژاردنی كەسانێك كە شایستەی ئەوێ نین.
6. بەشێكی تر لە هۆكارەكان ئەكرێ بوترێ مێژوو و سەروەری ئەم حیزبە دزراوە تا ئیستاش ئەم بێدەنگیە دەبینرێت لەم حیزبەدا .كە ناكری وابێت .چونكە لە هەموو دنیا وایە مێژووی تۆ لەوكاتەوە دست پێدەكات كە لەدایك ئەبیت..
ئەگەر ئەمەشتێكی كورت بیت ..بابەتەكە نزیك بێت لەڕاستیەوە ، ئەوە بێگومان ڕیگەی چارەسەو هەڵسانەوەمان لایە ئەگەر دوامان لێ بكرێت بە چەند خاڵیك لە داهاتوودا ئیخەینە ڕووو..چونكە من پێم وایە شكست یان دۆڕانی هەر كەسێ یا هەر حیزبێك بەواتای لەناو چوون نایەت بەڵكوو بەواتایی .وانەیە بۆ ژیان و پەند وەرگرتن و بە خۆدا چوونەوە دێت..