30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تيرۆریست و عه‌لمانیه پهڕگیرهكان
دوو دیوی یه‌ك دراون
مه‌خابن جارێكی تر هێمنی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج ، ئه‌م ئامانجه قێزه‌ونه‌ش به خوێنی ده‌یان هاوڵاتیی تۆمار كرا ، كه نه‌ك هه‌ر هه‌موومانی نیگه‌ران كرد ، به‌ڵكو پشێویی و گومان و بارودۆخی نائاسایی بۆ ماوه‌یه‌ك له پایته‌ختی هه‌رێم دروست ده‌كات ، كه ئه‌مه زیان به‌و كرانه‌وه و باره گونجاوه ده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌شتیاران و وه‌به‌رهێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاتان سه‌باره‌ت به هه‌رێم دیدو بۆچوونیی زۆر باشیان هه‌یه ، هه‌ر دوێنێ وه‌زیری گه‌شت وگوزاری رۆمانیا له كوردستان بوو ، چه‌ندین كونسوڵگه‌ریی وڵاتان له كوردستان كراونه‌ته‌وه ، كه ئامانجی تیرۆریستان بێ بڕواكردنی هه‌موو بیانیه‌كانه به‌رانبه‌ر به ئاسایشی هه‌رێم . كه ئه‌مه هه‌مووان نه‌ك هه‌ر ده‌بێ ئیدانه‌ی بكه‌ین ، به‌ڵكو هه‌موو حیزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌بێ یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست بن بۆ پارێزگاریی ئاسایشی هه‌رێم .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی نیگه‌رانیه ، له دوای هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ، هه‌ندێ ئه‌ندامی عه‌لمانیی په‌ڕگیر له حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به گشتیی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تیی ، پێش ساردبوونه‌وه‌ی ئاگری ته‌قینه‌وه‌كان ، به تۆمه‌تێكی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خت یه‌كسه‌ر حیزبه‌كانی به‌رانبه‌ریان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌و كاره قێزه‌ونه تیرۆریستیانه ، كه ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه و بۆ خۆی ته‌خوین كردن و به شه‌یتان كردنی هێزه نیشتمانیهكانه بۆ سه‌ركوت كردنیان .
مه‌خابن نوسینێكی ( عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ) م بینیی كه ئه‌مجاره جگه له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی له‌م ته‌قینه‌وانه‌ی هه‌ولێر گلاندبوو ، چونكه به بۆچوونی ئه‌و هه‌ندێ نوێژگه‌ری تیرۆریست له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌شدا خۆیان حه‌شار داوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه قسه‌ی ئه‌ندامێكی پارتی بوایه به‌لامه‌وه زۆر ساده بوو ، به‌ڵام عه‌بدولوه‌هاب رۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌یبینین و وته‌بێژی پارتیه له ناوچه‌ی سلێمانی ، نابێ ئه‌و قسه‌یه هه‌روا به‌بێ وه‌ڵام بڕوات و هه‌ق وایه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئه‌ستۆ پاكیی خۆیان ، داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن ، با ئه‌و به‌ڕێزه له‌به‌رده‌می دادوه‌ردا قسه‌كانی بسه‌لمێنێت ، كه دڵنیام نه‌ك ناتوانێت به‌ڵكو زۆر به ریسواییش له دادگادا ده‌بێت به ته‌ڵه‌ی زمانیه‌وه .
كوردستان وڵاتی هه‌موانه و جێی ژیانی سیاسیی هه‌موانی تێدا ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ بیانه‌وێت به سوود وه‌رگرتن له هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌رگای ته‌خوین بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركوت كردن ، ئه‌وا دڵنیابن نیشتمان وا لێ ده‌كه‌ن سایه‌ی بۆ خۆشیان نابێت ، دڵنیاش بن تازه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه كه به ئیستیبداد و چاوسوور كردنه‌وه خه‌ڵك بترسێنن و وڵات بكه‌نه زیندان . ئه‌گه‌ر تیرۆریستان به تیرۆر ئاسایشی كورده‌واریی تێك ده‌ده‌ن ، عه‌لمانیه پهڕگیرهكانیش به‌و قسانه‌یان ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، هه‌ر بۆیه هه‌ردوولایان له تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوبه‌ش و هاوپه‌یمان و دوو دیوی دراوێكن !!