30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د : ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ست له به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كێشێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێده‌هێڵێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه "كه بڕیارم دا ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌رگرم ، له‌و كاته‌دا یه‌كێتی‌و سلێمانی له بارودۆخێكی خراپدابوون‌و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیش بۆ باشكردنی ئه‌و دۆخه بوو، ئه‌م بڕیاره‌شم ته‌نها له‌به‌ر خاتری (ی.ن.ك)نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره بوو. له‌و كاته‌شدا حزبه‌كه‌مان له‌م شاره‌دا روبه‌ڕووی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بووه‌وه، زۆر كه‌سیش دودڵ بوون له هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتی یه، هه‌ربۆیه بڕیارمدا شان بده‌مه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه سه‌خته".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئێستا نزیكه‌ی چوار ساڵه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كار ئه‌كه‌م، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه خزمه‌تی شاره‌كه‌م و خه‌ڵكه‌كه‌ی و باقی تری گوند‌و شاره‌كانی كوردستان بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی گرنگی یه‌كێتییه‌كانه له هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كی حزبی و حكومی بن و له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك بن. له‌م ماوه‌یه‌دا له زۆرێكی كێشه‌كانتان ئاشنا بووم و، زۆر هه‌وڵمدا دڵسۆزانه هه‌ندێك له ناڕه‌واییه‌كان ڕاست بكه‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانی تایبه‌ت به موڵكدارێتی، خزمه‌تگوزاری گشتی، كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكاران و ئه‌و دوای توێژه‌كانی تری هاوڵاتیان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م كێشه و داخوازیانه‌ی رۆژانه روویان ده‌كرده مه‌ڵبه‌ند، زۆرێكی تریش له كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان لای حكومه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌وڵی نێوه‌ندگیریمان دا له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك، به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا ته‌نها به‌ڵێنمان پێدراو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران".
هێرۆ ئیبراهیم ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانی جێی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌تان بم، بۆیه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێ بێڵم".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌ست له كاركێشانه‌وه له ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی
كوردستانیانی به‌رێز....
كادر‌و لایه‌نگره تێكۆشه‌ره‌كانی (ی.ن.ك)....
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی...
كه‌بڕیارم دا ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌رگرم ، له‌و كاته‌دا یه‌كێتی‌و سلێمانی له بارودۆخێكی خراپدابوون‌و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیش بۆ باشكردنی ئه‌و دۆخه بوو، ئه‌م بڕیاره‌شم ته‌نها له‌به‌ر خاتری (ی.ن.ك)نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره بوو. له‌و كاته‌شدا حزبه‌كه‌مان له‌م شاره‌دا روبه‌ڕووی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بووه‌وه، زۆر كه‌سیش دودڵ بوون له هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتی یه، هه‌ربۆیه بڕیارمدا شان بده‌مه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه سه‌خته.
هه‌رچه‌نده من هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌شاردۆته‌وه كه كوردستانیم، به‌ڵام وا بیر ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ شاره‌كه‌ی خۆی خۆش نه‌وێت ناتوانێت كوردستانه‌كه‌ی خۆش بوێت.
ئێستا نزیكه‌ی چوار ساڵه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كار ئه‌كه‌م، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه خزمه‌تی شاره‌كه‌م‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی و باقی تری گوند‌و شاره‌كانی كوردستان بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی گرنگی یه‌كێتییه‌كانه له هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كی حزبی و حكومی بن و له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك بن.
له‌م ماوه‌یه‌دا له زۆرێكی كێشه‌كانتان ئاشنا بووم‌و ، زۆر هه‌وڵمدا دڵسۆزانه هه‌ندێك له ناڕه‌واییه‌كان ڕاست بكه‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانی تایبه‌ت به موڵكدارێتی، خزمه‌تگوزاری گشتی، كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خوێندكاران و ئه‌و دوای توێژه‌كانی تری هاوڵاتیان.
به‌ڵام ئه‌م كێشه و داخوازیانه‌ی رۆژانه رویان ده‌كرده مه‌ڵبه‌ند، زۆرێكی تریش له كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان لای حكومه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌وڵی نێوه‌ندگیریمان دا له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ، به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا ته‌نها به‌ڵێنمان پێدراو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران.
به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانی جێی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌تان بم، بۆیه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێ بێڵم.
دڵنیاتان ئه‌كه‌م كه سلێمانی له دڵی مندا هه‌ر شاره حه‌یاته‌كه‌یه، شایه‌نی هه‌موو شتێكی جوان‌و باشتره، له هه‌ر كوێ بم به پێی توانای خۆم خزمه‌تی ئه‌كه‌م.
زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆستان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌كه‌م و سوپاس بۆ كادیران‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و دڵنیاتان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێوه نه‌بوایه ئه‌ركه‌كه‌م زۆر قورس‌تر ئه‌بوو.
داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م وه‌كو پێویست نه‌متوانی خزمه‌تان بكه‌م‌و جێی هیواتان بم.
دڵسۆزتان
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د