01/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره : ره‌خنه‌له دكتۆر به‌رهه‌م ده‌گرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گرێت له‌سه‌ر په‌یامێكی كه له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا كه‌رۆژی 24-9-2013 بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگه‌یاندبوو" دۆڕاندن ناخۆشه، به‌ڵام خۆ دزینه‌وه له بریاری خه‌ڵك شه‌رمه‌زاریه. بۆیه هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر لایه‌نێك به هه‌ر پاساوێك به ته‌مای یاری كردن بێت به بریاری خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری م.س. و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌ندامانی یه‌كیتی و خه‌ڵكی ده‌بێت. له‌پاڵ ناخۆشی دۆڕاندن، شه‌رمه‌زاری و ڕیسوایی به‌خۆی ده‌گه‌ینێت و به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجام تووشی سزای یاسایی ده‌بێت".
ئه‌م په‌یامه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالح كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی حزبی و ده‌ره‌وه‌ی حزبی دروستكرد.
سه‌عدی پیره له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕایگه‌یاندووه : ئه‌وه‌ی كاك دكتۆر به‌رهه‌م بڵاویكرده‌وه شوێنه‌كه‌ی هه‌ونه‌بوو، خۆزگه له‌كوردستانی نوێ بڵاویكردایه‌ته‌وه.
له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاوێنه ده‌پرسێت، ئایا ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه دكتۆر به‌رهه‌م له‌یه‌كێتی جیابێته‌وه؟ سه‌عدی پیره ده‌ڵێت: "جیابونه‌وه و ئینشیقاق له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كوردی شتێكی ته‌قلیدییه, به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌جیابونه‌ته‌وه دواجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون, بۆیه من ته‌سه‌ور ناكه‌م كاك به‌رهه‌م نه‌بیری لێكردبێته‌وه و نه‌جیاش ده‌بێته‌وه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاك دكتۆر به‌رهه‌م بڵاویكرده‌وه شوێنه‌كه‌ی هه‌و نه‌بوو, خۆزگه له‌كوردستانی نوێ بڵاویبكردبایه‌وه".