30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شیكردنه‌وه: گریمان پارتی (5) كورسیی ته‌زویری كردووه !.
كراسێكی سپی و بۆینباخێكی سوورتر لهخوێتی شه‌هیدانی له‌مل كردووه‌و،پێش چوونه ناو ستۆدیۆ مكیاژێكی باشیی بۆكراوه، نه‌عه‌ره‌بی و نه ئیگلیزی ده‌زانێت،كۆمه‌ڵێ ووشه‌ی ئه‌ده‌بی فێربووه‌و،هه‌ر ده‌یڵێته‌وه،وه‌ك "پارتی ته‌زویری كردووه" .
یه‌كه‌م : گریمان پارتی (5) كورسیی ته‌زویری كردووه .
یه‌ك كورسیی،یه‌كسانه به (18850) ده‌نگ،گریمان پارتی به‌ناوی مردووه‌كان و ده‌نگدانی زیاده‌و،ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه،كه ئه‌مجاره لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو شوێنه‌كان چاوێكیان كردبو،به چوارچاو،سه‌رباری ئه‌مه پارتی توانیبێتی (5×18850) واته (94250) نه‌وه‌دوچوار هه‌زارو دووسه‌د و په‌نجا ده‌نگ ته‌زویر بكات، كه ڕێی تێناچێت. ئه‌وه‌نده‌ی كردبێت .جگه‌له‌وه‌ی خه‌ڵكی تریش لهتهزویرهوه گلاوه،یه‌كێتی كه‌مترین ته‌زویری كردووه. به‌م حاڵه‌شه‌وه پارتی (33) كورسیی بهێنێت، نه‌ك (38) ؟.
سه‌یربكه،ئه‌گه‌ر پارتی (33) كورسیی هه‌بێت،واته (33× 18850) ده‌كاته (622050) شه‌ش سه‌دو بیست و دووهه‌زارو په‌نجا ده‌نگی حهلاَڵ و ڕاسته‌قینه،كه‌ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا، ده‌وترا پارتی خه‌ڵكی خه‌ڵتانی خوێن كردووه ، ده‌نگه‌كانی (43000) چل و سێ هه‌زار زیادی كردووه..ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌نگه حهلاَڵ و گریمانه‌كه بخه‌ینه به‌رباس و تویًَژینهوه،خۆی (33) یه،توركمان و وورده حزبه‌كانیش (4) كورسیی،ئه‌مه (37)،سوێند بۆخوێنهرهكانیشم ئه‌خۆم،ئه‌مجاره یه‌كگرتوی ئیسلامی بێ قه‌یدوشه‌رت ده‌چێته پاڵ پارتی،چونكه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و فه‌رمانه‌كانی ئه‌ردۆغاندان،كه (10) كورسییان هه‌یه،ئه‌مه كردی به (47) كورسیی،بزوتنه‌وه‌و شیوعی و هه‌ر حزبێكی بچووك (2) كورسیی بهێنن،ئه‌مه (49). وه (11) كورسی كۆتاش كه‌واته پارتی له كه‌مترین ده‌نگدا ده‌گاته (60-65) كورسیی په‌رله‌مان، بێجگه له كورسییه‌كانی یه‌كێتی.
دووه‌م : بۆچی پارتی ده‌یباته‌وه ؟.
له‌ماوه‌ی (4-5) ساڵی ڕابردوودا،هه‌ریه‌كه له (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ویه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان و میدیای ئه‌هلی به ئێن ئاڕتیشه‌وه، هه‌روه‌ها به‌كورده چالاكه‌كانی هه‌نده‌ران و چه‌ندین ئه‌مسه‌رو سه‌ری دیكه) به‌ئێرانیشه‌وه،هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیان تاقی كرده‌وه،دژی پارتی ،شتێك نه‌ما نه‌یڵێین و نه‌یكه‌ین .
ئه‌م به‌رانه،یه‌كه‌م: زۆر ناڕێكخراو بوون، به‌ئاسانی تاقهكهسێكیش ده‌یتوانی ئیختراقیان بكا‌و،بیانخاته ناو قاڵبی شه‌ڕی فهیسبوكهوهو سه‌رقاڵیان بكات .جگه‌له‌وه‌ی هه‌رخۆیان هه‌رزه بون،سیاسه‌ت بهشهڕه گه‌ڕه‌ك وپه‌ڕۆ و (ردفعل) تێگه‌یشتبون ،هه‌ركه‌سێك به‌حاڵ ڕه‌خنه‌یه‌كی له‌هه‌ریه‌كێك له‌م نیمچه به‌رانه بگرتبا،ئیتر وه‌هایان پێً ئه‌كرد،جارێكی تر ڕووی ناوبازاڕی نه‌بێت،دواجار باجێكی باشیی ئه‌مه‌یان دا‌و،به‌شێك له‌خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت جیهانی ده‌روه‌ش، والێ یان گه‌یشتن ،ته‌نها بابه‌تێكی ڕۆژن و ئایدۆلۆژیا‌و ستراتیژێكیان نییه..
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا،پارتی هێزێكی ڕه‌گ داكوتاوه،به‌به‌رنامه كار ئه‌كات ،گشت یان به‌شێكی زۆری ئه‌و پێوه‌رانه‌ی تیایه،كه ده‌كرێت له‌زانستی سیاسیی‌دا،به جه‌مسه‌رێك بوترێت " به‌هێز" بۆنمونه:
- پارتی له‌ڕووی دبلۆماسیی و په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ههرێمایهتیهكانهوه،به‌به‌راورد له‌هێزه‌كانی تر یه‌كه‌مه،پشتگیری ته‌واوی هاوپه‌یمانێتی یه‌كانی ناتۆی هه‌یه.توركیای له‌گه‌ڵه،ئاخر (داود ئۆغلۆ) نه (عه‌دنان عوسمان) ئه‌ناسێت، نه (عه‌بدولستار مه‌جید) نه (تاریق فاتیح) !.جگه‌له‌وه پارتی له‌گه‌ڵ مالكی و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی كرده‌وه..
- پارتی، سه‌روه‌ت و سامان و سیاساتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌رده‌سته.
- پارتی، نوخبه‌یه‌كی بیانی و ڕاوێژكار پلانی بۆ دائه‌ڕێژن،كهتواناكانیان له‌سه‌رووی تێگه‌یشتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی تره‌وه‌یه.به‌جۆرێك هه‌ندێ جار مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یان ئاگایان له‌زۆر شت نییه.
- ئامرازه‌كانی ده‌ست گه‌یشتن و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك جیاوازتره، وه‌كو ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن، تۆ سه‌یربكه،یه‌كێتی له‌بری ئه‌وه‌ی تۆڕێكی میدیایی وه‌ك ڕووداو بكاته‌وه،ئه‌چێت له‌فه‌یسبوك په‌یجی جه‌زیره كورد دائه‌نێت !.
- هێزه‌كانی پاراستن و زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش پارتی ئاڕاسته‌یان ده‌كات .
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه،هه‌ڵبژاردن هه‌مووشتێكه،ئه‌وانه‌ن كهلایانوایه دیموكراسیه‌ت شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه لهبهرههیوانهكانی مالكی و سه‌درو سیستانی دا.مالكی له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ریش نه‌چووه‌و،سهرهكوزهیرانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی عێراقیشه،خۆشی ئهپاڵێوێتهوه .بۆچی پێتانوایه: له‌فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا،هه‌ڵبژاردن هه‌موو شته‌كان دیاری ئه‌كات،بێگومان نه‌خێر..هه‌ڵبه‌ت ئێمه نامانه‌وێ لهمیسداقیهتی ده‌نگ و حوكمی گه‌ل كه‌م بكه‌ینه‌وه،بهلاَم ئه‌مڕۆ كۆی سیاسه‌ت شوێنكه‌وتووی قوتابخانه‌ی واقعیه‌ته،كه ناوكه‌كه‌ی بریتی یه له "هێز" و دابه‌شبونی "هێز له‌خودی خۆیدا".
سێهه‌م : نه‌وشیروان مسته‌فا چی ده‌كات ..؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا،كه‌سێكی به‌ئه‌زموون، زمان‌زان ،شاره‌زای مێژووه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامرازێكی هه‌واڵگریی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریشی له‌به‌رده‌ست نییه،له‌هه‌ركه‌س باشتر ڕووداوه‌كان ده‌خوێنێته‌وه .پارتیش له‌هه‌ركه‌س زیاتر چاوی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا دانابو، به‌ترسێكی گه‌وره‌ی ده‌زانی له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی. چونكه ئه‌و ده‌یتوانی گۆڕانه‌كه بكات،كه پارتی ترسی لێی هه‌بو،مامهحاجییهكه له‌سه‌رشاشه وتی : "ئه‌مه نیعمه‌ته،خوا ناردویه‌تی،بۆ دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .".
ئێستا،گۆڕان هێزی دووه‌مه‌و،یه‌كێتی سێهه‌م،هه‌ردوكیشیان دۆڕاون، بهههردوكیشیانهوه ناتوانن، پارتی تێپه‌ڕێنن،ته‌نها یه‌ك فیشه‌ك لهمهخزهنهكهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بو،ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور و شه‌ڕێكی ئیعلامی و سایكۆلۆژیی بو،ئه‌وه‌شیان وه‌ك تیره‌كه‌ی ئارشی كهمانگیر وه‌شاند و،نه‌گه‌شتنه ئامانج .ئیتر له‌م قۆناغه به‌داوه،یان ده‌بێت بچنه حكومه‌ته‌وه‌و، خزمه‌تێكی خه‌ڵك و ههڵسوراوهكانیان بكه‌ن ، ڕای بگه‌یه‌نن ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ پارتی پێكه‌وه ته‌كبیرێكی نیشتمانی و چاكخوازانه ده‌كه‌ین، یاخود له‌ده‌ره‌وه ئۆپۆزسیۆن بن و،ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی قۆناغی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ن .!.
چواره‌م : ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چی بو ؟. بۆچی كرا ؟.
خه‌ریكه،گۆڕانكاریی ته‌واو له‌پێكهاته‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا،ڕووبدات، به‌هۆی هاولاَتیه عه‌ره‌به‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی كوردستان و،سوریا‌و ئێران و توركیا‌و...هتد. هه‌رێمی كوردستان لهبۆشاییهكی ئه‌منی كۆمهلاَیهتی و سیاسیی و ئابورییدا گوزهرئهكات،له نه‌بونی ئاسایشێًكی ئه‌لیكترۆنی دا خۆی ده‌بینێته‌وه،له‌به‌رده‌م به‌رژوه‌ندیی زلهێزه‌كاندا دۆش داماوه .ده‌كرێت بڵێین ؟:به‌جۆره‌ها شێوه له‌كوردستان كاری سیخوڕی و تێكده‌رانه ده‌كرێت،له‌سه‌ر كلتور‌و زمان و ئاین و ...هتد..
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه،ته‌نها نامه‌یه‌كی سیاسیی بوو،تا پارتی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ئه‌ملاو لا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئێمه ده‌توانین : له‌به‌هێزترین خاڵی ئێوه بده‌ین، كهئاسایشه .له‌و وه‌ته‌ره به‌ین كه ئێوه كردوتانهته مایه‌ی ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندن .ئهمبولاَنس چی یه؟.مه‌به‌ستی بێت ته‌له‌فۆنی ئایفۆن به‌گوێچكه‌ی به‌رپرسه كورده‌كاندا ده‌ته‌قێنێته‌وه .ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا كوردستان باشترین لانه‌یه بۆ ڕایه‌ڵه هه‌واڵگرییه‌كانی ڕۆژههلاَت،كه‌پێویستی یان پێی بێت تا پلان و به‌رنامه‌كانی خۆیان له‌شوێنێكی وا هێمنه‌وه ئاڕاسته‌ی شوێنانی تر بكه‌ن، میتی توركه‌و ئیستخباراتی عێراقی كارئاسانی بۆدهكاو،گێره شێوینی له‌هه‌رێمدا دروست ئه‌كا.. كه‌واته ده‌بێت : چاوی زه‌ڕه‌بینی بخرێته سه‌ر كوێ ؟.بێگومان . عێراق و سوریا.
له‌كۆتاییدا،پارتی ده‌كه‌وێته،به‌ر بژارده‌ی یاخی بونی خه‌ڵك،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند توخمێكی جیاواز پارتیان به‌هێزكردووه،ئه‌وا ئه‌مڕۆكه نزیكه‌ی زیاتر له (1) یه‌ك ملیۆن كه‌س،ده‌نگیان به‌پارتی نه‌داوه،ده‌یان و سه‌دان كه‌س قسه‌ی جدییان له‌سه‌ر پارتی هه‌یه،گوژمێك به‌ره‌و فۆرمه‌ڵه بون ده‌چێت له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان،كه‌یاخی بن لهههرشتێكی ئه‌م نیشتمانه،به‌جۆرێك بگاته ئاستێك،كه كوشتارێكی زۆر له‌كوردستان ڕووبدات، لانی كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند پاوانخواز و گه‌نده‌ڵكارێك بدرێت .