30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆرەکانی هیدایه‌ت
هیدایه‌ت : ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که بهنهرموونیانی وئارامی یه‌وه ئه‌وه‌ی که مه‌به‌سته‌و داواکراوه پێی بگه‌یت ، یاخود گه‌یاندن به‌ڕێگای ڕاست وڕه‌وان به‌پێی پێویست وبۆمه‌به‌ستی ڕه‌وا به‌وشێوه‌یه‌ی که داوکراوهو ، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵسوکه‌وتێکه بۆخۆگهیاندن به مه‌به‌ستی خۆت .
یان: ڕێگا نیشانده‌ر وڕێنمای کردن بۆ ڕێگای ڕاست وباش وچاك بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی داواکراو.
دووجۆری هیدایه‌تمان هه‌یه :
1-هیدایه‌تی خوا بۆ به‌نده‌کان و مرۆڤ .
2-هیدایه‌تدانی مرۆڤ بۆ مرۆڤێکی که .
هه‌ریه‌که‌ش له‌مانه بنه‌ڕه‌تی وچڵ وپۆپی هه‌یه ، یان بنه‌ڕه‌تی وبه‌شه‌کانی .
جۆری یه‌که‌م :
هیدایه‌تدانی خوای گه‌وره بۆ ئینسان .
ئه‌م جۆره چوار به‌شه یان چوار ڕووی هه‌یه :
ڕووی یه‌که‌م :
جۆری یه‌که‌م ئهوهیدایهته ده‌گرێته‌وه که هه‌موو گیانله‌به‌رێك هه‌یه‌تی وخوای گه‌وره پێمانی به‌خشیوه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که عقڵ ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌کو له‌و فه‌رموده‌یه‌ی قورئانی پیرۆزدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ولێ‌ی تێده‌گه‌ین که‌ده‌فه‌رموێت:{ ربنا الذي أعطي كل شئ خلقه ثم هدى }. طه :50.
واتا: ئهوهخوامانه که هه‌مووشتێکی دروست کردوه‌و هیدایه‌تی داوه یان بیروهۆشی پێداوه‌و تێیگهیاندوه
به‌شی دووه‌م یان :
ئه‌وه‌یه‌که خوای گه‌وره بۆمانی دیاری کردوه وناردویهتی له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌کانی سلام وستایشی خوایان له‌سه‌ربێت ،وکیتاب ونامه‌ی خۆی بۆیان ناردوه به‌پێی ئهونامهو به‌رنامه‌یه بانگه‌وازی خه‌ڵکی بکه‌ن وڕێنمایی خه‌ڵکی بکه‌ن به‌وجۆره‌ی که خوای گه‌وره داوای لێیانکردوه ، ئه‌وه‌ش له‌وه تێده‌گه‌ین که خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی :{ وجعلنا منهم أئمة يهدون بأمرنا لما صبروا وكانوا بآياتنا يوقنون } السجدة: 24 واتا: کردویانمانه به پێشه‌نگ وپێشڕهوێك بۆ خه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی چاویان لێبکه‌ن وشوێنیان بکه‌ون به فه‌رمانی خۆمان وئه‌وانیش خۆگروبهسهبروئارامگرن بۆ بانگه‌وازکردنی خه‌ڵکی بۆسه‌ر ئه‌و ڕێگاو ڕێبازه‌ی خوای گه‌وره وههرچیشیان به‌سه‌ردابێت له‌سه‌ر ئهوڕێگاو ڕێبازه باکیان نی یه وخۆڕاگرن ، والله أعلم .
هه‌روه‌ها وه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : { إن هذا القرآ‌ن يهدي للتي هي أقوم } الإسرا‌ء :9
واتا: ئه‌م قورئانه‌ی که ناردومانه بۆتان ڕێنمایتان ده‌کات بۆ باشترین وڕهوانترین ڕێگاو شتی چاك ، واللهأعلم .
به‌شی سێ یه‌م :
ئه‌م جۆره‌ش ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره موه‌فه‌قت بکات بۆئهوشته یان ئه‌وڕێگایه و سه‌رکه‌وتوت بکات لهگردنی ئه‌وڕێگایه ، ئه‌وه‌ش لهوئایهته پیرۆزه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{ وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ } [محمد: 17].
واتا ئه‌وانه‌ی که هیدایه‌ت دراون وڕێگایان بۆ ڕۆشن بۆته‌وه زیاتر بۆیان ڕونکراوهتهوهو ته‌قواو لهخواترسانیشیان پێبهخشێنراوه له‌لایه‌ن خواوه ، والله أعلم .
هه‌روه‌ها لهسهرووتهی خوای گه‌وره که فه‌رمویه‌تی : { إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الأنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ }یونس 9 واتا: ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاك ده‌که‌ن خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ده‌دات وهیدایهتکهیان زیاتر ده‌کات ... والله أعلم .
چۆری چواره‌م :
ئه‌م جۆره‌ش ئه‌وه‌یه‌که له قیامه‌تدایه و له فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ده‌فه‌رموێت : { سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ (5) وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ } محمد 5_6 واتا : خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ده‌دات وکاریان راست ئه‌هێنێت ووهزعیان چاك ده‌کات وده‌یان خاته به‌هه‌شته‌که‌ی خۆیه‌وه وشاره‌زای یه‌کی ته‌واویان هه‌یه تیایدا هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که له‌وه‌تی دروستکراون وبه‌هه‌شت هه‌یه ئه‌وان له‌وێ تیایدا ژیاون ئه‌وه‌نده شاره‌زان تیایدا ، ووته‌ی موجاهیده ئه‌مه .
هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رموێت:{ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } الأعراف :43 ، واتا هه‌رچی ڕقوکینهو بوغـز هه‌یه له دڵیان‌دا ده‌ری ده‌که‌ین و دڵیان ده‌شۆینه‌وه که هیچی له‌وانه تیانامێنێت به‌رامبه‌ر که‌س له به‌هه‌شتێکدا که ڕوبارڕێدهکات له‌ژێر باخ وباخاتی نه‌بڕاوه‌دا ، ئه‌ڵێن سوپاس وستایش بۆ خوای تاك وته‌نها که هیدایهتمانی داوه‌بۆ ئه‌مه وئێمه سه‌ربه‌خۆ نه‌مانده‌توانی ڕێگای هیدایه‌ت بگرێن ئه‌گه‌ر خوا هیدایهتمانی نه‌دایه ، پێغه‌مبه‌ره‌کانی خواهاتن بۆمان به‌حه‌ق ورآستی ، پاشان بانگ ده‌کرێن ئه‌ڵێن ئه‌وه ئهوبهههشتهیه که ده‌چنه ناوی یه‌وه‌و ده‌بنه دانیشتوانی به‌هه‌شت به هه‌تا هه‌تایی له‌به‌ر ئهوکاروکردهوه چاکانه‌ی که ده‌تانکرد له‌دونیادا ، والله أعلم .
ئه‌م چوار جۆره هیدایه‌ته هه‌ن که خوای گه‌وره هیدایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك که به‌ته‌رتیب و یه‌ك له‌دوای یه‌ك دێت وڕوو ده‌دات ، به‌جۆرێك که تاوه‌کو یه‌که‌م جۆر ڕوونه‌دات دووه‌م ڕونادات وتاوه‌کو دووه‌م ڕونه‌دات سێ یه‌م ڕونادات و تاوه‌کو سێ یه‌م ڕونه‌دات چواره‌م ڕونادات ، بێگومان که له‌وانه‌یه یه‌که‌م ڕوبدات به‌ڵام دووه‌م ڕوونه‌دات ودووه‌م ڕوبدات سێ یه‌م نه‌یاته‌دی وسێ یه‌م ڕوبدات چواره‌م نه‌یاته دی وبه‌ڵام له‌هه‌موی خۆشتر ئه‌وه‌یه که چواره‌م ڕووبدات ئه‌وکاته بۆخۆمان ده‌که‌وینه ئیسراحهتهوهو ترسمان نامێنێت له هیچ ڕویه‌که‌وه ، خوای گه‌وره پێمان ببه‌خشێت ، خوای په‌روه‌ردگار خۆی خاوه‌ن ئه‌وه‌یه‌و توانای هه‌موو شتێکی هه‌یه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆری دووه‌م :
هیدایه‌تدانی مرۆڤ بۆ مرۆڤی که
ئه‌م هیدایهتدانهش له دوو شێوازدایه :
شێوازی یه‌که‌م :
ئه‌م جۆره‌یان بهوشێوهیهدبێت که که‌سێك دوعای خێر بۆکهسێکیتر بکات که خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌وکه‌سه خۆی ئاگای لێبێت ، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له‌که‌سێکه‌وه ده‌کرێت وڕووده‌دات که زۆر دڵسۆزی ئه‌وه‌یتریان بێت ، خۆشه‌ویستی ودڵسۆزی نه‌بێت ئهودوعاپیرۆزهی بۆناکات به‌بێ گومان ، دوعاکردنیش هه‌روه‌کو له‌و فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رکاتێك دوعابکهیت خوای گه‌وره نزیکه لێمانه‌وه‌و دوعاکانمان گیرادهکات هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی ، قال الله تعال{ وإذا سألك عبادى عني فإنى قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لى وليؤمنوا بى لعلهم يرشدون } البقرة 186 واتا: هه‌رکه‌سێك پرسیاری منی کرد ئه‌وا من زیکم لێیانه‌وه دوعا‌و داوای هه‌رچییان هه‌بێت وه‌ری ده‌گرم وگیرای ده‌که‌م با داوام لێبکه‌ن وئیمانم پێبهێنن تاوه‌کو هیدایه‌ت بدرێن وفامیان پێبدرێت والله أعلم .
جا له‌وه مه‌زنتر ئه‌بێ هه‌بێت که که‌سێك دوعای خێر‌و هیدایه‌ت بۆکهسێکیتر بکات له‌کاتێکدا که ئه‌وکه‌سه خۆی له‌وێ نه‌بێت وئاگای لێنه‌بێت ؟ به‌ڕاستی زۆر گرنگه ومه‌زن و باشترین کارێکه که بکرێت ، هه‌روه‌کو له فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ریشدا هاتوه که ده‌فه‌رموێت : { دعاء المسلم لأخیه المسلم مستجاب في ظهر الغیب } متفق علیه . واتا دوعای موسڵمان بۆ براموسڵمانه‌که‌ی گیرایه وقبوڵ ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا بۆی بکات ئه‌وخۆی ئاگای لێنه‌بێت .
شێوازی دووه‌م :
ئه‌م شێوازه‌ش ئه‌وه‌یه که که‌سێك ڕێنمونی وڕێنمای که‌سێکیتر بکات له‌وشتانه‌ی که ده‌یزانێت وشارهزایهتێیدا ئه‌مه‌ش هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : { وإنك لتهدى إلى صراط مستقيم صراط الله الذي له ما في السموات وما في الأرض ألا إلى الله تصير الأمور } الشورى : 52-53. له‌وه‌سفی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم ، تۆ ڕێنمونی وڕێنمای خه‌ڵکی ده‌که‌یت بۆسه‌ر ڕێگای ڕاست وحه‌ق ، که ڕێگای خوای تاك وته‌نهایه هه‌رچی لهئهرزوئاسمانهکاندا هه‌یه موڵکی خۆیه‌تی هه‌رچی شتیش هه‌یه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خۆی ، والله أعلم .
هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رموێت:{ إنما أنت منذر ولكل قوم هاد } الرعد:7.
واتا :تۆ ئاگادارکهرهوهیت بۆیان و هه‌موو قهومو گه‌ڵ ونه‌ته‌وه‌یه‌کیش ڕێنمای که‌رێکیان بۆهه‌یه‌و ڕێنمایان ده‌کات بۆسه‌ر ڕێگای حه‌ق ودینی خوا ، والله أعلم .
ئه‌وه‌شی که زۆر گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه که هه‌ر هیدایهتدانێك که خوای گه‌وره نه‌فی کردوه لهپێغهمبهرهکهی ،هیچ کهسیتر نیه‌تی وبۆی نی یه که ده‌مکوتی ئه‌وه‌بکات ، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت : { لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنْفُسِكُمْ وَمَا تُنْفِقُونَ إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ اللَّهِ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ } البقرة/ 272
واتا : هیدایه‌تدانیان لهسهرتۆنی یه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خۆی مه‌به‌ستی بێت هیدایه‌تی ده‌دات،
والله تعالی أعلم .
هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رموێت:{ إنك لا تهدى من أحببت ولكن الله يهدى من يشاءوَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ } القصص :56.
تۆ هیدایه‌تی که‌سێك ناده‌یت که خۆت خۆشت بوێت ، بهڵکوخوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی که‌سێك ده‌دات که که خۆی مه‌به‌ستی بێت .
ئه‌مه‌ش له‌کاتێكدا ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆنارد که هه‌وڵی زۆرده‌دا له‌گه‌ڵ أبوطالب مامی خۆی که زۆر پشتگیری لێده‌کرد ، بۆیه پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم زۆر حه‌زی ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌ر وه‌ری نه‌گرد هه‌تا ئه‌وکاته‌ی مرد ، که‌وتی من له‌سه‌ر دینی قوره‌یشم .
هیدایه‌ت دانی خوای گه‌وره بۆ ئینسان ئه‌وه‌ی که ڕێگای ڕاستی و ڕێگای هه‌ڵدێری بۆ ده‌ست نیشان کردوه ، ڕێگای هه‌ق وباتڵی بۆڕونکردۆتهوه هه‌ره‌وه‌کو له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : { إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا } [الإنسان: 3] واتا: هه‌ردوو ڕێگاکه‌مان بۆمرۆڤ ڕوونکردۆته‌وه کامه خراپه‌و کامه چاکه ، پاشان خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت یان شوکرانه بژێر ده‌بێت یان کافر‌و گومڕا ده‌رده‌چێت خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت کام ڕێگایه‌یان ده‌گرێت ، والله أعلم .
ڕێگا ڕونکردنهوهکهش ئه‌وه‌یه که له ڕێغای عه‌قڵ و فامو هۆشه‌وه ولهڕێغای قورئانی پیرۆزه‌وه‌و سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلی الله علیه وسلم له‌م ڕووه‌شه‌وه ئایه‌ت وفه‌رموده‌ی زۆر زۆر هه‌یه که ده‌رباره‌ی ده‌دوێت وڕونیان کردۆته‌وه بۆمان له‌وانه‌ش، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ ألم نجعل له عينين ولسانا وشفتين وهديناه النجدين } البلد 8-10.
ئه‌ی دوو چومان پێیان نه‌داوه ؟ زمانێك ودووڵێو ؟ ڕێگای خێروشهڕیشمان بۆیان ڕوونکردۆته‌وه که کامه چاکه‌و خراپه‌یه ، ووته‌ی ابن المسعود ه .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: { وآتيناهما الكتاب المستبين وهديناهما الصراط المستقيم } الصافات 117،118. واتا : کیتابی ڕوون وئاشکرا له‌هه‌موشتێك بۆیانمان ناردوه‌و چاك وخراپ جیاکراوه‌ته‌وه‌و فه‌رمانه‌کانی خوا‌و نه‌هی یه‌کانی تیا ڕوون وئاشکرایهوڕێگای ڕاستمان بۆیان دیاری کردوه تیایدا کامه‌یه‌و چی بکه‌ن وچۆن ڕێگای ڕاست بگرن ، والله أعلم .
یان که ده‌فه‌رموێت:{ إنا خلقنا الإنسان من نطفة أمشاج نبتليه فجعلناه سميعا بصيرا إنا هديناه السبيل إما شاكرا وإما كفورا } الإنسان :2،3.
واتا : ئێمه خۆمان ئینسانمان دروست کردوه له نوتفه که دڵۆپه ئاوێکه یان تۆوی پیاوهێلکهی ژن کردومانه به ئینسانێکی ته‌واو بیستهرو بینایه وه‌کو ڕێژه‌ی گشتی به‌شه‌ریه‌ت وایه ، ڕێگای ڕاست و خراپه‌و ههڵدێریشمان بۆی دیاری کردوه‌و ڕونمان کردۆته‌وه که چی یه وکامهیه ، خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت یان شوکرانه بژێر ده‌بێت ویان کافر‌و خوا نه‌ناس ، والله أعلم .
هیدیهت دانی که‌سێك یان کۆمه‌ڵێك و فێرکردنیان له‌دینه‌که‌یان و چاکه‌و خراپه‌ی دونیاش ناکرێت وسه‌رناگرێت تاوه‌کو ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تیا به‌دی دێت :
1- دان ، یان ،به‌خشیین .
2-وه‌رگردن، یان قبوڵ کردن .
هیدایه‌ت دانی که‌سێك بۆ که‌سێکیتر ده‌بێت ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی تیا به‌دی بکرێت چونکه ئه‌وه عیلم و زانستێکه هاوبه‌شه لای هه‌ردوو لایه‌نه‌که ، یه‌که‌میان ده‌بێت بیدات وبیبه‌خشێت ودووهمان ده‌بێت وه‌ریگرێت و قبوڵی بکات .
هه‌ریه‌که له‌م که‌سانه‌ش به‌رپرسن له‌لای خوای گه‌وره له‌وه‌ی که زانستێکی پێ یه چۆن گه‌یاندویه‌تی وچه‌ند هه‌وڵیداوه که بیگه‌یه‌نێت ؟
ئه‌وه‌شی که هیچی پێنی یه ونه‌زانه تاچ ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵی داوه که وه‌ری گرێت وخۆی بۆ هیلاك بکات وگوێگر بێت تاوه‌کو وه‌ری گرێت و قبوڵی بکات .
ئه‌وه‌شی که شتێکی پێیه‌و باسی ئه‌کات یان ئه‌ینوسێته‌وه ئه‌وه‌نی یه بڵێت ته‌واو من ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆمهبوو کردم وهیچیترناکهم به‌سه ، نه‌خێر ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که تۆ ئه‌وه‌ی کردوته به‌ته‌واوی وبهدروستی وبهڕهوانی گه‌یاندوته ، به‌ڵکوده‌بێت ئینسان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ وتێکۆشاندابێت بۆ ئه‌و ئهرکو واجبه‌ی که له‌سه‌رێتی ئه‌دای بکات و چونکه که‌س نازانێت ئایه خوای گه‌وره لێی وه‌رگردوه یان نا ؟
به‌ڵام کاتێك که ئه‌و هۆکاره‌کانی به‌کار هێنا پاشان هیدایه‌تی خه‌ڵکی مه‌رج نی یه که به قسه‌ی ئه‌و هیدایه‌ت بدرێت چونکه ئه‌وه شتێکه وه‌کو پێشتر باسمان کرد ته‌نها له‌ده‌ست و ویستی خوای گه‌وره‌دایه و هه‌روه‌کو چه‌ندین بنچینهمان هه‌یه له ئایه‌ته‌کانی قورئاندا باسی ئه‌وه ده‌کات تۆ هه‌وڵدانه‌که‌ت له‌سه‌ره‌و هۆکاره‌کان بگرێته‌به‌ر وهیدایهتیش ته‌نها لای خوایه، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت{ ليس عليك هداهم } البقرة 272 هیدایه‌تیان لهسهرتۆنی یه ئه‌ی محمد ، که پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم .
یان که ده‌فه‌رموێت :{ وما أكثر الناس ولو حرصت بمؤمنين } يوسف:103 زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌گه‌رچی زۆر به‌ئاگابیت له‌سه‌ریان وهه‌وڵی هیدایه‌تدانیان بده‌یت زۆرینه‌یان ئیماندارنین .
یان که ده‌فه‌رموێت:{ فلعلك باخع نفسك على آثارهم إن لم يؤمنوا بهذا الحديث آسفا }الكهف:6 ئه‌ی محمد ئه‌بینین که تۆ زۆر به‌داخ وئاواتهوهیت وخۆت زۆر هیلاك ده‌که‌یت بۆئه‌وه‌ی که ئیمانیان نه‌هێناوه به‌م ئایه‌تانه‌و به‌و قسانه‌ی که تۆ بۆیان ده‌که‌یت ئه‌سه‌فی لێ ئه‌خۆیت وبهداخێکی گرانی ده‌زانیت ، والله أعلم .
یان که ده‌فه‌رموێت:{ فذكر إنما أنت مذكر، لست عليهم بمسيطر }الغاشية :21،22.
یادیان بخه‌ره‌وه تۆ ته‌نها ید خه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆیان ، ده‌سه‌ڵاتت نی یه به‌سه‌ریاندا که هیدایه‌ت وه‌ر ده‌گرن یان نا ، ئه‌وه له‌ده‌ستی خوادایه ، والله تعالی أعلم .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه چه‌ند بنه‌مایه‌کی چه‌سپاو و نه‌گۆڕن لههیدایهتدانی که‌سێك بۆ که‌سێکیتر که سه‌پێنراوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم که پێغه‌مبه‌ری هیدایه‌ته و خوای گه‌وره ئه‌وی ناردوه بۆ هیدایه‌تدانی خه‌ڵکی ، له‌کاتێکدا بانگه‌وازو هه‌وڵدان وڕاگه‌یاندنی دینه‌که‌ی خواده‌کات وبه‌ڵام کاروکرده‌وه‌کانی له‌وێدا ڕاده‌وه‌ستێت وهیچی پێناکرێت ، بێگومان خه‌ڵکانێکیتر له پاش ئه‌وه‌وه هه‌رهیچیان پێناکرێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت که‌سێك به ویست وحه‌زی خۆیان هیدایه‌ت بده‌ن .
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی که ماوه بیڵێین ئه‌وه‌یه که که‌سی بانگه‌واز خواز ده‌بێت هه‌وڵبدات وڕێگای دین به‌خه‌ڵکی نیشان بدات وخۆی هیلاك بکات بۆی چونکه تۆ به‌روبومی هه‌وڵ وتێکۆشانه‌که‌ی خۆت وه‌رده‌گرێته‌وه هه‌روه‌کو خوی گه‌وره فه‌رمویه‌تی : { وَأَنْ لَيْسَ لِلإنْسَانِ إِلا مَا سَعَى * وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى * ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الأوْفَى } [النجم:39-41] ده‌بێت خۆت هیلاك که‌یت تاوه‌کو به‌روبومه‌که‌ی بخۆیت ، چی بچێنیت هه‌رئه‌وه‌ش ئه‌دوریته‌وه تۆوێکی باش بچێنه‌و خۆتی پێوه ماندوبکه تاوه‌کو به‌روبومێکی باشت ده‌ست بکه‌وێت .
خوای گه‌وره هاوکاریامان بکات بۆ کردنی کاروکرده‌وه‌ی چاك وههڵدان بۆ هیدایه‌تدانی خه‌ڵکی وخوای گه‌وره کاروکرده‌وه‌شمان لێوه‌ربگرێت ، یارب .
خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ی که ئیمان له‌دڵیایه‌تی وجێی ئومێده و خێری تیاماوه یارب خوایه هیدایه‌تی بده‌یت هیدیهتی خۆیشمان بده‌یت و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت دامه‌زراومان بکه‌یت
یا الله .
وآخـر دعـوانـا ان الحـمـد لله رب العـالمیـن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەداوای لێبوردنەوە کە ئەم بابەتەم ماوەی ٥ پێنج ساڵ لەمەوبەر وەرمگێڕاوە کەنازانم نوسەرەکەی کێ یە .
پاشان ئەم بابەتەم بۆیە داگرت کە بابەتێکی پێشتری باوکی حارس کە بەناوی هیدایەتەوە نوسیویەتی و شتێکی بەسودەو خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە منیش تەنها بەمەبستی ئەوەی کە پاڵپشت و ڕونکردنەوەی زیاتر بۆ ئەوکەسانەی کە لەو پرسیارانەدا داماون و ووڵامەکەیان دەستناکەوێت بەهیوای سود لێوەرگرتن، و چاوەڕوانی پاداشتیش تەنها لەلای خوای تاك وتەنها دەکەین .