بە
یەک کردنی پەروەردگارێتی ( توحید الربوبیة ) : بڕوا بوونە بەوەی کە تەنها
(الله) بەدیهێنەرو دروستکەرە، وە تەنها (الله) خاوەنی هەموو
دروستکراوەکانەو تەنها ئەو بەڕێوەبەری هەموو بونەوەرە، خوای بەرز ئەفەرموێ :
[إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي
سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ
النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ
مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ
اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ] (الاعراف : 54) واتە : (بە تەئکید
پەروەردگاری ئێوە الله یە کە ئاسمانەکانو زەوی دروست کردووە لە شەش ڕۆژدا
پاشان بەرز بۆتەوە سەر عەرش -عەرش تەختی پاشایەتیە عەرشی خوا وە چۆنیەتی
بەرزبوونەوەی خوا لەسەر عەرش بەشێوەیەکە لە گەورەیی و بەرزی خوا
ئەوەشێتەوە- شەوو ڕۆژ بەدوای یەکا ئەهێنێ شەو بەڕۆژ دائەپۆشێ وە ڕۆژ بەشەو
بەدوای یەکەوە بە سەریعی دێن وە خۆرو مانگ و ئەستێرەکانی دروست کردووە
زەلیلن لە ژێر فەرمانی خوا وە خوا بەڕێوەیان ئەبات بزانن تەنها
پەروەردگارتان دروست کەری هەموو دروستکاروێکە وە بەڕێوەبردن و تەسەروف
کردنیش هەر خۆی خاوەنیەتی بەرزەو گەورەیەو خێرو بەرەکەتی زۆرە الله کە
پەروەردگاری -دروست کەرو خاوەن و بەڕێوەبەری- هەموو جیهانیانە).
وە
ئەفەرموێ : [الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ
يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ
كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا] ( الفرقان : 2) واتە : (-الله کە
قورئانی دابەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی- ئەو خوایەیە کە مولکی ئاسمانەکان و
زەوی هی ئەوەو وە مناڵی نیە وە شەریکی نیە لە مولکەکەی -وە پێویستی نیە بە
مناڵ وشەریک چونکە خاوەنی هەموو شتێکەو بەتوانایە لەسەر هەموو شتێک- وە
هەموو شتێکی دروست کردووەو ئەندازەو وێنەی کێشاوە بە جوانترین شێوە دروستی
کردووە وە رزق و تەمەنی بۆ دیاری کردووە).
وە ئەو بەشە بە یەک کردنی
پەروەردگارێتی کافرەکان و موشریکەکانی سەردەمی پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم بڕوایان پێ هەبوو، ئەگەر لێت بپرسیبان: کێ ئاسمانو زەوی
دروست کردووە؟ ئەیانووت : (الله)! وە ئەگەر لێت بپرسیبان: کێ ڕزقیان ئەداو
ژیانو مردنی ئەوانی بەدەستەو ئەم بوونەوەرە بەڕێوە ئەبات؟ ئەیانووت :
(الله)! وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ
السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ
بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ] (لقمان : 25) واتە : (ئەگەر پرسیاریان
لێ بکەیت کێ ئاسمانەکانو زەوی دروست کردووە دەڵێن الله بڵێ سوپاس بۆخوا -کە
خۆتان دانتان ناوە بەوەی بەڵگەیە بەسەرتانەوە- بەڵام زۆربەیان نازانن
-بۆیە شەریک بۆخوا بڕیار ئەدەن لەگەڵ ئەوەی دەڵێن خوا دروستکەرە بەڵام
هاوار ئەکەنە غەیری خواو داوا لە غەیری خوا ئەکەن-).
وە ئەفەرموێ :
[وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ
لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ] (الزحرف : 9) واتە :
(ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکانو زەوی دروست کردووە ئەڵێن -ئەو
خوایە- دروستی کردوون کە دەسەڵاتدارەو بەتوانایە بەسەر هەموو شتێک وزانایە
بەهەموو شتێک).
وە ئەفەرموێ : [وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ
السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ
اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ] (العنكبوت : 61) واتە : (ئەگەر پرسیاریان لێ
بکەیت کێ ئاسمانەکانو زەوی دروست کردووە وە مانگ و خۆری زەلیل کردووە
ئەڵێن الله بڵێ جا کەوا دان بەوە ئەنێن ئەی چۆن تەنها الله ناپەرستن و
هاوبەشی بۆ بڕیار ئەدەن).
وە ئەفەرموێ : [وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ
خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلْ
أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ
بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ
هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ
الْمُتَوَكِّلُونَ] (الزمر : 38) واتە : (ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ
ئاسمانەکانو زەوی دروست کردووە ئەڵێن الله پێیان بڵێ ئایا بینیوتانە
ئەوانەی کە ئێوە داوایان لێ ئەکەن بێجگە لە الله ئەگەر الله بیەوێ زیانێکم
پێ بگەیەنێ ئایا ئەوان دەتوانن ئەو زیانەم لەسەر لابەرن و نەهێڵن تووشم بێت
یان ئەگەر الله بیەوێ ڕەحمم پێ بکات -نیعمەتی خۆیم پێ ببەخشێ- ئایا ئەوان
ئەتوانن ڕێ بگرن لە ڕەحمەتی خوا نەهێڵن بۆم بێت بڵێ من الله م بەسە
تەوەککولی لەسەر بکەم -یارمەتیم ئەدات وبەهانامەوە دێت- ئەوانەی دەیانەوێ
تەوەککول بکەن تەنها تەوەککول لەسەر ئەو ئەکەن -ئەوانەی تەنها خوا پەرستن
تەنها تەوەکوول لەسەر خوا ئەکەن یانی تەنها ئیعتیمادی دڵیان لەسەر خوایە
هانا بۆ غەیری ئەو نابەن بۆ لادانی زیان یان دەست کەوتنی سودێک-).
وە
ئەفەرموێ : [قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّنْ
يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ
الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ
الْأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ] (يونس : 31)
واتە : (پێیان بڵێ کێ ڕزقتان ئەدا لە ئاسمانەکان وزەوی -لە ئاسمان باران
ئەبارێنێ و زەویتان بۆ شەق ئەکات وگژو گیاو دانەوێڵە ئەڕوێت لەسەری- وە کێ
خاوەنی ئەوەیە کە هێزی بینین و بیستنی پێ بەخشیون چاوی بۆ دروست کردوون تا
ببینن گوێی بۆ دروست کردوون تا ببیستن وە کێ زیندوو لە مردوو دەرئەکات و وە
مردوو لە زیندوو دەرئەکات -بەوەی ئێوە لە هیچەوە ئەهێنێتە بوونەوە وە
دوایی ئەتان مرێنی و دووبارە زیندووتان ئەکاتەوە هەروەها ئەو ڕووەکو
دانەوێڵەو گژوگیا لەو زەویە مردووانە زیندوو ئەکاتەوەو ئەڕوێنێ- وە کێ کاری
بوونەوەر بەڕێوەئەبا لە ئاسمانەکانو زەوی وکاری ئێوەش لەوەڵامدا ئەڵێن
الله بڵێ کەوایە ئایا لە سزای ئەو الله یە ناترسن ئەچن شەریکی بۆ بڕیار
ئەدەن).
سەیر بکەن ئەوە بیرو باوەڕی موشریک و کافرەکانی سەردەمی
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بوو دانیان بەوە دائەنا کە تەنها
الله دروست کەری ئەوان وئەرزو ئاسمانەکانەو مردن وژیان و ڕزق بە دەستی
ئەوە! تەنانەت ئەو بت و شەخسانەی ئەشیان پەرست هەر بە دروست کراوو عەبدی
خوایان ئەزانی وە دەیان ووت ئەویش مولکی خوایە! لەبەر ئەوە کە تەوافیان
ئەکرد بەدەوری کەعبە ئەیان ووت : (لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ، إِلَّا
شَرِيكًا هُوَ لَكَ، تَمْلِكُهُ وَمَا مَلَكَ) رواه مسلم واتە : (ئێمە
وەڵامی تۆمان داوەتەوە ئەی خوایە تاعەتی تۆ دەکەین تۆ شەریکت نیە، تەنها
یەک شەریکت هەیە، ئەویش تۆ خاوەنی ئەوو ئەوەشی کە ئەو خاوەنیەتی).
سەیر
بکەن ئەیان ووت شەریکێکت هەیە ئەویش مولکی تۆیە! کەواتە دەرکەوت کە کێشەی
پێغەمبەران و پێغەمبەرمان علیهم الصلاة والسلام لەسەر ئەوە نەبوو لەگەڵ
قەومەکانیان کە بڵێن خوا هەیە یان نا چونکە کەس ئینکاری ئەوە ناکا کە خوا
هەیەو دروست کەری ئەرزوو ئاسمانە مەگەر کەسێک لەخۆ بایی بووبێ وەکو فیرعەون
خۆ بەگەورە بزانێ و ئینکاری بوونی خوا بکات بەڵام لە دڵیشەوە هەر بڕوای بە
بوونی خوا هەیە، وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَجَحَدُوا بِهَا
وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانْظُرْ كَيْفَ
كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ] (النمل : 14) واتە : (فیرعەون و
شوێنکەوتەکانی ئینکاری ئەوەیان کرد کە موسا بۆی باس کردن کە لە لایەن خوا
بۆی هاتووە ئینکاریان کردو بەدرۆیان خستەوە بەڵام لە نەفسی خۆیان دەیانزانی
کە ئەوە ڕاستەو لە لایەن خوا هاتووە جا سەیر بکە مەسیرو دواڕۆژی
خراپەکارەکان چۆن بوو -چۆن خوای بەرز سزای دان ولەناوی بردن-).
بەڵێ
کافرەکان ئەیان ووت الله دروست کەری ئیمەیەو بڕوایان بەو بەشەی تەوحید
هەبوو بەشی (ربوبیة) بەڵام تەنها بڕوا بونیان بەم بەشە نەیهێنانە ناو
ئیسلامەوەو بڕوا بونیان تەنها بەو لایەنە هیچ سودێکی پێنەگەیاندن، بەڵام
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە زۆرێک لەوانەی لە سەر ئیسلام ئەژمێردرێن لەو
سەردەمەدا لەم بەشەش لە بەیەک کردنی خوا لە پەروەردگارێتی بڕوایان تەواو
نیەو خراپترن لە کافرو هاوبەش دانەرانی سەردەمی پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم! بڕوایان وایە لەگەڵ خوای بەرز کەسانی تر هەن بونەوەر بەڕێوە
دەبەن و یارمەتی خوا ئەدەن و خاوەنی دەسەڵاتن لە گەڵ خوای بەرز! بۆیە
لێیان ئەپاڕێنەوەو هاواریان لێئەکەن و دەچنە سەر گۆڕەکانیان بە مەبەستی
چاکبونەوە لە نەخۆشی وە بۆ مناڵ بوون وە زۆر شتی تر پەنا بەخوا! وە با
بزانین کافرەکانی سەردەمی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم تەنها لە
کاتی ساناییان هاواریان لە بتو بەناو پیاو چاکەکانیان ئەکرد لە کاتی
تەنگانە تەنها داوایان لە خوای تاکو تەنها ئەکرد وەک خوای بەرز ئەفەرموێ:
[فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ
الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ]
(العنكبوت : 65) واتە : (ئەگەر سەری کەشتی بکەوتبان -لەترسا- تەنها داوایان
لە الله ئەکرد بە موخلیسی شەریکیان بۆ بڕیار نەئەدا هاواریان لە غەیری ئەو
نەدەکرد بەڵام کە خوا ڕزگاری کردن بۆ سەر زەوی -ترسیان نەما- ئەوجا
شەریکیان بۆ خوا بڕیار ئەدا داوایان لە غەیری خوا ئەکردو هانایان بۆ
ئەبرد).
بەڵام هاوبەش دانەرانی -موشریکەکانی- ئەم سەردەمە لە کاتی
ساناییان وە لەکاتی تەنگانەش هەر هاوار لە پیاو چاکان ئەکەن و لە جیاتی
هاوار بکەنە الله هاوار ئەکەنە شەیخ و پیاو چاکان و پێغەمبەر صلى الله علیه
وعلى اله وسلم! تەنانەت زۆربەی هەتا لەکاتی هەڵسانەوە هاوار ئەکاتە غەیری
خوا دەڵێ : یا شێخ فلان! لە جیاتی بڵێ : یا الله! داخەکە گەورەتر ئەبێ کە
کەسیش ئینکاری ئەو مونکەرە گەورەیە ناکات مەگەر ئەوکەسەی خوا ڕەحمی پێ
کردبێت!!!