02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێنه‌رێكی كورد بڕیارێكی په‌رله‌مانی كۆریای باشووری به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به‌كورد ده‌گه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی عێراق
په‌رله‌مانی عێراق كارله‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مانی كۆریای باشوور ده‌كات بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به‌كورد
په‌رله‌مانی كۆریای باشوور كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به‌كوردی به‌جینۆساید ناساند
بڕیاری په‌رله‌مانی كۆریای باشوور به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی به‌عس دژ به‌كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ
به‌غداد - په‌رله‌مانی كۆریای باشوور كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رژێمی به‌عسی دژ به‌كورد به‌جینۆساید ناساند و نوێنه‌رێكی كوردیش له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات وه‌ك دۆكۆمێنتێكی فه‌ڕمی بناسێنرێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 2013 دوای سه‌ردانی په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف بۆ سه‌فاره‌تی كۆریای باشوور له‌شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفالی بینی له‌و سه‌فاره‌ته، ئه‌مڕۆ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 52 واژۆی په‌رله‌مانتارانی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ی خشته ناوكاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی 2ی تشرینی دووه‌می 2013ه‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی عێراق له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به ()ی گوت : ئه‌مڕۆ 2ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 24ی‌دا بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی (په‌رله‌مان)ی كۆریای باشوورم خوێنده‌وه له‌باره‌ی به‌جینۆساید ناساندنی قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق كه رژێمی به‌عس له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی كوردی ئه‌نجامدابوو.
ئه‌وه‌شی گوت، دوامكرد له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه یه‌كه‌م ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كۆریای باشوور به دۆكۆمێنتێكی فه‌ڕمی هه‌ژمار بكرێ بۆ په‌رله‌مانی عێراقی و بیپارێزێ وه‌كو دۆكۆمێنتێكی فه‌ڕمی.
له‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 سه‌ردانی سه‌فاره‌تی كۆریای باشوورم كرد له‌شاری به‌غداد و بینیم كه په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه به‌جینۆسایدناساندنی له‌به‌رامبه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رژێمی به‌عس دژ به‌گه‌لی كورد بۆ گه‌یاندنی سوپاسی هه‌موو گه‌لی كوردستان تێكڕا و به‌تایبه‌ت كه‌سوكار و خوشك و دایكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌لی كورد كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس گیانیان به‌خشی به‌ئازادی، به‌ده‌ستنووسی خۆم كه‌نوێنه‌رێكی كوردم له‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌و سوپاسه ئاراسته‌ی گه‌ل و په‌رله‌مانی كۆریای باشوور ده‌نووسم و ده‌نێرم.
25ی حوزه‌یرانی 2013 په‌رله‌مانی كۆریای باشوور گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقی له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا دژ به‌گه‌لی كورد پێكهاتوون كه رژێمی به‌عس دژ به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامیدابوو به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ناساندووه.