بەیەک کردنی ناوو سیفەتەکان ( توحید الاسماء والصفات )
03/10/2013 نوسەر: bzavpress

بەیەک کردنی ناوو سیفەتەکان ( توحید الاسماء والصفات )

سێهەم : بەیەک کردنی ناوو سیفەتەکان ( توحید الاسماء والصفات ) : بڕوا بونو دان نانە بە هەموو ناوو سیفەتەکانی خوای بەرز کە لە قورئان وە لە فەرموودەی ڕاستی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم هاتووە، بەبێ گۆڕینی ماناو لەفزەکە ( التحریف ) وە بەبێ لێچواندنی ( التشبیه ) بەدروست کراوەکان وە بە بێ دیاری کردنی چۆنیەتی شێوەی سیفەتەکان ( التکیف ) وە بە بێ نواندنو نمونە هێنانەوە بۆ سیفەتەکان ( التمثیل ) خوای بەرز ئەفەرموێ : [لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] (الشورى : 11) واتە : (هیچ شتێک لە نمونەی ئەو نیە وە خوا بیسەرو بینایە -بە هەموو شتێک-). ئەو ئایەتە دەلالەت لەسەر ئەوە دەکا کە خوای بەرز لە سیفەتەکانی تاک و تەنهایەو لە سیفەتی دروست کراوەکانی ناچێت، ئەگەر بێت و لە ماناکەش یەک مانایان هەبێ بەڵام حەقیقەتیان جیاوازە سیفاتی خوای بەرز کە دروست کەری هەموو دروست کراوێکە چۆن وەک سیفەتی دروست کراوێک ئەبێت!؟ بۆ زیاتر تێگەیشتن نمونەیەک باس ئەکەم : سیفەتی (الحي) زیندوو. دیارە کە خوای بەرز خۆی سیفەتی زیندویی بەخشیوەتە عەبدەکانی خۆی بەڵام جیاوازی هەیە لە بەینی ئەو سیفەتە لە بەینی خوای بەرزو دروست کراوەکانی چونکە سیفەتی زوندیی بۆ خوای بەرز لە خوای بەرز ئەوەشێتەوە کە هیچ نەقسێکی تێدا نیەو هەر خاوەنی ئەو سیفەتە بووەو هەر بە زیندوویش ئەمێنێتەوە. بەڵام عەبدەکان پێشتر زیندوو نەبوون خوای بەرز زیندوویی پێ بەخشین و دوایش ئەمرن و دووبارە زیندویان ئەکاتەوە. کەواتە بەڵێ ئەسڵی ماناکە یەکە بەڵام حەقیقەتەکە جیاوازە سیفەتی عەبدەکان لەخۆیان و کەمو کوڕی خۆیان ئەوەشێتەوە، سیفەتی خوای بەرزیش لە گەورەیی و بەرزی خوای بەرز ئەوەشێتەوە کە هیچ نەقس و عەیبێکی تێدانیە -سبحانه وتعالى-. هەر ئەوها سیفەتەکانی تریش وەک سیفەتی -ید- دەست، وە سیفەتی -استواء- ، وە سیفەتی -نزول-، وە سیفەتەکانی تری خوای بەرز کە سابت بووە لە قورئان وفەرموودەی ێەحیحی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم. ئەڵێین خوای بەرز خاوەنی دەستە وەک لە قورئان و سوننەت هاتووە، بەڵام ئیسپات کردنی ئەو سیفەتە مانای ئەوە نیە خوای بەرز دەستی وەکو دەستی مرۆڤە! نا بە شێوەیەکە کە لە گەورەیی و بەرزی الله عز وجل ئەوەشێتەوە نەک وەکو دەستی دروست کراوەکان بێت. ئێمە ئەزانین تەنانەت لە دروست کراوەکانیش دەستەکان وەکو یەک نین ئەگەر یەکێ بڵێ مێرولە دەستی هەیە وە ووشتریش دەستی هەیە ئایا وا تێدەگات هەردوو دروست کراو دەستیان وەک یەکە یان دەڵێ هەر یەکەیان دەستیان لە خۆی دەوەشێتەوە!؟ ئەی چۆن فەرق نیە لە بەینی دروست کەری ئەرزو ئاسمان لە گەڵ دروست کراوەکان!؟ وە ئەوها سیفەتی -استواء- بەرز بوونەوە لەسەر عەرش. خوای بەرز ئەفەرموێ : [الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى] (طه : 5) واتە : (-الرحمن- بەرز بۆتەوە لەسەر عەرش). وە ئەوە لە حەوت ئایەت دووبارە بۆتەوە خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ] (الاعراف : 54). وە ئەفەرموێ : [إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ] (يونس : 3). وە ئەفەرموێ : [اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ] (الرعد : 2). وە ئەفەرموێ : [الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا] (الفرقان : 59). وە ئەفەرموێ : [اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ (4)] (السجدة : 4). وە ئەفەرموێ : [[هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ] (الحديد : 4). وە هاتووە لە فەرموودەی صەحیح پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لَمَّا خَلَقَ اللهُ الْخَلْقَ، كَتَبَ فِي كِتَابِهِ، فَهُوَ عِنْدَهُ فَوْقَ الْعَرْشِ: إِنَّ رَحْمَتِي تَغْلِبُ غَضَبِي ") متفق عليه وتە : (کە خوای بەرز دروست کراوەکانی دروست کرد، لە کتابەکەی نوسی، کە ئەو کتابە لای خۆیەتی لەسەر عەرش : بە تەئکید ڕەحمەتی من پێشی توڕەییم ئەکەوێ). ئێمەی ئەهلی سوننە ئەو سیفەتەو هەموو سیفەتەکانی خوای بەرز کە هاتووە لە قورئان وفەرموودەی صەحیح سابت ئەکەین و بڕوامان پێیەتی وەک هاتووە لە قورئان وسوننەت ئەڵێن ئەو سیفەتە بڕوامان پێیەتی حەقە بەو شێوەیە کە لەگەورەیی و بەرزی الله عز وجل ئەوەشێتەوە. بەڵام ئەهلی بیدعە ئینکاری ئەکەن و تەحریفی ئەکەن بە بیانوی ئەوەی دەڵێن : ئەگەر ئەو سیفەتە بۆ خوا سابت بکەین کەواتە خوا دەشوبهێنین بە دروست کراوەکانی و ئەوە لە سابت کردنی دەفامرێتەوە کە خوا جسمی هەیە! لەبەر ئەوە تەحریفی سیفەتەکانی خوای بەرز ئەکەن و ماناکانی ئەگۆڕن بە گومانی خۆیان بەرگری ئەکەن لە خواو سیفەتی نەقسی لێ دوور ئەکەنەوە! بەڵام ئەوە بە درۆ خستنەوەی قورئان و سوننەتەو کوفرە بەخوای بەرز چونکە ڕەد کردنەوەی ئەوەیە کە خوای بەرز فەرمویەتی لە قورئان، وە بە وەحی ناردویەتی بۆ پێغەمبەرمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم. پێشەوا شافعی رحمه الله ووتویەتی : (لِلَّهِ أَسْمَاءٌ وَصِفَاتٌ لَا يَسَعُ أَحَدًا رَدُّهَا وَمَنْ خَالَفَ بَعْدَ ثُبُوتِ الْحُجَّةِ عَلَيْهِ فَقَدْ كَفَرَ وَأَمَّا قَبْلَ قِيَامِ الْحُجَّةِ فَإِنَّهُ يُعْذَرُ بِالْجَهْلِ لِأَنَّ عِلْمَ ذَلِكَ لَا يُدْرَكُ بِالْعَقْلِ وَلَا الرُّؤْيَةِ وَالْفِكْرِ فَنُثْبِتُ هَذِهِ الصِّفَاتِ وَنَنْفِي عَنْهُ التَّشْبِيهَ كَمَا نَفَى عَنْ نَفْسِهِ فَقَالَ لَيْسَ كمثله شَيْء) (فتح الباري : 13/407) واتە : (خوا ناوو سیفاتی هەن کەس بۆی نیە ڕەددی بکاتەوە وە کەسێک پێچەوانەی بکات پاش ئەوەی بەڵگەی بۆ ڕوون ئەبێتەوە ئەوە کوفری کردووە بەڵام پێش ئەوەی بەڵگەی بۆ ڕوون بێتەوە ئەوە عوزری پێ ئەدرێ بە نەزانی لەبەر ئەوەی زانینی ئەوە بە عەقڵ و بیرکردنەوە نیە وە ئێمە ئەو سیفەتانە سابت ئەکەین و لە لێک چواندن بە دووری ئەگرین -خوای بەرز- فەرمویەتی : هیچ شتێک لەو ناچێ). لە شەرحی کتابەکە دوایی باسێکی تایبەتمان هەیە لەسەر ئەو جۆرەی تەوحید ان شاء الله بە تەفسیڵ تر بۆتانی ڕوون ئەکەمەوەو گومانەکانی ئەهلی بیدعە پوچەڵ ئەکەینەوە.