30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بنەماڵەی ئال سعود: ڕێگری له سوەیدان دهكات بۆ فەریزەی حەج
بانگخوازی بەناوبانگی كوەیتی و جیهانی ئیسلامی (تاریق سوەیدان) رایگەیاندووە، ئەو نیازی وابووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و سوونەتی عومرە بچێتە سعویە، بەڵام رێگری لێكراوە.
سوەیدان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیس بووك نووسیویەتی، حكومەتی سعودیە ڕێگەی پێنەداوە بۆ فەریزەی حەج و سوونەتی عومرە سەردانی ووڵاتەكەی بكات، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵوێستی خۆی لەمەڕ كودەتای سەر (موحەمەد مورسی) سەرۆكی شەرعی میسر راگەیاندبوو.
جێگەی باس كردنە دوای ئەوەی سوەیدان هەڵوێستی خۆی راگەیاند لەمەڕ بارودۆخی سیاسی لەمیسرو كودەتای سەر شەرعیەت، لەلایەن بنەماڵەی ئال سعود بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی ئاسمانی ریسالەش دوورخرایەوە.