ئاسایشی سلێمانی ئەو گەنجانە دەستگیردەكات كە لە سوریا گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان
02/10/2013 نوسەر: bzavpress

ئاسایشی سلێمانی ئەو گەنجانە دەستگیردەكات كە لە سوریا گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان


بەپێی ئەو زانیارییانەی له‌ ئێستادا به‌رده‌ستن ئاسایشی سلێمانی ئەو گەنجانە دەستگیردەكات كە لەناو هێزەكانی بەرەی نەسرە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت، بەشارپرێسی راگەیاندووه‌ “ماوەی دوو رۆژە هێزەكانی ئاسایش چەند گەنجێكیان دەستگیركردووە، كە پێشتر چوونەتە سوریاو لەناو هێزەكانی بەرەی نەسەرە شەڕیان كردووە بۆ ئەو بەرەیەو دواتر گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان”

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “دوای ئەوەی ئەو گەنجانە لەسوریا گەڕانەو خۆیان رادەستی ئاسایش كردووە، ماوەی رابردوو ئەو گەنجانە لەژێر چاودێری ئەو دەزگایان بوون، بەڵام ماوەی دوو رۆژە چەند كەسێك لەو گەنجانە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون”

ئەو سەرچاوەیە، هیچ زانیارییەكی لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی ئەو گەنجانەی ئاشكرا نەكرد، تەنیا ئەوە نەبێت وتی “پەیوەندی بەتەقینەوەكانی هەولێرەوە هەیە