02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌راوردێك له نێوان شارستانێتی ئیسلامی و شارستانێتی رۆژئاوادا
به‌راوردێك له نێوان
شارستانێتی ئیسلامی و شارستانێتی رۆژئاوادا
پێشكه‌وتنی مه‌ده‌نی و هه‌بوونی ئاوه‌دانی و پێشڕه‌وتی ته‌كنۆلۆژیاو په‌لهاویشتنی زانست و وورده‌كاریی لایه‌نه ماددیه‌كان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بۆ به‌رده‌وام بوونی شارستانێتی پێویست و گرنگن ، به‌ڵام نابنه پێوه‌ری حوكمدان له‌سه‌ر راقێتی یا ن داڕِمانی شارستانێتی ، نابنه پێوه‌ری ئه‌وه كه ئایا چه‌ند راست و دروسته یا كه‌چ و ناپه‌سه‌نده ؟
مادام شارستانێتی ـ وه‌كو پێشتر روونمان كرده‌وه ـ بریتییه له كۆمه‌ڵێك چه‌مك و پێناسه‌و تێڕوانین كه شێوازێكی شیاو بۆ ژیانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داده‌ڕێژێت ، ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنیشی به پێی بڕو راده‌ی سه‌ركه‌وتن یان شكستی بێت له پێشكه‌شكردنی شێوه‌ی ژیان و ئه‌و ئه‌مان و ئاسایشه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌و كه تێیدا هێمن بووه‌و له ژیانی كامه‌رانیدا پێداوویستیه‌كانی هاتوونه‌ته دی .. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت به‌راوردێكی نێوان شارستانێتی ئیسلامی كه له واقیعێكی به‌رجه‌سته‌ی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا به درێژایی چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست پرشنگی دایه‌وه ، له‌گه‌ڵ شارستانێتی ئێستای رۆژئاوادا ، به‌و پێشكه‌وتنه مه‌ده‌نی و تهكنۆلۆژیایهوه بكه‌ین كه پێی گه‌یشتووه ، كه‌سیش پێی سه‌یر نه‌بێت كه ئه‌م دوانه به‌رامبه‌ر یه‌كتری راده‌گرین و خاڵه گرنگ و كاریگهرهكانیان دیاری ده‌كه‌ین ، خاڵه ناوكۆییهكانیان نیشان ده‌ده‌ین ، چونكه خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی جیاوازی نێوانیان ناوكۆیی جۆر (التباین النوعی) ه ، نه‌ك ناوكۆیی و جیاوازی پێشكه‌وتنه ماددیهكهیان ..
باس كردنی ئه‌و بیروهۆشهی ئوممه‌ت كه ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه‌ی له خۆ گرتبوو ، باسێكی دورودرێژه ، چونكه زه‌مینه‌یه‌كی فیكرییهو خه‌ڵكی گه‌لانی جیاوازی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بوو ، هه‌ر هه‌مووشیان له‌ژێر سایه‌ی سیستم و یاسا‌و رێسایهكدا ده‌ژیان كه ئاڕاسته‌ی شارستانێتیهكهی ده‌كرد .. ئه‌مه لق و پۆپی زۆره .. به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك خاڵی جیاوازی هه‌ر بخه‌ینه روو :
یه‌كه‌م : له رووی سیاسیه‌وه : ئیسلام توانی ئه‌و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و زمان و ره‌نگ و كلتوره جیاوازانه‌ی له‌خۆی گرتبوون ، ئاسان بیانكاته كه‌ره‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ئوممه‌ته‌ی خۆی به په‌یوه‌ستی (ئیمان یان ئه‌مان) پێكی هێنابوو ..
كه پێغه‌مبه‌ری خوا ێلی الله علیه و سلم كۆچی دوایی كرد هه‌موو نیوه‌دۆرگه‌ی عه‌ره‌بستان هاتبوونه ناو ئیسلامه‌وه ، بتپه‌رستی و شیرك له‌وێ نه‌مابوو ، سه‌روه‌ری یاسا بۆ عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا بوو ، هه‌موو عه‌ره‌بستان بووبووه دارالاسلام .. كه خه‌لیفه راشیدینه به‌ڕێزه‌كانیش هاتن ، عه‌ره‌بستان هه‌روا به دارالاسلامی مایه‌وه‌و فتووحاتی ئیسلامیش چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی تری له خاك و خه‌ڵك هێنایه سه‌ر دارالاسلامهكه ..
ـ عێراق كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێكه‌ڵه بوو له عه‌ره‌ب و فارسی مه‌سیحی و موزدهكی و زه‌رده‌شتی .
ـ ووڵاتی فارس كه عه‌جه‌می لێ ده‌ژیا له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌یه‌كی جووله‌كه‌و رۆمانی ، هه‌مووشیان له‌ژێر باڵی دیانه‌تی فارس‌دا بوون .
ـ ووڵاتی شام كه هه‌رێمێكی رۆمانی بوو ، سیستم و دیدو كلتور‌و رۆشنبیری رۆمان ئاڕاسته‌ی ده‌كرد ، وه‌كو دیانه‌ت مه‌سیحی بوون ، وه‌كو گه‌لیش سوریایی و ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه‌و هه‌ندێك رۆمان و عه‌ره‌بی لێ ده‌ژیا .
ـ باكوری ئه‌فریقا كه نه‌ته‌وه‌ی به‌ربه‌ری لێ ده‌ژیا ، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رۆمان‌دا بوون ..
له‌سه‌رده‌مانی خه‌لیفه راشیدینهكاندا نووری ئیسلام و ئیداره‌ی سیستمی خیلافه‌ت به هه‌موو ئه‌م ناوچانه گه‌یشت ..
دوای خه‌لیفه راشیده‌كان ئه‌مه‌ویه‌كان هاتن ، ئه‌وانیش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌رفراوان كردنی دارالاسلامهكه ، له‌سه‌رده‌مانی ئه‌مانیشدا چین و خه‌واریزم و سه‌مه‌رقه‌ند هاتنه سه‌ر خاكی ئیسلام .. ئینجا له‌وسه‌ری رۆژئاواوه موسوڵمانان له ساڵی 86 ی كۆچی‌دا په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس و كردیانه ویلایه‌تێكی سه‌ر به پایته‌خته‌كه‌ی ئیسلام له شام !
ئه‌م ووڵاتانه پڕ بوون له نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و دین و ئاینزاو كلتوور‌و داب و نه‌ریت و رێسا‌و ده‌ستوورو ئینتیمای جیاواز ، كه گومانی تێدا نیه ده‌یان خاڵی جیاوازی ژیریی و ده‌روونی و چه‌ندین روانگه‌ی دیدو تێڕوانین و شێوه‌و چۆنیه‌تی و بڕو راده‌ی بیركردنه‌وه‌یان له خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو ، كۆكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌لكان و پێكهێنانی یه‌ك ئوممه‌ت له‌مانه كه یه‌ك دین و یه‌ك زمان و یه‌ك سیستم و یه‌ك كلتووریان ببێت ، كارێكی هه‌ر وا ئاسان نه‌بوو ، كارێكه تا بیری لێ بكه‌یته‌وه قورس بوو ، بۆیه سه‌ركه‌وتنیشی شتێكی ئاسایی نه‌بوو ، ئه‌مه بۆ غه‌یری ئیسلام له هیچ شێوێنێكی سه‌ر زه‌وی و مێژووی هیچ دین بیروباوهڕێكدا رووی نه‌داوه ، له‌ژێر سایه‌ی هیچ سیستمێك‌دا ـ هه‌تا ئێستا ـ رووی نه‌داوه نه‌وه‌دو هه‌شت گه‌ل له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا ، له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت و سیستمێك‌دا رێز‌و كه‌رامه‌تی خۆی بدۆزێته‌وه نه نه‌ژادپه‌رستی تێدابێت ، نه چینایه‌تی ونه ئیستیعمارگهرایی ..
ۆڵ دێورانت ده‌رباره‌ی توانه‌وه‌ی سهرپشكانهی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و ئینتیماكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مێژوو كه له شارستانێتی ئیسلامدا بوون به یه‌ك ئوممه‌ت ، به سه‌رسامیه‌وه ده‌نوسێت : گه‌لانی غه‌یره عه‌ره‌ب به درێژایی مێژوو زمانی عه‌ره‌بییان وه‌رگرتووه‌و كردوویانه به زمانی خۆیان ، كه‌چی بۆ جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی وا نه‌بوون ، ئه‌و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وانه ملكه‌چی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی قورئان بوون وئیسلامهكهیان قبووڵ كرد . له به‌رامبه‌ریدا ده‌بینیت هیلینی دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌زار ساڵ سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو كه‌چی نه‌یتوانی رێساكانی بچه‌سپێنێت ! له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سوپای رۆمانی تێدا كه‌وته پاشه‌كشه ، خودا نیشتیمانیه‌كان و مهسیحێتیهكهشیان كه جێی ده‌هێشت بێ به‌ها ده‌مانه‌وه‌و كاریگه‌ریی هیچیان له ناو گه‌لانی ژێر ده‌سته‌دا نه‌ده‌ما ! هه‌موو ئه‌و ناوچه‌و گه‌لانه‌ی كه ئیسلامیان ده‌گه‌یشتێ ، به پیر ئیسلامه‌كه‌وه ده‌هاتن و وه‌كو دین و خواپه‌رستی و دیدی ژیان وه‌ریان ده‌گرت و وازیان له هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كانی رۆمان ده‌هێنا ! هه‌موو به دینه نوێیه‌كه‌یانه‌وه پابه‌ند ده‌بوون و سه‌رڕاستانه هه‌ستیان به ئینتیمای ده‌كرد ، خوایان به پێی ته‌علیماتی دینه نوێیه‌كه ده‌په‌رست و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌ویان ده‌كرده یاسا‌و رێسای حوكمی ناو خۆیان ..
ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می پێچوو ، بینیت ملیۆنان خه‌ڵك هه‌ر له ئهندهنوسیاو چینه‌وه بۆ ووڵاتی فارس و شام و نیوه‌دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب ، بۆ باكوری ئه‌فریقاو ئه‌نده‌لوس بوونه یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌و هاتنه ژێر سایه‌ی یه‌ك شه‌رع و یه‌ك سیستمی ئیداریی ! ئیدی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می پێچوو كه بینیت ئا ئه‌و هه‌موو میلله‌ت و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و كلتووره سه‌ر له نوێ ژیانی خۆیان به پێی ئاڕاسته‌ی ئیسلام داڕشته‌وه‌و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خۆیان به پێی داخوازیه‌كانی سیستمی نوێ داڕشته‌وه‌و هه‌ر كه‌س و گه‌له‌ش هه‌ستی به عێزه‌ت و رێز‌و كه‌رامه‌تی خۆی دهكردو بێ خه‌م له ئه‌مانێكی به‌رفراواندا ده‌ژیا .. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ین كه‌م نه‌بوون ، ئه‌وانه ئه‌و كاته سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌س بوون !! هه‌ر چه‌ند جیاوازی نه‌ته‌وه‌و زمان و كلتور‌و سیاسه‌تیان جودا بوو ، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان ئینتیمایان یه‌ك بوو ..
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانی زۆر له بیرمه‌نده‌كانی دنیایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئیسلامه له زۆرینه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی خۆیدا له ده‌یان بارودۆخی به‌رزو نشێویدا ئه‌م هه‌موو جیاوازیانه‌ی هه‌ر به دیده فیكریه‌كه‌ی به یه‌كپارچه‌یی راگرتبوو .. ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كز ده‌بوو یان هه‌ر به‌ده‌ستیه‌وه نه‌ده‌ما .. راسته هه‌ر له‌و مێژووه‌دا به‌رده‌وام ئیمارات و قه‌واره‌ی تری سیاسی له جه‌سته‌ی دارالخلافهتهكه جوێ ده‌بۆوه ، به‌ڵام هه‌رگیز وا نه‌بووه ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی ، یان زمان و كلتوور ، یان ئینشیقاقی كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه بووبێته هۆی پێكهاته‌ی قه‌واره جوێیهكه ! به‌ڵكو ئه‌وه بهڵگهنهوویسته كه هۆی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی ئینتیمای هۆزو شه‌ڕه‌پاڵی ئه‌میره‌كان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به میرات به‌خشینه‌وه‌ی بۆ كه‌سوكارو مهحسووبانی خانه‌وه‌ده‌ی خۆیان .. ئه‌وه گرنگه كه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر قه‌وم و خانه‌واده‌یه‌ك ببوایه به ده‌سه‌ڵاتدار ، ئوممه‌ته‌كه هه‌ر به یه‌كپارچه‌یی ده‌مایه‌وه ، میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كان سنووری ئیماره‌تێك نه‌ده‌كه‌وته نێوانیان !!
كه‌چی له رۆژئاوای ئێستادا كه له‌سه‌ر یه‌ك مه‌بده‌و دامه‌زراوه ، خاوه‌نی یه‌ك بنه‌مای شارستانێتی هاوبه‌شه‌و دیدو تێڕوانینی یه‌كه ، كه‌چی هێشتا ده‌بینین نه‌یتوانیووه نه‌ته‌وه‌كانی له‌ناو شارستانێتیهكهدا وا بتوێنێته‌وه كه یه‌ك جه‌سته‌و قه‌واره‌ی سیاسی لێ پێك بێت !
ناپلیۆن بۆناپارت له‌سه‌ره‌تای مێژووی سه‌رده‌می ئه‌وروپاوه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا ئه‌وروپا بكات به یه‌ك و نه‌یتوانی ، چونكه نه‌یده‌توانی له لووت به‌رزێتی ئینتیما فه‌ره‌نساییه‌كه‌ی خۆی بێته خوارێ ، بۆیه لووتی به دیواری هه‌موو ووڵاته ئه‌وروپاییه‌كان دهكێشراو له هه‌ر یه‌كه‌یاندا شكستێكی به‌سه‌ردا ده‌هات .. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابوردووشدا كه ده‌بوو ووڵاتانی رۆژئاوای خاوه‌ن یه‌ك دیدو پێناسه‌و شارستانێتی زیاتر لێك نزیك ببوونایه‌ته‌وه ، كه‌چی گیانی نه‌ژادپه‌رستی و شۆفێنیزم دوو شه‌ڕی كاولكاریی جیهانییان له ناویاندا هه‌ڵگیرساند ، ته‌ڕو ووشكی خۆیانی پێش خاك و خه‌ڵكی جیهان سووتاند ! ئێستاش ئه‌وه‌تا له 1956 ه‌وه ره‌نگڕێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن ، كه‌چی ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆپه‌سه‌ندی هه‌ندێك میلله‌تی ئه‌وروپایی ناهێڵێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌و یه‌كێتیه سه‌ربگرێت .. له كاتێكدا ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ده‌كات یه‌كێتیه‌كی گشتگیر نیه‌و كیانه‌كانی تێدا ناتوێته‌وه ، یه‌كێتیه‌كه زیاتر ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر باری سیاسیی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و هێزی هاوبه‌شی سه‌ربازیی و ئه‌منی .. نه‌ك یه‌كخستنی دیدو تێڕوانینی فیكریی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی ..