01/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوه خه‌ته‌ره‌كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێری كردووه
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌پێی زانیاریی و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وان، ئێران له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌یه و قاسم سلێمان دارێژه‌ری پلانی ته‌قینه‌وه‌كه بووه.
(حوسێن یه‌زدانپه‌نا)، جێگری سه‌رۆكی (پارتی ئازادی كوردستان) ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران به ئاژانسی (ئانادۆڵۆ ئه‌جێنسی )ی راگه‌یاندووه: ئه‌وان زانیاریی سه‌لمێنراویان هه‌یه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر (قاسم سلێمان) فه‌رمانده‌ی قه‌رارگه‌ی قودس له‌سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه تا كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان رازی بكات له‌خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كۆمه‌كی سه‌ربازیی بگه‌یه‌نرێته سوریا‌و به‌شار ئه‌سه‌د.
وتیشی: به‌پێی زانیاریی و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وان، كه له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كانی ئێرانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون ئێران له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌یه و (قاسم سلێمان) دارێژه‌ری پلانه‌كه بووه ، ئه‌وانه‌شی جێبه‌جێیان كردووه مه‌رج نییه ئێرانی بن، ئه‌وه شتێكی روونه زیاتر په‌یامێكی سیاسی بوو نه‌ك مه‌به‌ستی كوشتوبڕ بێ له هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ڵبژاردنی 21 ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان به‌دڵی ئێران نه‌بوو، ده‌یویست له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستان تێكبچێ و سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی په‌راوێز بخرێن، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی به عه‌مه‌لی هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌وڵه‌تی ئێران زیاتر له 10 بنكه‌ی هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی كه‌سانێك كه كاری تیرۆریستیان پێی ئه‌نجام ده‌دا، دیارترینیان سه‌ربازگه‌ی ئیمام عه‌لییه له تاران، مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێرییان ئه‌نجامدا ئێرانی بن، چونكه له‌و سه‌ربازگانه خه‌ڵكی چه‌ندین ره‌گه‌زنامه‌ی جیاجیان تێدایه .