رەنگە تۆرێس بۆ ماوەی (4) یاری سڕ بكرێت
30/09/2013 نوسەر: bzavpress

رەنگە تۆرێس بۆ ماوەی (4) یاری سڕ بكرێت


بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری سپۆرتس مۆڵی جیهانی پێدەچێت فێرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ماوەی (4) یاری سڕ بكرێت ".

ئەم سزایەی تۆرێس كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا چاوەروان دەكریت لەدوای ئەوە دێت كە تۆرێس كردارێكی خراپی بەرامبەر " فیرتۆنخین " 

بەرگریكاری یانەی تۆتنهام ئەنجامدا و بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا".

هەرچەندە مایك دینی ناوبژیوانی یاری تۆتنهام و چێڵسی حاڵەتەكەی بەشێوەیەكی باش نەبینیوە ، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە پشت بەستن بە كامێراكان پێدەچێت بۆ ماوەی (4) یاری تۆرێس سڕ بكات".