01/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 21-
له خولی راهێنانی مامۆستایان له شاری (گۆنتیگن)ی ئه‌ڵمانی ته‌نها باس له ئه‌زمونی ئه‌ڵمانی نه‌بوو، وردتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نه‌یانده‌وت ئه‌مه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین بریتیه له ئه‌زمونی ئه‌ڵمانی، له‌به‌ر دووخاڵ به‌و پێیه‌ی من لێیان حاڵی بووم :
1- ئه‌وان زۆركات په‌نایان ده‌برد بۆ نمونه‌ی زۆر له وڵاتانی دوور وه‌كو میسر و ئه‌مریكای جنوبی و ئه‌سیوبیا و ئه‌ڵمان خۆیان و جارجاریش ناوی زانكۆكانی كوردستانیان ده‌برد له خاڵه لاوه‌زه‌كاندا (جارێك یه‌كێك له مامۆستاكان ووتی خولێكمان كرده‌وه بۆ راگره‌كانی زانكۆی صلاح ا‌لدین پاش ماوه‌یه‌ك كه رۆیشتین بۆ به دوادا چوون هه‌تاوه‌كو بزانین چی گۆراوه ، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشاین ئه‌وانه‌ی به‌شدار بووبوون له خوله‌كه‌دا هیچ مه‌علوماتێكیان نه‌دابوو به مامۆستایانی زانكۆ به‌ڵكو ته‌نها لای خۆیان هه‌گبه‌یان كردبوو) .
ناوی زۆر وڵاتیكه‌یان ده‌برد سه‌باره‌ت به ئه‌زمونه سه‌ركه‌توو ژێر كه‌وتووه‌كان، به‌م نمونه‌ناش ناتوانین بڵێین له سه‌دا سه‌د فێری ئه‌زمونی ئه‌ڵمانی كراوین به‌ڵكو ئه‌زمونێكی تێكه‌ڵ بوو به‌ڵام به شه‌رح و ته‌حلیلی ئه‌ڵمانیانه .
2- ئه‌وه‌ی له‌لای من جێی تێبینی بوو ئه‌وان به راشكاوی نه‌یانده‌وت ئه‌م وانانه هه‌مووی ئه‌زمونی ئه‌ڵمانیایه ، به‌ڵام به كردار و نه‌رم نه‌رم هه‌ستمان ده‌كرد ده‌مانخه‌نه ناو ئه‌زمونه ئه‌ڵمانیه‌كه ئه‌گه‌ر نه‌شیاویستبێت هه‌موو شتێك بڵێن!!، ( جارێكیش بۆ رۆژی كۆتایی خوله‌كه پرسیارم كرد له مایكڵ و ماثياس كه هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ندێك یان زۆر مه‌علومات هه‌یه (ستۆپ)ی تێدا ده‌كه‌ن و پێمان ناڵێن و نایدركێنن بۆچی ؟!، مایكڵیش دیبلۆماسیانه وه‌ڵامی دامه‌وه كه (باڵانسێك) هه‌یه پێویسته ره‌چاوی بكه‌ین).
واته: ئه‌وان كه نمونه‌ی ده‌رو ناوی ئه‌ڵمانیان ده‌هێنایه‌وه وایان داده‌رشته‌وه كه ئه‌وه ئه‌زمونی ئه‌وانه‌و وه‌لێ نه‌بوو به نه‌ریتیتیشان كه كه‌شخه بكه‌ن به‌سه‌رمانه‌وه گوایه ئه‌وه ئه‌زمونی عه‌یاره بیست و چواری ئه‌ڵمانیه، من ئه‌م مه‌نهه‌جه‌م پێ ژیرانه تره وه‌ك له‌وه‌ی به روونی و پۆز لێدانه‌وه بووترێت ئه‌مه موڵكی ئێمه‌یه و بۆ ئێوه‌مان داناوه ، چونكه ئه‌وان خۆیان زیره‌كن وده‌زانن هه‌رچی بڵێن لای ئێمه وا چاپ ده‌بێت كه ئه‌وه حوكمه فێركاریه‌كانی ئه‌وانه‌و (ئه‌گه‌رئه‌زمونێكی تێكه‌ڵیش بێت ) و به‌س ئه‌ڵمانیانه دایارشتووه‌ته‌وه و ئێمه‌ش ناچارین سوودیان لێوه‌ربگرین .
له خاڵه زۆر سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌ریه‌كان كه داوا ده‌كرا له زانكۆكاندا ببێته نه‌ریت و رێنمایی و ببێته په‌یام و یاسای زانكۆ ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه بوون :
<<< (یه‌كه‌م ) :
هه‌میشه توێژینه‌وه و خه‌رجكردنی تواناكان له هێنانه‌دی نوسین و روانینی نوێ بۆ هه‌ر بوارێك كه مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئاسوده‌یی به‌رێت. توێژینه‌وه ئه‌نجا توێژینه‌وه پاشان توێژینه‌وه! !!، ئه‌نجامی ئه‌م رووانینه بۆ گه‌وره‌یی لێكۆڵینه‌وه له گشت بواره‌كاندا هێشتا لای ئێمه ، له زانكۆكانی ئێمه" ، له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه نه‌بووه‌ته خه‌م ، نه‌بووه‌ته كار ، نه‌بووه‌ته پرسیاری گه‌وره، ئه‌گه‌ر واش بروات به ئاسانی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته گه‌وره‌ترین گۆرستانی لێكۆڵینه‌وه‌و توانا‌و ته‌بیعه‌ت و حه‌زو حینكه‌ی ڵێكۆڵه‌ره‌كان ، هه‌نێ ئه‌تواری (زانكۆیی) هه‌یه جگه مراندنی غیره‌تی نوسین و جوامێری به‌دواداچوون و پیاوه‌تی توێژینه‌وه نه‌بێت هیچ به دوای خۆیدا ناهێنێت ، حه‌قیقه‌تی هه‌ڵوێستی زانكۆكان له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ڕێگری و دانانی مه‌رجی پێچاو پێچ و زه‌مه‌نی دورودرێژ‌و فیلته‌ری زۆری بێجێ و هه‌ندێ ته‌حقیقاتی بێ سه‌مه‌رو جگه له حه‌سودی و بابه‌تی ئینتیماش بۆ فڵان فیكر‌و فیسار كوتله‌و.. هتد ئه‌وانه تاسه‌ی به‌رزو چاڵی قوڵی لێكۆڵه‌رانن كه ناتوانن به دڵی خۆیان سوود له ژیانی زانستی خۆیان وه‌ربگرن ، ئه‌مه‌ش رێك له كاره‌سات نه‌بێت له هیچ ناچێت !. من بۆ خۆم ته‌نها بۆ دوو توێژینه‌وه سێ ساڵ و هه‌شت مانگ به دوایه‌وه بووم به هه‌ندێك فشار‌و پارانه‌وه‌ی (خزمان و عه‌شره‌ت فیعله‌ن عه‌شره‌ت كه‌سیترنا ) دوای ئه‌وه‌ی زانكۆ ووتیان قسه‌ی تێدا ناكه‌ین هه‌روه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌منی بێت و زۆر حه‌سسانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ئه‌نجا گه‌یشتینه ئه‌نجام ، ته‌نها داواكاری من یه‌ك له‌م دووانه بوو كه یان ره‌فزیكه‌ن و لاشه‌ی توێژینه‌كانم بده‌نه‌وه با ئه‌سپه‌رده‌ی بكه‌م !، یان قبوڵی بكه‌ن و له چاوه‌رووانیدا شه‌هیدمان مه‌كه‌ن !. بێ منه‌تیش بووم و خه‌می ئاستی توێژینه‌وه‌كانم نه‌بوو ئومێدم زۆر بوو كه خه‌ڵكی پشپۆر شایه‌دی خێری بۆده‌ده‌ن . پاش بێزاربوون و بێ ئومێد بوون له نوسینی توێژینه‌وه‌یتر و رق ئه‌ستور بوونم له هه‌ر چالاكیه‌كی زانكۆیی له نوسیندا وه‌ڵامه‌كه‌م پێگه‌یشته‌وه . بۆیه نوسینه فیكریه‌كانم له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا له گۆڤاره فیكریه ( نا زانكۆییه‌كان) بڵاوكرده‌وه و له چاوه‌رووانی و پشتكیری زانكۆ خۆشم به‌خشی !.
<<< (دووه‌م ) :
هه‌رده‌م په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌كادیمیانه له‌گه‌ڵ ده‌زگا باڵا زانستی و فه‌رهه‌نگیه‌كاندا جا كوردستانی (ئه‌گه‌ر هه‌بوو ) بێت یان ده‌ره‌كی كه ئه‌مه‌یان زۆر زۆره . ئه‌وه‌نده‌ش دیاره كه هه‌ندێك له زانكۆكانی هه‌رێم هه‌ندێك كاریان له‌و بواره‌دا كردووه و ئه‌و به‌شداریه‌ی ئێمه‌ش له خولی راهێنان له ئه‌ڵمانیا له گه‌ڵ زانكۆی كاسڵ و رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی هه‌وڵێكه له هه‌وڵه‌كان . ئه‌م خاڵه‌شیان گه‌لێك گرنگ و گه‌وره‌یه ، وه‌لێ ئه‌ویش پێویستی به هیممه‌تی زۆرتر هه‌یه له قه‌بیلی ڕێكخستنه‌وه‌ی شوێن و پرۆگرام و كات و كه‌سانی به‌شداربوو ژماره‌و نمره‌ی مه‌رجه‌كان و.. هتد .
ئه‌م جۆره به‌شداریه‌ش نابێت وه‌كو سه‌ردانێكی گه‌شت وگوزار لێك بدرێته‌وه‌و به چاوی كه‌سێكی چاوگێر كه ته‌نها له شوێن سه‌وزایی و نه‌رمایی و بای هه‌وایی وێڵه سه‌رنج بدرێت ، ئه‌م كۆر‌و خولانه پێویسته دیراسه‌ی ووردی له‌سه‌ر بكرێت كه تا چه‌ندێك سوودی فیعلی له‌و بواره‌ی بۆی گیراوه هه‌یبووه‌و ئایا ئه‌و پاره‌و پاروه‌ی تێدا خه‌رج كراوه شایسیته‌ی بووه، هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌شدار بوو سوودی به‌رچاویان لێ بینیوه یان هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌وایه‌كیان گۆریوه و بای باڵیان داوه‌و كه‌شخه‌ی پێوه ده‌كه‌ن لای هاورێیان ودۆستانیان .
ئه‌م روونبوونه‌وه‌ش به گێرانی سیمینار‌و گفتوگۆی گه‌رم و نوسینی راپۆرتی زانستی و كۆكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كانه له دوو توێی كتێب و نامیلكه‌ی تایبه‌تداو دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له رۆژانه‌ی به‌شداربوو له گه‌ڵ مامۆستاكان و خوێندكارانیدا، ئه‌وه‌ی گرنگه جیاوازی باش و به‌رچاو هه‌بێت له نێوان پێش و پاش سه‌فه‌ركردنیدا .
<<< (سێیه‌م ) :
به‌ستنه‌وه‌ی چالاكیه زانكۆییه‌كان به بواری ته‌تبیق وكارپێكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌تا پێشنیار‌و پرۆژه زانستیه‌كان قیمه‌تی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن .
ئافه‌تی له‌ناوچوون و هوره رووخان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت شتێك له داهێنان بخاته بازار‌و شوێنێك له داهێنانخانه بگرێت ته‌نها ئه‌وه نیه كه توێژینه‌وه‌ی ئێمه رووی گۆڤاره جیهانیه‌كان و كۆره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی نیه ، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌و یان له‌و ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت هیچ ده‌زگایه‌ك و هیچ وه‌زاره‌تێك وهیچ رێكخراوێك ئاماده نیه بیخاته نێو پرۆژه‌كانی خۆی و پشتیوانی كه‌سی لێكۆڵه‌ر بكات به ئامانجی به‌دیهێنانی به‌رو بوومی توێژینه‌وه‌كان ودوایش ببێته هۆی ته‌كانێكی گه‌وره بۆ هه‌موو خاوه‌ن تواناكان هه‌تا تین و تاوی زانستیان نه‌مرێنن و ژیانێكی هه‌میشه‌یی ببه‌خشن به میلله‌ته‌كه‌یان به هه‌وڵه زانستیه‌كانیشیان .
ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ بێت هه‌ندێ كات ته‌نها ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌و چاپه‌مه‌نیه قازانجخوازیه‌كان پشتیوانی ئه‌و نوسه‌رو بیرمه‌ند و داهێنه‌ره‌كانه ده‌كه‌ن ئه‌ویش تێخورینی مادی و كۆكردنه‌وه‌ی قازانجه و یه‌ك به‌رهه‌میشی لێده‌بێته‌وه كه چاپی كتێب یان توێژینه‌وه‌كه‌یه ، ئێمه‌ش لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌مان ناوێت به‌ڵكو به كاروكارگه‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و كردنیانه به‌پیشه و به مه‌كینه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و .. هتد، كه ئه‌مه‌یان به وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت یان به كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌رتی تایبه‌تیش لای ئێمه جارێ ئه‌و خه‌مه‌ی بۆ دروست نه‌بووه و به دوای قازانجی خێرا و خێروبێری موشه‌كئاسا ده‌گه‌رێن، ئه‌وه‌ی منیش ده‌مه‌وێ له گه‌ڵ ته‌ماعی ئه‌واندا ناروات.
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا توێژه‌ری گه‌وره‌و بچوك له گه‌ڵ جوتیاری گه‌وره و گچكه یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌یه و لوتی هه‌موویان به‌ر یه‌ك به‌ردی ئه‌لحه‌د كه‌وتووه!، جوتیار هه‌موو ره‌نجێك ئه‌دات و كۆڵ و كوله مه‌رگی نیه نه‌یبینێت هه‌تا دۆنمێك كشتوكاڵ یان میوه یان سه‌وزه به‌رهه‌م دێنێت، كه‌س نیه ماندوو بوونی ئه‌و به‌سته‌زمانانه بخوێنێته‌وه و به هه‌رزانترین نرخ لێی ده‌كڕن و له بازاریشدا به گرانترین نرخ ساغی ده‌كه‌نه‌وه!، ئه‌مه‌ی جوتیاری پێست هه‌ڵپتوركاوو داماو له ژیانی خۆی و ماندووی چوار فه‌سڵه ده‌یكات بۆ دونكانداره‌كان یه‌كسانه به قیمه‌تی مه‌شكه دراوێكی زه‌مانی مه‌لیك !، رێك باب و براشم له توێژه‌ران و بیرمه‌ندان و نه‌خشه‌دانه‌ران و پرۆژه‌سازان هه‌مان چاره‌ره‌شییان بووه‌ته خه‌ڵات و به‌رات، هه‌رچی ده‌كه‌ن و ده‌نوسن و شه‌ونخونی ساڵانێكی تولانی و نیوه‌ی ته‌مه‌نیان كه خه‌رجیان كردووه له پێناو كتێبێكی نوێ و بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌دا لای چاپخانه‌و ده‌زگا په‌خشیه‌كان ناكاته تورێكی قوڕاوی !!، هه‌رچیه‌ك كاكی نوسه‌ر و خاوه‌ن بیرۆكه و ئیجتیهاد خستویانه‌ته سه‌ر كاغه‌ز له به‌رانبه‌ر چه‌ند (گه‌ڵا) دۆلارێكدا ده‌كرێته ماڵی حه‌ڵاڵی خاوه‌ن كۆمپانیا چاپه‌مه‌نیه‌كه‌و به ئاره‌زووی خۆی ده‌یان چاپی ده‌كاته‌وه و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌شی ده‌بێت چاوی زاقه‌ی بێت و ئه‌گه‌ر حه‌زی له نوسخه‌یه‌كیش بوو له كتێبه‌كه‌ی ئه‌وه بازاری كتێب كراوه‌یه ده‌توانێت بروات له‌وێ بیكڕێت !!. به كوردیه‌كه‌ی بیرمه‌ندان و پرۆژه‌سازانی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و كشتوكاڵی وپه‌ره‌پێدان ودروستكه‌ری ته‌یاره هه‌تا چێنه‌ری ته‌ماته به شێوه ته‌كنۆلۆژیا نوێكه‌ی ... هتد.. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه هه‌بن له‌م هه‌رێمه‌دا. جوتیارێك كه په‌نجا ساڵ خزمه‌تی زه‌ویه‌كه‌ی كردووه و نه‌یهێشتووه گیاكه‌ڵه‌و زه‌ل و قامیش بیمرێنێت له به‌رانبه‌ر دوكاندارو عه‌لوه‌كاندا چی به نسیب ده‌بێت كاكی لێكۆڵه‌ریش له‌وه زیاتری پێ ره‌وا نابینرێت لای لۆرده‌كان و به‌گه‌كانی چاپ و دابه‌شكردن .
<<< (چواره‌م ) :
گرێدانی پرۆژه جامیعیه‌كان (خوله‌كان ، توێژینه‌وه‌كان، كۆره‌كان ، به‌رنامه‌كان هتد ..) به بازار‌و بانكه‌كانه‌وه بۆ زانینی پێویستی خه‌ڵك و ده‌ست خستنی پشتگیری كۆمپانیا جۆراو جۆره‌كان . هه‌رچه‌نده لای ئێمه ئه‌مه جارێك دووره به‌ڵام ده‌كرێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بێت بۆ ته‌به‌نای پرۆژه‌كان و پشتیوانی كردنیان و رێزگرتن له بیرمه‌ندو بیرۆكه باڵاكان . كه ئه‌مه‌شیان هێشتا زۆر ئومێده‌وارنیم وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم ببێته نمونه بۆ كردنه‌وه‌ی گیرفانی بۆ خاوه‌ن فیكره‌یه‌ك یان به‌رنامه‌رێژێك یان هه‌ر كه‌سێك لێی بێت شتێكی نوێ و كرده‌یی پێشكه‌ش بكات، حه‌قه لام سه‌یرو جێی توانج و گاڵته‌جاڕی بێت كه ده‌بینم له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه هه‌ندێك له گه‌نجان نیشان ده‌دات به ئامرازی سه‌ره‌تایی و ساده شتی زۆر جوان و ناوازه دروست ده‌كه‌ن له سه‌یاره له فرۆكه‌ی دوو نه‌فه‌ری و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان وشتیتر كه‌چی هه‌موویان هاواریانه له‌وه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێك ئاماده نیه بڵێت : كه‌رتان به چه‌ند !، باشه بۆچی ئه‌و گه‌نجه ده‌ست ره‌نگینانه هه‌موویان كۆنه‌كرێنه‌وه له په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا ونه‌خرێنه خولی تایبه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تاكو ببینه خاوه‌نی وه‌ستا و میكانیك و ئه‌ندازیاری تایبه‌تی خۆمان له پیشه‌سازیه گه‌وره‌كاندا؟!، باشه ئه‌وانه‌ش له یابان و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئه‌مریكاش هه‌روا نه‌بوون له كه‌مه‌وه بۆ زۆر‌و له باشه‌وه بۆ باشتر رۆشتوون، كاتێك هه‌ستیان كردووه خاوه‌نیان هه‌یه، باشه كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی شعوری ده‌شكێت به هه‌موو ئه‌و زیره‌كی و ده‌ست و قه‌ڵه‌م ره‌نگینیه‌ی بوونی هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا ؟!.
هه‌تا ئێستاش رێنمایی زانكۆیی ئه‌وه‌یه كه ته‌نها دووسه‌دو بیست وپێنج هه‌زار(225000)دیناری چاپی عێراقی ده‌درێته توێژه‌ر له‌به‌رانبه‌ر یه‌ك توێژینه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر دوای كوله‌مه‌رگی مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی له گۆڤارێكی زانكۆیی ناو هه‌رێمی كوردستانی به نسیب بوو .
به پێی ووته‌ی مامۆستاكانمان له‌و خوله‌دا ئه‌ڵمانیا ساڵانه (80)هه‌شتا ملیۆن ئۆرۆ خه‌رج ده‌كات بۆ توێژینه‌وه‌كان ته‌نها له ساڵی رابووردوودا ( 640000) شه‌ش سه‌دو چل هه‌زار توێژینه‌وه نوسراوه و به‌ڵێی پێدراوه و خراونه‌ته ریزی به‌رهه‌مه زانستیه قبوڵكراوه‌كان !، ئه‌وه ئه‌وان و ئه‌وه‌ش ئێمه !.
<<<( پێنجه‌م) :
رۆژانه هاندان و دڵنه‌وایی ویارمه‌تیدانی توێژه‌ران وئاسانكاری ته‌واو بۆیان ئه‌گه‌ر خاوه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌و پرۆژه‌ی بچوكیش بن به‌ڵكو رێ‌یان بۆ خۆش ببێت بۆ كاری گه‌وره‌تر . ئه‌م خاڵه‌یان هه‌ندێك په‌یوه‌ندیداره به خاڵی پێش خۆیه‌وه ، جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا ئه‌گه‌ر نه‌توانرا یارمه‌تی ماددی بدرێت هیچ نه‌بێت دڵنه‌وایی بكرێت وهانبدرێت هه‌تا به توانای خۆی دڵی خۆش بێت، یان كه‌مترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه كار‌و زیره‌كی و به‌رائه‌تیان نه‌شڵه‌قێنریت و سووك و بچوك و بێ قیمه‌ت نه‌كرێت. له ئه‌وروپا هه‌رگیز به پرۆژه‌ی بچوك دڵیان تێكه‌ڵ نابێت و گاڵته و لاقرتی لایان كوفرێكی زانستیه به‌ڵكو هه‌میشه سوپاس و ده‌ست خۆشیان هه‌یه‌و له‌و خوله‌ی ئێمه‌دا زۆر شت ده‌وترا له گونجاوو نه‌گونجا و له لاواز‌و به‌هێز به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانده‌وت لاوازه یان به كه‌ڵك نایه‌ت، زۆرتر له‌وه هه‌رده‌م چه‌ند جار سوپاس و ستایش چه‌ندباره بوو بۆ هه‌ر قسه‌یه‌ك بمانكردایه .
<<<( شه‌شه‌م ) :
پێویسته زانكۆكان به‌ره‌و ئه‌وه برۆن هه‌ر یه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت و مه‌خسوس بێت به پسپۆریی خۆیه‌وه, یانی هه‌وڵبدرێت هه‌ر زانكۆیه‌ك له بوار یان چه‌ند بوارێكدا بروا نامه بدات و به شێوه‌یه‌ك ئه‌و بروانامانه له زانكۆیتر نه‌درێت, هه‌تا بتوانن بمێننه‌وه‌و ته‌مه‌نی زانكۆ درێژ بێت و شه‌رعیه‌تی وجودی له ده‌ست نه‌دات . بۆ نمونه ده‌كرێت زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زانكۆی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان یان ئه‌له‌كترۆنیه‌كان یان كشتوكاڵیه‌كان هتد .. ئه‌مه‌ش له خۆیدا پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ماندوو بوونی زۆری ده‌وێت .
لای ئێمه زانكۆكان وكۆلێژه‌كان و به‌شه‌كانیش هه‌موویان دووباره‌ن ته‌نها شوێن و شاره‌كه‌یان جیاوازه!، باشیش ده‌زانم ئه‌م ڕێگایه ( ڕێگای به تایبه‌تكردنی هه‌رزانكۆیه‌كمان به هه‌ندێك زانست و بروانامه‌وه كه‌له زانكۆكانیتر نه‌درێت ) بۆ ئێمه زۆر دووره، چونكه وه‌زاره‌ت به باشترین شێوه توانیوێتی هه‌موو زانكۆكان كۆت و به‌ند بكات به هه‌ندێك ڕێنمایی و یاساوه كه له شوێنی خۆیدا بێت و بروات، زانكۆكانیش هه‌موو كۆلێژ‌و به‌شه‌كانی ئه‌سیركردووه و نایه‌ڵێت به دڵی خۆیان و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوچه‌رخانه ته‌سه‌روف بكات و رۆژ به رۆژ فیلته‌ری زۆرتر دروست ده‌كرێت بۆ كار‌و پێشنیار‌و پرۆژه‌كان و خه‌ریكه ده‌گاته حاڵه‌تی سیلاوی بوون !!. ئێمه‌ش له به‌شه‌كان هه‌م مامۆستا‌و هه‌م خوێندكارانمان به‌ستووه‌ته‌وه‌و ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن بیانگه‌یه‌نێت به نزمترین ئاستی ئه‌رك و مافه زانستیه‌كانیان، له كۆتاییدا هه‌موومان (هه‌موومان) كۆت كردووه‌و گشتمان بۆ یه‌كتری بووینه‌ته زنجیر‌و زیان !!، ده‌بێت ئه‌و كۆت و زنجیره دوژمن به زانست و زانایانه له‌ت و په‌رت بكرێت ئه‌گینا داهاتوومان زۆر تاریكه، پێویسته دیواری ئه‌و به‌ندی و ئه‌ساره‌ته به‌رد به به‌ردی تیك بشكێنرێت، ئه‌گینا وه‌ی به حاڵمان. خوایه بۆ ته‌قاندن و ته‌پاندنی هه‌ر له‌مپه‌رێك له رووی زانست وزانیاری و زانایان و گوێگره‌كانیاندا به‌شداریمان پێ بكه‌یت .
<<<(حه‌وته‌م ) :
نێوان زانكۆكانی هه‌رێم گه‌رم بكرێت و ده‌رگای هاوكاری له‌یه‌كتر بكه‌نه‌وه چونكه هه‌ر یه‌كێك له زانكۆكان له جۆرێك له جۆره‌كانی عوزله‌دا ده‌ژیت و حه‌ز ناكات كه‌س لێی تێك دات، ئه‌مه‌یان له‌وێ له ئه‌ڵمانیا به‌روونی ده‌بینراو باشترین شوێن بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و لێك دووریه!، هه‌روه‌فدی زانكۆیه‌ك پێكه‌وه قسه‌یان ده‌كرد، به‌یه‌كه‌وه نانیان ده‌خوارد، هه‌ر شاندێك شان به شانی یه‌كتر ده‌چوونه بازار ، پێكه‌وه نه‌مانتوانی بۆ ته‌نها یه‌ك رۆژو یه‌ك جاریش كۆبینه‌وه‌و قسه‌ی دڵی خۆمان سه‌باره‌ت به ئه‌مرۆ و داهاتوو زاانكۆكانی كوردستان بكه‌ین، سه‌ردانی ژووری یه‌كترمان نه‌ده‌كرد مه‌گه‌ر ده‌گمه‌نی ده‌گمه‌ن !، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی له به‌رلین گه‌راینه‌وه له‌ناو پاسه‌كه‌دا هه‌ندێك له مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌رین له ناوه‌راستدا كه‌وتینه نزیك یه‌كتر وپێم ووتن : من له‌سه‌ره‌تا‌وه كه گه‌یشتمه فندقه‌كه‌مان له (گۆنتیگن) چوومه لای نزیكه‌ی ده بۆ پانزه مامۆستا خۆم پێ ناساندن و پرسیاریشم له‌وان كرد له ناو‌و كاری زانكۆییان، ئیتر ئاواته‌خواز بووم یه‌ك مامۆستا بێت و بڵێت (هه‌لاو ... ئه‌م كاته‌و باش ...سلام علیكم !! ) و خۆی بناسێنێت وحه‌زی خۆی بۆ دۆستایه‌نی نیشان بدات، خوانه‌كات یه‌ك مامۆستا ئێستا و ئێستاش نه‌هات !!، ئه‌وه هه‌ر بۆ من وانه‌بوو( وه‌كو ووتم هه‌موو زانكۆیه‌ك بۆ ئه‌ویتر) ئیتر منیش له حاڵی خۆم ته‌ریق بوومه‌وه ووتم له‌وانه‌یه كارێكی باشم نه‌كردبێت و راستیه‌كه‌ی منیش عه‌یب نه‌بێت (پۆزاندم) و خۆم لێ بوو به شت !، مادامێك ئه‌و خۆی له‌لا بووه به شتێكی عه‌نتیكه و ده‌یه‌وێت به سه‌لام و كه‌لام خۆی بچوك نه‌كاته‌وه !. پاشان وتم : بۆ ناتانه‌وێت لێك نزیك بین و ئه‌م چه‌ند رۆژه بكه‌ینه هه‌لێك بۆ دروستكردنی پردێك له نێوان هه‌موو زانكۆكانی كوردستاندا، ئه‌م داخراوی و خۆلادان و (غروره) ) ) چیه ؟!. ئه‌وانیش ووتیان : ته‌واوه و زۆر راسته ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ئیتر ئه‌و په‌یامه‌ی منیان نه‌گه‌یاند هه‌تا بۆ جارێك چایه‌ك پێكه‌وه بخۆینه‌وه وله ده‌م و دووی یه‌كتر شتێك دروێنه بكه‌ین . ئه‌مه حاڵی نوخبه‌ی زانكۆیی بێت ئیتر گله‌یی چی بكه‌ین له خه‌ڵكه عه‌وام و عامه‌كه؟!. باش سه‌رنج بده‌نێ له‌م باسانه‌دا ده‌رد و به‌ڵامان زۆره ، زۆرێكی ئه‌و زۆره‌ش له جیله ده‌سته‌بژێره‌كه‌دا خۆی مه‌ڵاسداوه و ئه‌وانیش دان نانێن به‌و نه‌خۆشیانه‌دا و زۆر لووت به‌رزانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ پاڵی خۆیان و خواری خۆیان و راست و چه‌پی خۆیاندا ده‌كه‌ن !، بروانامه‌ی ماسته‌ر و دوكتۆراه ئه‌گه‌ر خۆت به خۆت نه‌ناسێنیت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یت و دوور له فشه‌و فشاری ده‌روونی، نه‌بوونیان زۆر باشتره، پێش ئه‌و بروانامه‌یه (سه‌علوكێك) بووی ئێستا بۆ به‌م بروانامه‌یه بووی هه‌موو شتێك و له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌دا شه‌ره خنجه‌ر ده‌كه‌یت ؟!، برایانم وریاببنه‌وه ئێوه زۆر هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر وابزانن ته‌نها به بروانامه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه خه‌ڵك و خوێندكار‌و خوێنه‌واریتر بگه‌وزێنی به دڵت یان به ده‌نگت یان به كردارت یان به توانجت یان لالوت كردنت یان كه‌شخه‌و پۆز لێدانت !. خه‌ڵك زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن، له‌به‌رده‌میان چه‌ماوه به بۆ سه‌ریشیان چه‌تری دڵسۆزی به له سه‌ری سه‌ریانه‌وه خۆت ده‌بینیته‌وه !.