30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڵ لە بەرشلۆنە تۆماربكەن و ناوتان لەمێژوو بنوسنەوە
ماڵپەری " ئیڤینینگ تایمز "ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد " نیل لینیۆن "ی راهێنەری یانەی سێلتیك ئیسكوتلەندی هیوای شۆرشێكی لە هاندەرانی یانەكەی كردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە و داوای لەیاریزانانی یانەكەی كرد بەتۆماركردنی گۆڵێك لەیانەی بەرشلۆنە ناویان لەمێژوو تۆمار بكەن".
لینۆن رایگەیاند : " یارییەكی زەحمەت دەبێت بۆ هەردوو تیپ ، داوای لەیاریزانانی تیپەكەی كرد شۆرش بەرپا بكەن و بەهیچ جۆرێك خاڵی لاواز دەرنەخەن و رێگە بە یاریزانانی بەرشلۆنە نەدەن بە ئارەزووی خۆیان یاری بكەن".
لەكۆتاییدا راهێنەرەكەی سێلتیك هیوا خواست سیناریۆی ساڵی رابردوو دووبارە بكەنەوە و سەركەوتن بەسەر بەرشلۆنە تۆمار بكەن و داوای لەیاریزانانی یانەكەی كرد ناوی خۆیان لە مێژوو بنوسنەوە بە تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن لە یانەی بەرشلۆنە".