30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسایشی گشتی : رۆژنامه‌ی رووداو به درۆ ده‌خاته‌وه
ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و وێنانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه رۆژنامه‌ی رووداو بڵاویكردۆته‌وه. رووداو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ردووكیان ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی شاری هه‌ولێرن.
به‌مانشێتی وێنه‌یی"دوو له‌ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر" ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی رووداو ژماره 279ی خۆی بڵاوكرده‌وه.
عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، جێگری به‌رێوبه‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم، له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند ئه‌و وێنانه دوورن له‌راستییه‌وه‌و ئاسایش وێنه‌ی له‌و جۆره‌ی لا نییه، وتیشی"بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌مان پێ سه‌یره، له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی به باته‌كه‌وه نیه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه"ئاسایش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كان ناكات تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی كاره‌كانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌رگوشی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"ئێمه وه‌كو ئاسایش ئه‌و وێنانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین په‌یوه‌ندیییان به رووداوه‌كه‌وه نییه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاسایش سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دۆكۆمێنت كردووه كه له‌كاتی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كان به‌ناڕاست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، به‌پێی ووته‌ی خۆیان چه‌ندین هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانی ڕابگه‌یه‌نن.