فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی لە بێجی خرایە خوارەوە
03/10/2013 نوسەر: bzavpress

فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی لە بێجی خرایە خوارەوە

 بەگوتەی پۆلیسی عێراقی ڕۆژی چوارشەممە لە شارۆچکەی بێجی باکوری عێراق کۆپتەرێکی سەربازی لەلایەن چەکدارانەوە خراوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا فڕۆکەکە تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینی ناو فڕۆکەکەش کە بریتیبوون لە چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوە. هەروەها پۆلیسی عێراقی ئەوەی ڕاگەیاند کە فڕۆکەکە لە چالاکییەکی سەربازیدا بووە لە پارێزگای کەرکوك و سەلاحەدین، لە نزیك شارۆچکەی بێجی دووچاری هێرشی چەکدارەکان بووەتەوە و لە ئەنجامدا کەوتۆتە خوارەوە. جێی ئاماژەیە ئەمە دووەم فڕۆکەیە لەم هەفتەدا لە هەمان شوێن دەکەوێتە خوارەوە، وە لەلایەن (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.