30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موسوڵمانان‌و بیره هاورده‌كراوه‌كان
له‌سه‌رده‌مێكی رابردوودا ئیسلام هاتو هه‌موو بوونه‌وه‌ری رووناككردهوهو تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌موو شتێك:
دروستبوون، ئاسمان‌و زه‌وی، ناخ‌و پێكهاته‌ی مرۆڤ، جن، رووه‌ك، سه‌وزایی، باران‌و به‌فرو كانی‌و سه‌رچاوه‌كان، ئاوهدانیو مردن، زیندووبونه‌وه، چاكه‌و خراپه، پێگه‌و دهسهلاَتی مرۆڤ له‌بوونه‌وه‌ردا، ئه‌م ئیسلامه مرۆڤی ئاڕاسته‌كرد به‌ره‌و ئاسوده‌یی دهروونیو چاكخوازیو چاكسازی‌و بوو به‌لانه‌ی بهزهییو په‌ره‌پێدان بۆ مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
هه‌ركه‌سێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) یان هه‌ر پیاوو ژنێكی صه‌حابی قسه‌یان بۆ بكردایه، ئیتر به‌ماوه‌یه‌كی كورت ئهوگۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه له‌ژیانیدا دروستئهبوو كه‌یه‌كسه‌ر ئه‌ویش له‌مه‌یدانی كارێكی چاكسازیدا ئه‌بینرا له‌و مه‌یدانه زۆرانه‌ی كه ئه‌م به‌هره خواییه ئاماژه‌ی بۆكردبوو، ئه‌م وهلاَمدانهوهو بهپیرهوهچوونهی خه‌ڵكی سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام بۆ ئیسلام هۆی ئه‌وه‌بوو كه مرۆڤه‌كان تینووی ئه‌و گۆڕانكارییه ناوازه‌و باشه بوون‌و هه‌ریه‌كه‌یان رێز‌و كه‌سێتیی ونبووی خۆیانیان له‌ئیسلامدا ئهدۆزییهوهو ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌پابه‌ندی ئه‌بوون نمونهبوون لهڕهشتو سه‌ركه‌وتندا، خوای په‌روه‌ردگار راستی فه‌رمووه: : [إِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ] (الإسرا‌ء/9) واته: ئه‌م قورئانه رێنموونی ئه‌كات بۆ لای ئه‌وه‌ی كه رێكترینو راوهستاوترینه.
ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامبوو تا ئه‌وكاته‌ی ئایینی ئیسلام وه‌ك خۆی له‌لایه‌ن چرا دره‌وشاوه‌و پاكه‌كانی خوا ئهگهیهنرا به‌خه‌ڵكی، ئه‌و بانككارانهی وه‌ك خوای ته‌عالا له‌م ئایه‌ته‌دا وێنایان ئهكاتو ئه‌فه‌رموێت: [اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لَا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُورٌ عَلَى نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (35) فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (36)] النور.
واته: خوا رووناكیی ئاسمانهكانو زه‌مینه، نموونه‌ی رووناكیی ئه‌و خوایه وه‌ك تاقێك وایه كهچرایهكی تێدادانرابێتو ئه‌و چرایه‌ش له‌ناو شووشه‌یه‌كدا بێت‌و شووشه‌كه‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌كی دره‌وشاوه وابێت كه له‌دره‌ختێكی پیرۆزی زه‌یتوونه‌وه ئاگری بۆ بڕوات كه ئه‌و دره‌خته نه لهڕۆژههلاَتدا بێت نه له‌ڕۆژئاوادا بێت،خود به‌خود رۆنه‌كه‌ی خه‌ریكه دابگیرسێت، ئه‌گه‌ر ئاگریشی به‌رنه‌كه‌وێت، رووناكی له‌سه‌ر رووناكی (په‌یدائه‌بێت)، خوایش هه‌ركه‌سی بوێت شارهزایئهكات له‌و نووره‌ی خۆیداو خواش ئه‌م نموونانه بۆ خه‌ڵكی ده‌هێنێته‌وه‌و خوایه زانایه به‌هه‌موو شتێك. لهمالاَنێكدا كه خوا بڕیاریداوه كه خۆی تێیدا بهرزڕابگیررێ یادی ناوی ئه‌و بكرێت تێیدا بهیانیانو ئێواران.
به‌ڵێ، ئه‌وان هه‌ڵگری قورئان بوون‌و ته‌نها قورئانیش بزوێنهرو ئاڕاسته‌كاری ئه‌وانبوو، خۆیشیان گه‌یه‌نه‌رو مادده‌یه‌كی باشبوون بۆ ئه‌وكاره‌و ئیتر باس هه‌رباسی ئیسلام‌و په‌یامه به‌هێزه‌كه‌ی بوو، له‌هه‌موو زانستێكدا بوونه پێشه‌نگ، داهێنانو پێشكه‌وتن تاپۆی ئهمانبوو، ئه‌م میلله‌ته زیندووه قه‌واره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ئیسلامیش وه‌ك په‌رژینێكی قایمی لهزریسك دروستكراو لهڕقو كینه‌ی ئیرهبهرانو ناحه‌زان ئه‌یپاراستن، به‌مشێوه له‌به‌هه‌شتی داهینانو نوێكاریدا ئهژیانو شوێنهكهیشیان له‌هه‌موو سه‌رزه‌ویدا نموونه‌ی نه‌بوو له‌گه‌شه‌ی ئابووریدا تا ئه‌وكاته‌ی كه‌م كه‌م لهغهفڵهتی میللهتداو لهههستنهكردنیان به‌گرنگیی ئه‌و په‌رژینه‌دا، په‌رژینه‌كه تهنككراو كه‌له‌به‌ری تێكهوتو رهچهشكێنرا، ئیتر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) هه‌واڵی دابوو، وه‌ك سفره‌یه‌كی ئاماده‌كراو سهگهلو گه‌له‌گورگ په‌لاماریانداو هه‌ركه‌س پارچه‌یه‌كی چه‌ورو جوانی بۆ خۆی ئه‌فراند، كهشو هه‌وای داهێنان گۆڕا بۆ بهرگریكردنو هاواركردنو خۆپاراستن‌و دوژمنی ڕقلهدڵیش، وه‌ك سیفه‌تی هه‌موو داگیركارێك، پاساوو بیانووی بۆ كاره وێرانكاره‌كانی خۆی ئه‌هێنایه‌وه هه‌رجاره‌ی بهشێوهیهكو به‌جۆرێك دیاریی ساخته‌وه كه ساویلكه‌و كاڵفامه‌كانی پێئهخهڵهتاند به‌نیازی ئه‌وه‌ی نهرمنهرمو كهمكهم ئه‌وه‌ی مایه‌ی ژیان‌و سه‌ربه‌رزیی ئه‌م میلله‌ته‌یه له‌ده‌ستی ده‌ربهێنێت.
ئه‌وه‌ی ویستیان زۆری هاته‌دی، بهلاَم پڕاوپڕ نههاتهدیو نایشیهتهدی به‌ئیزنی خوا، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت به‌و ههولاَنهیان نووری دره‌وشاوه‌ی ئیسلام خامۆشبكهن، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [يرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (8) هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (9)] الصف.
واته: ئه‌یانه‌وێت به‌ده‌میان نووری خوا خامۆشبكهن، خوای گه‌وره‌یش بڕیاری ته‌واوكردنی نووره‌كه‌ی خۆیی داوه با بێباوه‌ڕه‌كانیش به‌وكاره قهڵسبن، ئه‌و خوایه‌یه كه په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ناردووه بههیدایهتو دینی هه‌قه‌وه بۆئه‌وه‌ی بهرزیكاتهوه به‌سه‌ر هه‌موو دینهكاندا.
له‌میانه‌ی ئه‌و پیلانانهداو دوای نه‌هێشتنی هێزو دهسهلاَتی ئیسلام، ده‌ستیاندایه تانه‌گرتن له‌سه‌رچاوه‌كانی ئیسلام (قورئان‌و فه‌رمووده)، خودی پێغه‌مبه‌ریش(صلی اللە علیە وسلم) له‌م بوختان‌و درۆیانه بهدوورنهبوو، بهلاَم هه‌موو هێرشهكانیانو به‌هه‌موو زمانێك بۆ هه‌موو گه‌لانی ئیسلام شكستیئههێناو هه‌رجاره‌و له‌وه‌ی پێشخۆی ریسواتر ئه‌بوو (والحمدلله)، نهێنیی سه‌ركه‌وتنی بیری ئیسلامی‌یش له‌م مه‌یدانه‌دا له‌به‌ر هێزی موعجیزه‌یی قورئانه‌كه‌ی خوادایه، ئه‌گین هێزو پلان‌و بهخهبهریو جیدییه‌تی به‌ره‌ی ناحه‌زانی ئیسلام كاراتر‌و بهدیراسهتره (ولاحول ولاقوه إلا بالله).
ماوه‌یه‌كی زۆر دوورنییهو له‌م جه‌وله تازه‌ی داگیركاریدا، به‌جۆرو ده‌مامكی تازه‌وه هاتوون له‌ژێر په‌رده‌ی بانگه‌شه‌ی (ئازادیی ژنان‌و گهنجانو په‌ره‌پێدانی مرۆیی‌و ئاوه‌دانی ...)دا هاتوونو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه ههرباپیرانی ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان دروستكردبوو، لێیه‌وه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌و حاڵیان خراپتر كردین‌و ئه‌وه‌ی باپیرانیان تهواویاننهكرد ئه‌مان ئه‌یانه‌وێت تهواویبكهن، له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌دا خێزانه‌كانمان ئه‌شێوێنن، بێبهندو باو ئهبینو كه‌س به‌كه‌س نابێت، به‌ناوی خوێندنی زمان‌و خوێندنی نموونه‌یی چه‌نده‌ها خوێندنگه‌یش ئه‌كه‌نه‌وه بۆ لادانی مناڵی موسوڵمانان له‌ئیسلام وه‌ك خوێندنگه‌ی نموونه‌یی میدیا، كه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كاكه به‌یارو جێرمایهی مژده‌ده‌ری لێكهوتهوه(*)و چهندههایتریش كه تائێستا كه‌س نایپه‌رژێ لابهلایدا بكاته‌وه له‌به‌رئه‌و چڕه تاریكییه‌ی دروستیانكردووه، له‌لایه‌ك خانه‌ی له‌شفرۆشیی ئاشكرا‌و زۆر‌و ههرزانو له‌لایه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌رده‌ستی ههڕاجو له‌هه‌موویشی خراپتر تێوه‌گلانی زۆربه‌ی به‌رپرسانه له‌هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی كهههموویانی سهركزكردووهو كه‌سیان ده‌نگیان دلێرنییهو ئه‌وه‌یشی كه‌ماوه ده‌نگی ناگات، نهگبهتییهكیتر ئه‌وه‌یه ره‌واجیان دروستكردووه بۆ هه‌ندێ زاراوه‌ی جۆراوجۆر تا له‌كاتی دواكارییه گیانی‌و ده‌روونییه‌كاندا وه‌ك مهمهمژهی لاستیك خهڵهتاوهكانی پێژیركهنهوه وه‌ك زاراوه‌كانی: (العقل الكلی، النور الاعلی، الكی، التشی، الكا، البرانا، مانا) یان وزه‌ی یه‌نو یانغ، مایكرۆبایهتیكو یۆگا، یان (به‌گه‌ڕخستنی توانا شاراوه‌كانی مرۆڤ، كۆنترۆڵكردنی هه‌سته‌وه‌ره‌كان، هاوئاوازیی له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رو ....)، دیوی دووه‌می ئه‌مانه‌یش تێكدانی عه‌قیده‌ی موسوڵمانانه‌و بچڕاندنی په‌یوه‌ندیی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه به‌خواوه، ئه‌م دههۆڵلێدانهیشیان له‌سه‌ره‌تاوه بازاڕی زۆر گه‌رمبوو، بهلاَم كاتێك سه‌یری زۆربه‌ی ئه‌كه‌یت ئه‌بینت ئه‌وه‌ی كه له‌مانه‌دا به‌باش ئه‌بینرێت له‌ئیسلامی خۆماندا به‌باشترو به‌هێزتر هه‌یه‌و هه‌موویشی هه‌قه، ئه‌وشته جوانانه وه‌ك دیمه‌نی ده‌ره‌وه به‌كارئه‌هێنن بهشاراوهییش پڕن لهزههری خراپ‌و ئه‌یانه‌وێت له‌وێوه له‌ئیسلام زیاتر دوورمانخهنهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها باوهڕبهخۆبكهیتو پشت به‌ستن به‌خوا له‌بیربكه‌یت، نزا‌و پاڕانه لای خوا بهزیادبزانیت كه دیارترین سیمای به‌ندایه‌تیی مرۆڤه بۆ خوا، خۆخه‌ریككردن به‌وه‌رزشی دهروونیو یۆگاكردنهوهو وازهێنان لهتهدهبورو عیباده‌ته ئیسلامییه‌كان، كه پاڕانه‌وه‌و ته‌ده‌بور له‌بوونه‌وه‌رو قورئان‌و پشتبه‌ستن به‌خوا له‌بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلامن، هه‌روه‌ها به‌جۆرێك ئیحائهكات بۆ خه‌ڵكی كه غه‌یری ئیسلامیش ئه‌توانێت بۆشاییه دهروونیو رۆحییه‌كان پڕبكاته‌وه.
له‌جیهانی ئیسلامی‌دا به‌ره‌یه‌ك دروستبووه به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه بهزیوییهی هه‌یانه به‌رانبه‌ر بهداگیركارهكهیان، حه‌زی لاساییكردنه‌وه‌یان بۆ دروستبووه‌و به‌هه‌موو ئاوازێكی ئه‌و دێنهسهما، بۆیه ده‌بینت وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان له‌و بوارانه‌دا بۆته مۆدیلی سهردهمو پێشبڕكێی بۆ ئه‌كرێ‌و هه‌یه سه‌رمایه‌ی ژیانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رجكردووه، بۆیه كهئهگهڕێتهوه به‌پاره‌یه‌كی زۆری نامه‌عقول قسه ساده‌كانی ئه‌فرۆشێته‌وه تا قه‌ره‌بووی ماڵوسامانی به‌فیڕۆچووی بكاته‌وه، خێریشی زیاتر له‌وه‌دا دهستئهكهوێت كهبڵێت: وه‌رن با پێكه‌وه موقاڕهنهیهكی ئه‌مه‌ی له‌ئیسلامدا ئاماژهیپێكراوهو ئێمه لهبیرمانكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكانه‌دا بكه‌ین‌و بزانین كامیان راستترو پڕ میهرترهو كامیان سه‌ره‌نجامیان بۆ ئاسوده‌یی نه‌بڕاوه‌یه‌و له‌كوێدا ئێمه به ههڵهداچووین؟ به‌چی چاوی ئێمه‌یان به‌ستووه؟ ده‌بوو ده‌ستی رۆڵه چاولهڕێكانیان بگرتایه بۆ چاكتر له‌وه‌ی هاورده‌كراوه [إِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ] (الإسرا‌ء/9).
له ئیسلامدا باشتر له‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئیمام عومه‌ری گه‌یانده ئه‌وه‌ی له‌مه‌دینه‌وه سارییه لهولاَتی فارس ئاگاداربكاتهوهو ئه‌ویش ئاگاداربێته‌وه، عوسمانی كوڕی عه‌ففانی گه‌یانده ئه‌وه‌ی تاوان له‌چاوی میوانه‌كه‌یدا ههستپێبكات، ئیمام شافیعی والێكرد له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو قورئان بخوێنێت، جولهیبیبی ئاره‌زووبازی كرده باشترین هاوسه‌ری بێكێشه‌ی ده‌روونئارام، توانای كۆنترۆڵكردنی خود‌و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دابوویه یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) و ئه‌یداته هه‌موو كه‌سێكیش وه‌ك ئه‌وان بكات، ههرئیسلامبوو ئیراده‌ی چاكه‌خوازی‌و كپكردنی خراپه‌ی لهدهروونهكاندا دامه‌زراند، خۆشهویستییو ته‌بابوون له‌گه‌ڵ خود‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا دیاریی ئیسلام بوو بۆ میللهتو گه‌لان، جیاوازیی نێوان سرووشتهكانو ته‌واوكارییان بۆ یه‌كتری له‌ڕۆشنبیریی ئیسلامیبوو، ئاوازچڕین له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رو هاوئاوازبوون ئیسلام هێنایه‌وه‌و ناساندی، ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون له‌كاتی ههڵچوونهكانداو دووركه‌وتنه‌وه له‌سته‌م لهتهعالیمی دینی ئێمه‌یه‌و به‌رزبوونه‌وه بۆ پله‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئاسوده‌یی‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی رۆحی له‌ئیسلامدا پله‌ی ئیحسانه‌و له‌وێدا یه‌كپارچه ئه‌بیته‌وه بهچاكو وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای خۆت ببینت یان هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه‌خوا سهیرتئهكات كه خۆشی‌و له‌زه‌تێكی راسته‌قینه‌یه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌دا توانا شاراوه پڕخێرهكانی مرۆڤ بهدهرئهكهونو دووریشه له‌تواناو وزه خراپه‌كان كه‌سه‌ری سه‌رگه‌ردانه‌كان لهخورافاتو سیحر‌و فاڵچێتییهوه ده‌رئه‌كات، خۆشی‌و ئاسوده‌یی‌و هه‌ق جگه له‌ڕێگه‌ی راستی ئیسلامه‌وه نه‌بێت دهستناكهوێتو هه‌موویشی وێڵی ئه‌م شادی‌و ئارامییه ده‌روونییه بووه، چونكه له‌داواكارییه‌كانی ناخه، ئه‌م به‌ره‌كه‌ته به‌سه‌ركه‌وتن به‌پله‌ی چاكه‌كاندا دهستئهكهوێت، چ نه‌فسێك ئه‌وه‌نده له‌خۆبورده، ده‌توانێت ئه‌ركی چاكهكردنهكان بگرێته‌خۆ، ئه‌گه‌ر پاداشت‌و كرێیه‌كی ئه‌و چاكه‌ی لهبهرچاونهبێت؟ خۆ كردنی هه‌رچاكه‌یه‌ك ئه‌ركێكی هه‌یه‌و وازهێنان له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهوزهكان ئه‌دزن فیداكاری‌و له‌خۆبوردنی ئه‌وێت، چونكه ئه‌وانه شتانێكن خۆشی‌و رابواردنی كاتیی تێدایه بۆیه ئه‌ڵێین: ئایینی ئیسلام باشترین راهێنه‌ره‌و له‌م بواره‌یشدا هاوتای نییه‌و ئارامگری‌و به‌رده‌وامبوون لای شوێنكه‌وته‌كانی ئاسانئهكات بۆ ئه‌و راهێنانه سهختانهو به‌ڵێنی پاداشت‌و ئاسوده‌یی نه‌بڕاوه ئه‌دا به‌ئه‌وانه‌ی به‌پله سه‌خته‌كانی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیدا سه‌رئه‌كه‌ون.
ئێمه‌ی موسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش هه‌رئه‌وه‌مان پێئه‌كرێ لهبهرگریدابینو هه‌ندێجار دوای ئه‌وه‌یش كه دووگهكه پشیله خواردوویه‌تی هاوارێئهكهینو وائه‌زانین ئه‌مه بۆ ئێمه ئه‌بێته بیانوویه‌كی باش لای خوا‌و ئیتر موباده‌ره بۆ خۆنوێكردنهوهو گۆڕانكاری‌و هیممه‌تی راسته‌قینه هیچ ده‌نگێكی نییه‌و ئیسلاممان قه‌تیسكردووه له‌ڕای زانایانی كۆنداو وه‌ك ئیتر جیهانی ئیسلامی نهزۆكبووبێتو هیچكه‌سێك نه‌بێت فیقهێكی تازه له‌م ئیسلامه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر راو فیقهی ئه‌وان (خوا لێیانڕازیبێت) به‌س بوایه، ئیتر بۆچی، ده‌قه‌كانی قورئان كهدهستوورن، وه‌ك یاساكان نه‌ده‌هاتن؟ به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌و راو بۆچوونانه بهموقهدهسو مه‌عسوم دابنرێن، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك زانای بلیمه‌تی سه‌رده‌می خۆیان بوون‌و بۆ سه‌رده‌مانێك خزمه‌تی ئیسلامیان كردووه‌و به‌ئه‌ركی ئایینیی خۆیان هه‌ستاون، بهلاَم ئه‌و تهقدیسو مهعسومییهته ته‌نها بۆ ده‌قه‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ره(صلی اللە علیە وسلم) و ئه‌ودووانه سهرچاوهنو هه‌موویشی به‌پارێزراوی له‌به‌رده‌ستدایه (والحمدلله).
هه‌ركات ئه‌وكاره پڕبهرهكهته كرا (گه‌ڕانه‌وه بۆ قورئان‌و فه‌رمووده‌ی سه‌حیح‌و لێوه‌رگرتنی فیقهێكی نوێ، بهبێگهڕانهوه بۆ فیقهه كۆنه‌كان، مه‌گه‌ر بۆ شانازیكردن بێت به‌مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌رییو زانستیی ئیسلامه‌وه)و ئیسلامییه‌كانیش وازیان لهنیزاعی نێوان خۆیان هێناو وازیانهێنا لهتاوانباركردنی یه‌كتری‌و ژیان له‌سه‌ر له‌شی یه‌كتر، وازهێنان لهبهزیندووڕاگرتنی رای جیاوازی زانا رۆیشتووهكانو سه‌رفكردنی ته‌مه‌ن له‌و موناقه‌شه لاوه‌كی‌و نهزۆكانهدا، ئه‌وا ئاینده‌مان رووناكئهبێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا قه‌رزاری ئه‌م ئیسلامه گهورهیهینو خوایش بێگومان له‌به‌نده‌ی ناچیزه بێمنه‌ته تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سانی شایسته ههڵئهكهونو خوا به‌یداخی سه‌ركه‌وتنه‌كان ئه‌داته دهستیانو ئه‌بنه بهرهیهكیتری سه‌ربه‌رزو رووسوریی باره‌گای خوایی پیرۆزیان ئه‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئێمه لهقورئاندا داوامانلێكراوه به‌جێگه‌یاندنی قورئان‌و گوێڕایه‌ڵیی پێغه‌مبه‌ره‌و به‌ڵێنی پشتگیری‌و تهمكینیش به‌وێنه‌ی ئه‌و پشتگیری‌و تهمكینهی له‌پێشینه‌مان كراوه بۆ ئه‌وانه‌یه له‌م ئایه‌تانه‌دا باسكراونو ئیتر هیچی زیاترمان له‌سه‌رنییه‌و بێباوه‌ڕه‌كان كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه گیرمانخواردووه به‌ده‌ستیانه‌وه موعجیزهنینو رزگاربوون له‌ده‌ستیان ئاسانه، ئه‌گه‌ر راسته‌ڕێگه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه ئه‌وكات هیممه‌ت‌و موباده‌ره‌ی خێر‌و گۆڕانكاریی سه‌رسوڕهێنه‌ر لێره‌وه دهستپێئهكاتهوه، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
[قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (54) وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (55) وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (56) لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَلَبِئْسَ الْمَصِيرُ (57)]
واته: بڵێ؛ به‌گوێی خوا‌و به‌گوێی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن! خۆ ئه‌گه‌ر پشتههڵبكهن ئه‌وا هه‌رئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره كه ناومانهته سهرشانیو ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێوه‌یه كه ناومانهته سه‌رشانتان، ئه‌گه‌ر به‌گوێی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن یه‌كسه‌ر ئه‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی هیدایهتو (ئه‌وه‌ش ئاگاداربن) هیچ ئه‌ركێك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نییه ئه‌وه‌نه‌بێت به‌ڕۆشنی ئه‌م دینه بگه‌یه‌نێت. خوا په‌یمانیداوه بهئهوكهسانهی له‌ناوتاندا كه ئیماندارنو كاری چاكه‌یش ئه‌كه‌ن به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌یانكاته جێ‌نشین له‌سه‌رزه‌ویدا، وه‌ك چۆن خه‌ڵكانی پێش ئێوه‌ی كرده جێنشین‌و به‌بێگومان دهسهلاَت به‌و ئایینه‌ی ئه‌وان ئه‌دات كه رازیبووه بۆیان‌و دوای ئه‌و ترسه‌ی هه‌یانه بۆیانئهگۆڕێت به‌ئارامی، عیباده‌تی من ئه‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوتام بۆ بڕیارناده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، دوایئهوه هه‌ركه‌س كافرببێت ئه‌وا ئه‌وانه‌ن خه‌ڵكی لاڕێ، نوێژبكهنو زه‌كاتیش بده‌ن به‌ڵكو به‌ربه‌زه‌یی بكه‌ون، وامه‌زانن بێباوه‌ڕان له‌زه‌ویدا ده‌ست پێیانناگات، ئه‌وانه شوێنیشیان ئاگره‌و خراپترین ئاینده‌یه.
بێگومان گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه بهگۆڕانێك ئه‌بێت له‌ناخی خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكات‌و خوای بێهاوتایش ئه‌فه‌رموێت: [إِنَّ اللَّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] (الرعد/11) واته: خوا ئه‌وه‌ی توشی گه‌لێك هاتووه نایگۆڕێت تا ئه‌وه‌ی له‌ناخیاندا هه‌یه نه‌یگۆڕن. ئه‌وه‌ی له‌ناخی سهركردهكانماندا هه‌یه خۆشه‌ویستیی پله‌یه‌و پهردهپۆشیانكردووه به‌بوونی بۆچوونی جیاواز، ئه‌وه‌ی له‌ناخی تاكه‌كاندا هه‌یه ترس‌و تهمهڵیو به‌كه‌م رازیبوونه، ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موویشمان هه‌یه جووینه‌وه‌ی نیزاعه كۆنه‌كان‌و بێجورئهتییه بۆ گۆڕانكاری‌و رزگاربوون له‌به‌ندو باوه‌كان‌و نوێكارییه له‌تێگه‌یشتنی ده‌قه‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه كران، ئه‌وا جیهان جارێكی‌تر رووناكدهبێتهوه بهبهرههمو به‌هره له‌بننه‌هاتووه‌كانی ئیسلام‌و ئه‌و تروسكه كزانهی كه ئێستا بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌كرێت، بازاڕیان كزئهبێتو تروسكاییان ئه‌بڕێت به‌ویستی خوا، وه‌ك په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت: [مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَا يُبْصِرُونَ (17) صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (18)] البقرة.
واته: وێنه‌ی ئه‌وان وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه ئاگرێك ئه‌كاته‌وه، كاتێك ده‌وری رووناكئهبێتهوه خوا رووناكیی ئه‌وان ئهبڕێتو ئه‌وان له‌تاریكیدا بهجێدهمێننو نابینائهبن، كه‌ڕو لاڵو كوێر ئه‌وانن نایشگهڕێنهوه.
[وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّى إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِنْدَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (39) أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ (40)] النور.
واته: ئه‌وانه‌ش كه بێباوهڕن كرده‌وه‌كانیان وه‌ك ریگی رهوانهو تینوو به‌ئاوی دائه‌نێ، تا دێته سه‌ری ئه‌بینێ هیچ نییه‌و خوا ده‌بینێ كه هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئهكاتو خوا لێپرسینه‌وه‌ی به‌په‌له‌یه، یان وێنه‌یان وه‌ك چڕه تاریكییه‌ك وایه لهدهریایهكی قوڵدا شه‌پۆله‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك بێت به‌سه‌ریداو له‌سه‌ریشه‌وه هه‌ورێك هه‌بێت تاریكییه‌كان چین له‌سه‌ر چینه، ئه‌گه‌ر له‌وێدا دهستدهربێنێ نایبینێ، هه‌ركه‌س خوا نووری نه‌داتێ هیچ ترووسكاییه‌كی نییه.
كه‌واته: ئه‌گه‌ر خوا ده‌رباره‌ی كار‌و حاڵی بێباوه‌ڕانو باوهڕنهسازهكان ئاوا بفهرموێتو هه‌موو ههقێكیش لای خواوه‌یه، ئیتر بۆ ئه‌بێت ئێمه متمانه‌مان به‌سه‌ره‌نجامی بانگه‌شه‌كانی ئه‌وان هه‌بێت، خۆ ئێمه هه‌ر لێره‌وه وێنای ئه‌وانمان كردووه بۆچی ئه‌بێت شهرمبكهین له‌وه‌ی كه ئه‌بێت شانازییپێوهبكهین، بۆچی دان به‌هه‌ڵه‌و خاڵی لاوازییدا نه‌نێین، بۆچی گۆڕانكاری لهناخمانهوه دهستپێنهكهینو بۆچی بێموجامهله به‌گژ هه‌موو ناته‌واوییه‌كی حزب‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا نه‌چینه‌وه، بۆچی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاپایی به‌دینه‌هێنین تا به‌خه‌ڵكی ئه‌سه‌لمێنین ئیسلام تا ئه‌به‌د وه‌ك ره‌حمه‌ت نێرراوه بۆ مرۆڤایهتیو كات‌و شوێن ئهبهزێنێتو جیهانگیره، مایه‌ی خۆشبه‌ختیی مرۆڤه‌و خوا فه‌رموویه‌تی: [وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَهً لِلْعَاڵمِینَ (107)] الانبیا‌ء.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) به‌رنامه‌ی چاوپێكه‌وتن، له‌كه‌ناڵی ئاسمانیی (ئین ئاڕ تی) شه‌وی پێنجشه‌ممه (11/4/2012) دیدارێكی له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی (به‌یار)دا كرد كهڕاستیی رووداو‌و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی جێرمایهی موژدهدهریان بۆ رای گشتی خسته‌ڕوو، ئه‌وكات خه‌ڵك زانیان له‌م كوردستانه چی ئهگوزهرێو چۆن له‌سه‌ر ماڵمان ئه‌درێ لهباڵمانو چۆن كه‌نیسه‌كان ههماههنگنو لهئهمریكاوه رێبه‌ریی خوێندنگاكانی ئێمه ئهكهنو كه‌سیش لای خۆمان نقهیلێنایهت تا كوڕێكی حه‌ڤده ساڵ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستدێت ئه‌یكات بۆ هاوهلاَنیو بۆ میلله‌ته‌كه‌ی.