بەیاننامەی علی سیستانی بۆ صدر
30/09/2013 نوسەر: bzavpress

بەیاننامەی علی سیستانی بۆ صدر







مەرجەعی شیعی ( علی السیستاني ) نامەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئامۆژگاری( مقتدی الصدر ) دەکات کە وازبهێنن لە کاری بەدڕەوشتی
کە بەزۆر ئافرەتان فەساد دەکەن و کاری فاحیشەیان لەگەڵدا دەکەن، بەئاشکراو ڕوونی باسی ئەوە دەکات کە ئەندامانی (فیلق البدر )
کە ئەوکارانەیان ئەنجامداوە، ئیدانەی دەکات و دەڵێت دەبێت وازلەوجۆرە کارانە بهێنن بۆئەوەی یەکڕیزی خۆمان بپارێزین دژی
تەکفیریەکان و سەدامیەکان .
هەروەها لە نامەکەیدا دەڵێت ئەم جۆرەکارانە کاری کەسانێکن کە مایەپوچن و هیچیان پێناکرێت، دەبێت لەوکارانە دووربکەونەوە تاوەکو
یەکڕیزی خۆمان بپارێزین و بانگەشەی هەموان بکەین بۆ یەکڕیزی ئیمانداران - کەمەبەستیان بەتەنها خۆیانە و تەنها خۆیان بە ئیماندار
دەزانن لەسەر ئەم هەموو کارە بەدڕەوشتی و گێرەتێکدەرانەی کە لێیان دەوەشێتەوەو ئەنجامی دەدەن .