20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لێکۆڵینهوهیەکە.. له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوێندنه‌وه!!
له کاتی گفتوگۆماندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا؛ که ده‌که‌وینه باست و خواست
هه‌ریه‌که باسی ئاره‌زوی خۆی ده‌کات، ئاواته‌که‌ی باس ده‌کات یان به
پێچه‌وانه‌وه به‌رانبه‌ره‌که‌ت پرسیارلێدهکات ئاره‌زوو و ئاواتت چی یه؟
بڕوام وایه هه‌رکه‌سه لەو نیشتیمانه‌ی ئێمه‌دا ئاره‌زویه‌کی هه‌یه
بۆیه زۆر پرسیارم کرد له خه‌ڵکی کوردستان هه‌ریه‌که به‌شێوه‌یه‌ك
وه‌ڵامی دامه‌وه..
یه‌کێك ده‌یوت: هه‌موو ئاره‌زو و ئاواتم ئه‌وه‌یه خه‌ریکی ڕاو بم..
که‌سێکی تر ده‌یوت: ئاره‌زومه خاوه‌نی مۆنیکا بم!! خه‌ڵکێک ئاره‌زوی بوو بێته هونه‌رمه‌ند..
ئه‌وی تر ده‌یوت: ئاواتم ئه‌وه‌یه سهفەر زۆر بکه‌م ..
که‌سێکی تر ده‌یوت ئاخ بگهیشتمایهته هه‌نده‌ران..
کەسێكی تر دەڵێت:خۆشه‌ویسته‌که‌مم له ده‌ست ده‌رنه‌چێت بیخوازم..
براده‌رێك ووتی وه‌ڵاهی من هیچ ئارهوزویهکم نیه!
هه‌رکه‌س ده‌بینی ئاوات و ئاره‌زویه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو؛ له‌و نێوه‌نده‌دا
که‌سانێك هه‌بوو که ده‌یانوت ئاره‌زومان خوێندنه‌وه‌یه، یه‌کێکی تریان
ووتی ئاره‌زوم خویندنهوهیهو ئاواتمه چلوره بخۆم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا
وه زۆری تریش باسی ئاره‌زوی خۆیان بۆ کردم...هتد
ئەم ڕاپرسیەم لە کوردستان لەشاری سلێمانی کرد‌و کە ناسراوە بە پایتەختی رۆشنبیری..
زۆر شه‌رم و نه‌نگی بوو به‌لامه‌وه که‌سێك بڵێت ئاره‌زوم خوێندنه‌وه‌یه.. به‌تایبه‌ت موسڵمان؛ ووتم تۆ بڵیت به‌ڕاستیان بێت!!؟..
که‌چی ڕاست بوو خه‌ڵکانێك هه‌بوون ئاره‌زووی خوێندنه‌ویان هه‌بوو به‌ڕاستی سه‌یره!!
وا هاته پێش چاو که‌سێك بڵێت من ئاره‌زومه ئاو بخۆمه‌وه، یاخود بڵێت من
ئاواتمه نان بخۆم.. ئه‌مه له ڕاستیدا ئاره‌زو و ئاوات نیه، به‌ڵکو
پێداویستی ژیانه..
ئه‌گه‌ر خواردن و ئاو نه‌بێت مرۆڤ بێگومان ناژی، که‌واته نان و ئاو و خه‌و
و هه‌وا و ئەم کەرەسە ومادە سەرەکیانە پێداویستی ژیانی مرۆڤن.
من وای ده‌بینم؛ خوێندنه‌وه که پێداویستی ژیانه، به‌ڵکو پێویسته
له‌سه‌ر هه‌مووان وه‌ك ئه‌رکی دوارۆژ(قیامه‌ت)ی و دنیایه که به
پێویستی بزانن و به زه‌ڕوره‌تی ژیانی بزانن، به‌بێ خوێندنه‌وه نوسین ژیان
ناڕوات به ڕێگاوه ڕێچکه‌ی خۆی نادۆزێته‌وه.
به‌ڵام به داخه‌وه له ووڵاتی ئێمه‌دا بووه به ئاره‌زو، ئه‌وه‌ش ته‌نها
لای هه‌ندێك ڕۆشنبیر!! خه‌ڵکانی تری کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ر قه‌شمه‌ریان پێی
دێت ده‌ڵێن: خوێنده‌واری کیلۆی به چه‌نده؛ که‌ی باوی ئه‌وه ماوه
ئه‌مڕۆ دنیای پاره‌یه من به پاره شه‌هاده ده‌کڕم ئیتر واز له قسه‌ی
زل بهێنن!!..
سەرەتایی باس..
من وای ده‌بینم خوێندنه‌وه بۆ هه‌فته و مانگ وساڵ نیه به‌ڵکو مه‌نهه‌جی ژیانه ده‌بێت مرۆڤ تا مردن بخوێنیته‌وه.
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ك، بێگومان نه‌خێر،
خوێندنه‌وه‌یه‌ك سودی هه‌بێت له خراپه به دوورت بگرێت فێری چاکه خوازیت
بکات له گه‌نده‌ڵی(فه‌ساد) لات بدات.
که‌واته ده‌بێت بزانرێت که خوێندنه‌وه ئاره‌زو نیه، یاخود ئاوات
پێخواستن نیه به‌ڵکو پێویسته، وه‌ك خۆراکی ڕۆژانه‌یه ده‌بێت بڵێیت
خوێندنه‌وه‌م نه‌بێت ناژیم نه‌ك بڵێت من ئاره‌زوی خوێندنه‌وه‌م هه‌یه!..
بۆ نمونه کاتێك باس له ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ین (صلی للە علی وسلم)
ده‌بینیت که چه‌نده به پێویست ڕاگیراوه، له ئاره‌زو ده‌رچوه به‌ڵکو
وه‌ك مه‌نهه‌جێك بۆ ژیان سه‌یریان کردوه به چاوی زه‌ڕوره‌ت تەماشاکراوە؛
خوێندنه‌وه پێویست بووە..
هه‌ر له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علی وسلم) کاتێك که جوبره‌ئیل
هاته خزمه‌تی سه‌لامی خوای لێبێت چی فه‌رموو به پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علی
وسلم)لای هه‌مووان ئاشکرایه که پێ فه‌رموو{ اقْرَأْ } واتا بخوێنه بۆ
ئه‌م ووته‌یه ؟
با پرسیارێك بکه‌ین له خۆمان له ئاستێکی فه‌لسه‌فیدا ئه‌م { اقْرَأْ }ە بۆ ؟!!
بۆ یه‌که‌م دابه‌زینی سروش(وەحی) بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) ئه‌م ووشه‌ی{اقْرَأْ} بخوێنهیه بوو؟
خۆ ده‌کرا به ووشه‌یه‌کی تر ده‌ست پێ بکات، که ئه‌م قورئانه بۆ ماوه‌ی
بیست وسێ ساڵ دابه‌زی بۆ سه‌ره‌تاکه‌ی به{اقْرَأْ}بخوێنه بوو؟
له هه‌موو سه‌رنج ڕاکێشتر پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم)نه‌خوێنه‌وار بوو،
که‌چی پێ دەفەرموێت{اقْرَأْ} بخوێنه؛ له‌کاتێکدا کۆتا پێغه‌مبه‌ر و
گه‌وره‌ترین په‌یامی بۆ دێت، سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌ر به بخوێنه ده‌ست
پێده‌کات، ئاماژه‌مان پێ‌کرد که پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) ده‌فه‌رموێت
من خوێنه‌واری نازانم{ما أنا بقارئ}، به‌ڵام هه‌ر پێی ده‌ڵێت بخوێنه؛
ئازیزمان هه‌ر ده‌فه‌رموێت من نازانم بخوێنم، به‌ڵام کێشه‌که له خوێندنی
پێغه‌مبه‌ردا(صلی للە علی وسلم) نیه، شتێكی تر له پشته‌وه‌یه که
ئوممه‌ته‌که‌یه‌تی، پاشان ده‌یگوشێت به‌خۆیه‌وه هه‌ر ده‌فه‌رموێت بخوێنه
هه‌ر نازانێت بخوێنێت ئینجا به ئه‌مر پێی ده‌ڵێت که بخوێنێت !!..
پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) نازانێت ئه‌مه کێیه وه بۆ وای پێده‌ڵێت؛
نازانێت له کوێوه هاتوه.. دیسانه‌وه پێ ده‌فه‌رموێت{اقْرَأْ} بخوێنه،
دهیگوشێتهوه به‌خۆیه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌فه‌رموێت {ما أنا بقارئ}
وه بۆ جاری سێه‌م به هه‌مان شێوه پێی ده‌فه‌رموێت بخوێنه، به‌ڵام ئه‌و
هه‌ر ده‌فه‌رموێت من خوێنده‌واری نازانم، لێره‌دا من حیکمه‌تی گوشین
جوبره‌ئیل بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علی وسلم) به کۆشش کردن دێت بۆ فێر
بوونی خوێنده‌واری، واتا په‌یامێکه بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی که ده‌بێت بۆ
وه‌رگرتنی زانست و فێربوون.. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت بێ پسان له دوای سێ جار
گوشین به‌خۆیه‌وه ئه‌م چه‌ند ووشه‌ی له قورئان پێ فه‌رموو...
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ {1} خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ
عَلَقٍ {2} اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ {3} الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
{4} عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ {5}..
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ
(ئه‌ی محمد) (صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کڕدووه.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ
ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵاندا)دروست کردووه.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ
بخوێنه، له کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه.
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
ئه‌و زاته‌یه که به هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێرکردووه.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ
ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیون.
پێش ئه‌وه‌ی سیدنا جوبره‌ئیل خۆی پێ بناسێنێت و بڵێت که له لایه‌ن خواوه
هاتووه ئه‌م چه‌ند ووشه‌ی پێفه‌رموو؛ ئه‌م په‌یامه که گه‌یاندی به
شێوه‌ی ئه‌مر پێی گه‌یاند که بخوێنێت..
لێرەدا پرسیاریك خۆی دەکات بە ناو مێشکماندا...ئایا پێت وایه ئه‌وه
په‌یامه گه‌وره‌یه که خوا ناردوێتی بۆ پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌ی(صلی للە
علی وسلم) هاتووه که یه‌که‌م ووشه‌ی{اقْرَأْ} بخوێنه یه، تۆ بڵێت بۆ
ئاره‌زو دایبهزاندبیت.. تا خه‌ڵک ئه‌و ووشه‌ی کردبێت به ئاوات ئاره‌زوو
؟؟!!
که‌واته با بپرسین بۆ له حهفتو حه‌وت ههزارووشه که له قورئاندا
هه‌یه بۆ به ته‌نها یه‌ك ووشه ده‌ست پێ بکات ئه‌ویش {اقْرَأْ} بخوێنه
بێت؟
له ناو ئه‌و هه‌موو حوکمه‌ی که له قورئاندا هاتووه وه‌ك... : [أقم
الصلاة].. [آتوا الزكاة].. [وجاهدوا في سبيل الله].. [وأْمر بالمعروف]..
[نه‌ی عن المنكر].. [اصبر على ما أصابك].. [أنفقوا مما رزقناكم].. [توبوا
إلى الله]...نوێژ‌و ڕۆژو، زه‌کات، حه‌ج، جیهاد،ئه‌مر به چاکه‌و نه‌هی له
خراپه‌و به‌خشینی سه‌روه‌ت سامان و ته‌وبه‌و زۆری تر له حوکم که وه‌ك
ئه‌رکی سه‌رشان و که پێویستن بۆ پیاده کردن ته‌نها ووشه‌ی بخوێنه‌ی
دابه‌زاند یه‌که‌م جار{اقْرَأْ} بوو.!
که‌واته تێگه‌یشتین له وه‌ی که یه‌که‌م ئایه‌ت هاته خواره خوێندن بوو
پاشان به وه‌سیله‌ی قه‌ڵه‌م فێری خوێندن وزانست ده‌بیت، نه به
کینایه هانیویهتی وه نه به ماجازی به‌ڵکو به مه‌به‌ستێکی ڕون ئاشکرا
هاتوه که زانست وخوێندن فێر بوونی فه‌رزه‌و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانه.
له‌وانه‌یه پرسیارێك بکرێت ئایا بۆ بخوێنین ؟
یان خوێندن هۆیه (وه‌سیله‌یه) یان مه‌به‌سته(غایه‌یه)؟
خوێندنه‌وه هۆیه بۆ فێربونی زانست ، خوای گه‌وره باسی کردوه له پێنج ئایه‌ته دا که له سه‌روه ئاماژه‌مان پێ‌کرد .
موعجیزەکە لەودایە بۆ فێربوونی هەموو زانستێك خوێندن پێویستە، خوای گه‌وره
له سه‌ره‌تاوه بۆ فێر بوون باس له خوێندنه‌وه ده‌کات ووشه‌ی{اقْرَأْ}
هێناوه به مه‌به‌ست !!
له‌وانه‌یه فیر بوونی زانست له ڕێگایی بیستن وبینین و ئه‌زمونه‌وه مرۆڤ
بتوانێت فێرببێت، یان له ڕێگای هه‌واڵه‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هۆکار بۆ
زانست خوێندنه‌وه‌یە بۆیه خوای گه‌وره به {اقْرَأْ} بخوێنه ده‌ست
پێده‌کات که‌واته هۆکاری فیر بوونی زانست بێ هیچ گومانێك خوێندنه‌وه‌یه.
له‌و پێنچ ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره بۆی ده‌ست نیشان کردوین که چۆن بخوێنین..
سه‌ره‌تا ده‌ست پێده‌کات به[اقرأ باسم ربك الذي خلق] واتا بخوێنه به
ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه.
به ناوی خوا ده‌ست پێده‌که‌یت، بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا دەخوێنی، نەك
بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له خۆت توڕه بکه‌یت، ده‌خوێنیت بۆ ئه‌وی دنیا و
قیامه‌تی پێ ڕۆشن بکه‌یته‌وه، ده‌خوێنیت بۆ سه‌ربه‌رزی خۆت و نیشتیمان
که‌س وکارت، نه‌ك بخوێنیت بۆ لاڕێ کردن و سه‌رلێشێواوی، ده‌خوێنیت بۆ
ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بکه‌یت، به‌دوایی شتی تافیهو سوکدا مه‌گه‌ڕێ بۆ
خوێندنه‌وه..
کەواته بخوێنه‌و به‌ناوی خوای تاك وته‌نها [اقرأ باسم ربك الذي خلق] ...
پاشان که ده‌ست پێ‌کرد به ناوی خوا چۆن خۆت ڕاده‌هێنیت له سه‌ر زانست واتا خۆت{ضابط }بکه‌یت!
کاتێك خاوه‌نی زانستێكیت لێزانیت ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی نزمی خۆت نیشان بده‌یت
و لوت به‌رز نه‌بیت، ده‌بێت بزانیت که خوای گه‌وره تۆی فێر کردوه هه‌ر
ئه‌ویشه که زۆرتزانی و خۆتت پێوه بدا.. له‌وانه‌یه شێتت بکات، که‌واته
سوپاس گوزاری خوابه له‌سه‌ر زانسته‌که‌ت به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نه وه‌ك خوای
گه‌وره‌مان ده‌فه‌رموێت(وما أوتيتم من العلم إلا قليلا) که‌واته هه‌ر
چه‌ند بزانیت هه‌ر زۆر که‌مه، یان ده‌فه‌رموێت [واتقوا الله.. ويعلمكم
الله].. خۆت بپارێزە و خاون تەقابە لەو زانستەی کە خودا پێبەخشیویت.
خۆت به گه‌وره مه‌زانه له‌وی که ده‌یزانی، خۆت به که‌م مه‌زانه له‌وه‌ی که نایزانی بگه‌ڕێ به شوێنی‌دا هه‌ر فێر ده‌بیت.!
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ژیانی پێغه‌مبه‌رمان بده‌ین(صلی للە علی وسلم) بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که چه‌نده بره‌وی به خوێندن داوه، وه‌ك له کاتی گرتنی
دیله‌کانی شه‌ڕی به‌دردا..
هەر دیلێك موسڵمانی فێری خوێندەواری بکردایە ئازاد دەکرا.
خه‌ڵکانێکی دژی ئه‌م ئیسلامه ده‌ڵێن؛ گوایه که شه‌ری به‌در بۆیەکرا له‌به‌ر خاتری سه‌روه‌ت وسامان بوو؟!
جائه‌گه‌ر وابێت بۆ سه‌روه‌ت وسامانی له دیله‌کان نه‌سه‌ند و ووتی به
ئه‌وه‌ی بتوانێت موسڵمانان فێری خوێندن وخوێندنه‌وه بکات ئه‌وا ئازاده
به‌رانبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته چی ده‌ڵێن دوژمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره
ئازیزه‌که‌ی (صلی للە علی وسلم) که‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
خوێندن چه‌نده گرنگه له ناو ئه‌م ئاینه‌دا چۆن به پێویست ڕاگیراوه
نه بووه به ئاره‌زو، به‌ڵکو مه‌به‌سته ده‌بێت خه‌ڵکی بیزانن.
پێگەمبەری نازادار(صلی للە علی وسلم) له دوای به‌در زیدی کوڕی ثابت
ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانی عبری و یه‌هودی بێت که‌واته بونیادی ئه‌م
ئوممه‌ته‌ی کرد له سه‌ر خوێندنه‌وه، به گه‌وره ڕایگرت له به‌رچاوی
ههوهڵهکانیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو فێری خوێنده‌واری بن لای هه‌مووتان
ئاشکرایه که زه‌ید ته‌مه‌نی سیانزه ساڵ بوولە ماوەی ١٨ رۆژ فێری
خوێندنەوە نوسین عیبرو سریانی بوو.!
نمونه‌یه‌کی ئه‌بو هوره‌یره ده‌هێنینه‌وه که ده‌فه‌رموێت ته‌نها یه‌ك
که‌س له من باشتره، لای هه‌مووان ئاشکرایه که ئه‌بوو هوریره زۆر ترین
فه‌رمووده‌ی له به‌ر بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و یه‌ك که‌سه باشتره؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ڕەزامەندی خوای لێبێت له‌به‌ری
کردوه، به‌ڵام ئه‌و خوێندن ونوسینی زانیوه ئه‌و هاوه‌ڵه به‌رێزە
برتییە له..
(عبد الله کوڕی عومەر) که‌واته هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کان پێوه‌ریان خوێند‌و
نوسین بوو، لای ئه‌وان سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه { يقول أبو هريرة رضي الله
عنه: إِلَّا مَا كَانَ مِنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو.. فَإِنَّهُ كَانَ
يَكْتُبُ وَلَا أَكْتُبُ.}...
له ڕاستیدا له سه‌رده‌مانێکدا ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له دڵی موسڵمانان
وه‌ك ئه‌رکه‌کان چه‌سپا بوو، بۆیه بووه هۆی دروست بونی گه‌وه‌رترین
کتێبخانه له سه‌رده‌می خۆیدا له هه‌موو جیهاندا وه‌ك کتێبخانه‌ی به‌غداد
و فه‌ڵه‌ستین و قورتوبه غه‌رناته، ئشپیلیهو قاهیره و دیمه‌شق که
گه‌وره‌ترین ژیاری دروست کرد، بووبوه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جیهانه له
هه‌موولاوه خه‌ڵکی ڕوی تێده‌کردن .
ده‌بێت بزانین خوێندنه‌وه وزانست له ته‌رازوی ئه‌م ئیسلامه‌دا چه‌نده پیرۆز و گرنگه.!
پاشان ده‌بێت موسڵمان هه‌ست به‌وه بکات له مێژووی ئه‌م ئیسلامه‌دا چه‌نده زانست به به‌رزو پیرۆز ڕاگیراوه.
به‌ڵام به داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگییه‌ی که‌دراوه به
خوێندنه‌وه له‌م مێژووی ئیسلامه‌دا، له ده‌ستوره‌که‌یدا یه‌که‌م ووشه
به خوێندن ده‌ست پێده‌کات، له (٣٧٪)ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامیه
نه‌خوێنده‌وارن نه ده‌زانن بنوسن نه بخوێنه‌وه کەچی پێیان دەوترێت
ئوممه‌تی إقرآ!!
بڕوام وایه له ناو کوردیش‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام
هیچ ئامارێکم له به‌رده‌ست نیه که ئه‌م بڕوای خۆمه بسه‌لمێنم به
داخه‌وه ته‌نها به پێوانهیكی گریمان دایده‌نێم !!
به‌داخه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ئیسلامی به‌گشتی له (٤٪)
داهاتی ناوخۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ فێر بوونی زانست و خوێنده‌واری!!
خوێنه‌ری ئازیز وخاوه‌ن هزر
پێویسته لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین..
چونکه ئه‌و ئاماره‌ی که باسمان کرد له جیهانی ئیسلامی به‌گشتی که
له(٣٧٪) ئه‌م خه‌ڵکی ئیسلامه نه‌خوێنه‌واره ئه‌مه زۆر ترسناکه
هه‌رچه‌نده ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌واری تێدایه‌و به‌ڵام خۆی به
خوێنده‌وار ده‌زانێت !!
له‌وانه‌یه خه‌ڵکێك بپرسیت چۆن که‌سێك ئه‌شێ خوێنده‌وار بێت تۆ له ئاستی نه خوێنده‌واران ئاماژه‌ی بۆ بکه‌یت؟
به‌ڵێ له ڕاستدا زۆر هه‌یه که پله‌ی زانکۆی ته‌واو کردوه، به‌ڵام هیچ
له‌م دنیا تێناگات هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه نه‌خوێنه‌وار بێت نازانێت بۆچی
خوێندویه‌تی زۆر هه‌یه مێژوویه‌کی دوور‌و درێژی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌دا
به‌ڵام تا ئێستا له ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێكیش نازانێت، نازانێت
مه‌به‌ستی ئه‌م خه‌ڵکه چیه بۆچی ده‌ژی کار‌و فه‌رمان و ئەرکی خۆی نازانێت
چیه!!
جا با خاوه‌نی دکتۆرا بێت ئایا به چی ده‌چێت کاریگه‌ری چی ده‌بێت له کۆمه‌ڵگای خۆیدا ئەم شێوە مرۆڤانە!!
خه‌ڵکانێکی ترمان هه‌یه نه‌خوێنده‌وارن له ئاین دا...
له‌وانه‌یه ماموستای زانکۆ بێت یان پزشکێکی گه‌وره بێت یان پارێزه‌رێکی
سه‌رکه‌وت و بێت به‌ڵام هێچ بنه‌مایی ئاینه‌که‌ی خۆی نازانێت، نازانێت
جیاوازی نێوانی ئیسلام و ئیمان بکات!!
بڕوا بکه‌ن مامۆستایه‌کی زانکو پرسیاری کرد ووتی له کاتی ته‌حیاتدا ده‌بێت سوره‌تی فاتیحه بخوێنم!!
له زانکۆی سلێمانی مامۆستایه‌ك پرسیاری کرد له قوتابیه‌کان به ڕیز ناوی
خه‌لیفه‌کانی ڕاشدینم بۆ بژمێرن یه‌ك قوتابی نه‌بوو وه‌ڵام بداته‌وه !!
مامۆستایه‌کی ووتی من له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌مدا له‌ماڵه‌وه ئه‌و جارێك پێش نوێژی ده‌کات جارێکیش من!!
به‌ڕاستی که‌سێك له نوێژه‌که‌ی نه‌زانێت که کۆڵه‌که‌ی دینه‌که‌یه‌تی له ڕاستیدا نه‌خوێنده‌واره !
هه‌ندێك هه‌یه نه‌خوێنده‌واری سیاسه‌ته...
نازانێت چی ڕوو ئه‌دات له جیهانه‌دا نازانێت له عێراق و فه‌ڵه‌ستین..له
ئه‌مریکا و ئه‌ورپا چی ڕوو ئه‌دات وه هه‌یه له شاره‌که‌ی خۆیدا نازانێت
چی ڕووئه‌دات!
وه هه‌ندێك هه‌یه نه‌خوێنده‌واره له یاسادا ...
تا ئێستایش نازانێت کار‌و فه‌رمان و ئەرکی چیه‌و وه مافه‌کانی چیه له ناو کۆمه‌ڵگادا!!
له ڕاستیدا هه‌یه ده‌خوێنێت به‌س بۆ ئه‌وه‌ی پێ بڵێن خاوه‌نی
بڕوانامه‌یه، یان بۆ دامه‌زراندن ده‌خوێنێت که له ڕاستیدا ئه‌م
کاره‌سته به‌ره‌و ڕوخانی ژیاره!!
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که کلیلی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه خویندنه‌وه‌یه ووشه‌ی إقرآ!!
که‌واته ئه‌م ئوممه‌ته به خوێندنه‌وه نه‌بێت هه‌ڵناسێته‌وه خۆی
ناته‌کێنێت هه‌رچه‌نده له ووتوێژێکی {بۆڵبرێمر}دا ده‌ڵێت کورد
ناخوێنێته‌وه من ده‌ڵێم ڕاستی کرد ئه‌و درۆزنه!!
له‌وه تێبگه‌ین که خه‌ڵکێك تامه‌زرۆی خوێندن نه‌بێت هیچ ئه‌رزشێکیان
نیه و به ئازا‌و جوامێر ناناسرێن هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ ناکرێت!!
کێشه‌یه‌کی ترمان دێته به‌رده‌م له لاوه‌کان زۆر له لاوه‌کان
ده‌خوێننه‌وه.. به‌ڵام به‌س لاپه‌ره‌کانی وه‌رزش، ته‌نانه‌ت ده‌زانن
یاریزانان چی جۆره خواردنێك ده‌خۆن چی له‌به‌ر ده‌که‌ن یان خۆیان سه‌رقاڵ
کردوه به هونه‌رمه‌نده‌کان، یاخود به رۆمانی بێماناو هیچو پوچ که
خۆشیان لێ تێناگه‌ن ته‌نانه‌ت نوسه‌ره‌که‌شی نازانێت خۆی باسی چی ده‌کات،
به‌ڵام بووه به چاو لێگه‌ری و یان به‌دوای چیرۆکی خۆشه‌ویستی و که نه
بۆژیانی خویان نه بۆ دواڕۆژیان هیچ سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت، که‌واته سودی
چیت وه‌رگرت له و خوێندنه‌وه زۆره؟؟ بێگومان هیچ
که‌واته ئه‌و هه‌موو گرنگییه‌ی که ده‌یده‌ین به خوێندنه‌وه و
کردومانه‌ته مه‌به‌ست ده‌بێت بزانین کام له ماده‌کان ده‌خۆێنینه‌وه
کامه سودی دواڕۆژو دنیامانه به سوده بۆ کومه‌ڵگاو نیشتیمانمان..
ئێستا دوو کێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه..
کێشه‌ی یه‌که‌م :- ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێك هه‌ر حه‌زیان له خوێندنه‌وه
نیه‌و ته‌مه‌ڵن و یان حه‌ز ده‌که‌ن ده‌ست بکه‌ن بهلوتیاندا و یان وورگ زل
بکه‌ن ته‌نانه‌ت له مانگێكدا یه‌ك لاپه‌ڕه نه‌خوێنێته‌وه، که‌واته
ئه‌مه هه‌ر خوێنه‌وار نیه یان پێوه‌رێك دابنێ له‌لای لاوه‌کانی ئێمه بڵێ
کێ ده‌توانێت عه‌ریزه‌یه‌ك به عه‌ره‌بی بنوسێت یان به کوردی بزانه
چه‌ند که‌س ده‌توانێت ئه‌و کات ئاستی خوێنده‌وارنی ئێمه‌ی کورد بۆ
ده‌رده‌که‌وێت.
خۆێنه‌ری خاوه‌ن توانا...
خۆت به دوای ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی مندا بگه‌ڕێ بزانه تا چه‌ند ڕاسته که کوردی ئێمه چه‌نده نه‌خوێنده‌واره!!
کێشه‌ی دووهه‌م:- خه‌ڵکانێك هه‌ن له ڕاستیدا باش ده‌خوێنه‌وه کاتی باشیان
بۆ ته‌رخان کردوه، به‌ڵام کێشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه نازانێت بۆچی
ده‌خوێنێته‌وه که‌سێك نیه ئاراسته‌ی بکات یان خۆی به ئاراسته‌یه‌کدا
بڕوات که‌واته خوێندنه‌وه بۆته ئاره‌زووی که ئه‌مه له‌ڕاستیدا
کاره‌ساته که نه‌زانیت بۆ چی ده‌خوێنیته‌وه!!
من ده‌مه‌وێت وه‌ڵام بۆ ئه‌و دوو کێشه‌یه بدۆزمه‌وه چاره‌سه‌رێکی بۆ
بکه‌م تۆ بڵێت بتوانم به پشتوانی خوا هه‌وڵێك ده‌ده‌م به‌گوێره‌ی توانای
خۆم خوای گه‌وره پشتوان بێت..{والله المستعان}.
که‌واته چۆن خوێندهوهمان خۆش بوێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ك پێشه‌ی هه‌میشه‌یم دهخاڵم ئاماده کردوه چاوه‌ڕوانی باشتر له ئێوه ده‌که‌م..
هیوادارم بتوانن ئێوه‌ش یارمه‌تیم بده‌ن به زانیاری خۆتان تا زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندی بکه‌ین.
خاڵی یه‌که‌م :- که گرنگترین خاڵه ئه‌ویش ئەویە بزانیت بۆچی
ده‌خوێنیته‌وه، واتا بزانیت هۆکاری خۆێندنهوهت چیه بۆ چی بخوێنینه‌وه ؟
خوای گه‌وره ئه‌مری کردوه که بخوێنینه‌وه وه ئه‌م کاره به
به‌ندایه‌تی بزانین، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که خوێندنه‌وه
هۆیه‌که بۆ زانست که‌واته زانست بۆ ڕزگاریه بۆ دنیا‌و هه‌ر به زانسته
ده‌توانیت ڕزگار بیت بۆ قیامه‌ت ...
که‌واته بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی سود بگه‌یه‌نیت به دایك و باوك و برا و خوشك
منداڵت تا ده‌گات به کۆمه‌ڵگاو نیشتیمان تا تۆ ببیته هه‌ڵگری میسك و
عه‌نبه‌ر بۆنی خۆش بپژێنه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.
بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی سوود به هه‌موو خه‌ڵکی موسڵمان و کوردستان بگه‌یه‌نیت..
بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له خۆت ڕازی بکه‌یت، بخوێنه بۆ ئه‌وه‌ی
سوود بگهیەنیت، که ئه‌م بیرە له ناو مێشکی مرۆڤدا دروست بوو خۆشه‌ویستی
خوێندنه‌وه ڕاسته‌خۆ دروست ده‌بێت.
ئه‌م بۆچونه چه‌سپا ئه‌وا هه‌ریه‌که له باوکان و مامۆستاکان کیشه‌یان
نامێنێت به ده‌ست نه‌وه‌کانیانه‌وه و قوتابیه‌کان، باوه‌ڕ له نیوان
هه‌ردوو لادا دروست ده‌بێت و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ده‌چێت هه‌ر که‌سه زانی
له به‌ر خوا ده‌خوێنێت و به ناوی خوا ده‌ست پێده‌کات ئه‌وا گۆڕانکاری
باش ڕوو ئه‌دات ژیاری نمونه‌ی دروست ده‌بێت ئه‌مه ووته‌یه‌کی نوێ نیه
به‌ڵکو له مێژوودا ئه‌وه سه‌لمێنراوه، مرۆڤ بە هۆکاری زانست بەرزو پیرۆز
لە دروستکراوەکانی تر ڕاگیراوە کراوەتە جینشینی فەرمانی خوای گەورە لەسەر
زەویدا.
خاڵی دووهه‌م:- که ده‌ستت کرد به‌خوێندنه‌وه هێڵێکی دیاری کراوت هه‌بێت..
مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌وه‌یه، که توانای خۆت به‌سه‌ر چیدا ده‌شکێت
له‌وه‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت، ئه‌گه‌ر توانات مێژوو بێت بۆ نمونه پێویست
ناکات تۆ فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ست پێبکه‌یت واتا هێڵی خۆت دیاری بکه که
توانات له چیدا هه‌یه مه‌به به خوێنده‌وارێكی.. عه‌فه‌وی- عه‌شوائی ..
واتا هەر لەخۆتەوە بخوێنیتەوە لەهیچیش تێنەگەیت!..
کاتێك هێڵه‌کانت ده‌ست نیشان کرد، ئه‌و په‌ڕتوکه‌ی که ده‌ته‌وێت
بیخوێنیته‌وه ده‌ست نیشانی بکه‌و کاتی بۆ دیاری بکە، وابه‌سته به
پێیه‌وه بتوانه له کاتی دیاری کراودا بیخوێنرەوه، خۆ ئه‌گه‌ر وات
نه‌کرد به گوێره‌ی توانایی خۆت ده‌ستت پێنه‌کرد به ده‌یان په‌رتوک
بخوێنیته‌وه که توانات به‌سه‌ردا نه‌شکا، ئه‌وا کات به فیڕۆ داوه خۆت
توشی بێزاری کردوه سوود وه‌ر نه‌گرت له خوێندنه‌وه‌که .
خاڵی سێیه‌م:- قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و کاته به‌تاڵانه‌ی که له‌ده‌ستت دایه بۆ خوێندنه‌وه..
بێجگه له‌وه‌ی که کاتی دیاری کراو داده‌نێیت بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌و
کاتانه که خۆت بێ‌کاری و ئه‌توانی ئه‌و هه‌له بقۆزیته‌وه بۆ
خوێندنه‌وه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له کاتی سه‌فه‌ردا بویت له
شه‌مه‌نه‌فه‌ردا یان پاس وه هه‌ر جێگایه‌کی تر ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا
بخوێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه کوردی ئێمه له ناو پاس یان فڕۆکه یان
شهمنهفهر یان خه‌وتوه یان ده‌ستی له لوتیدایه؛ زۆر به‌که‌می
خه‌ڵکانێك هه‌بن ئه‌و کاتانه بقۆزنه‌وه ، کاتی به‌یانی دوای نوێژی
به‌یانی زۆر له باره بۆ خوێندنه‌وه یان کاتی دوای نوێژی عیشا و یان له
سه‌ر جیگا تا ماندوو ده‌بیت،یاخودئەوکاتەیە دەرفەتت هەیە که‌واته بخوێنه
چونکه ...خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمانانه...!
خاڵی چواره‌م:- ڕچاو کردنی قۆناغه‌کانی خوێندنه‌وه‌ت ..
بۆنمونە کاتێك ده‌ته‌وێت ده‌ست بکه‌یت به خوێنده‌وه‌ی بابه‌تێکی فیکری
پێویسته بزانی پله‌ی توانات له ئاستی هزرڤانیدا چه‌نده، تا به
قۆناغه‌کانیدا تێپه‌ڕیت، نه‌ك تۆ له یه‌که‌می ناوه‌ندی بیت بته‌وێت
په‌رتوکی شه‌شی دواناوه‌ندی بخوێنیت، که‌واته پله به پله ده‌ست پێ بکه
تا پێ ده‌گه‌یت واتا وه‌ك یاریزانی ڕاکردن یاخود (ماراسۆن) به.. که چۆن
به هێواشی ده‌ست پێ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگایه‌کی دوور درێژ ببڕێت تا
له کۆتایی زۆر به خێرایی ده‌ڕوات و سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنێت.!
خاڵی پێنجه‌م:- جدیه‌ت و سور بوون له سه‌ر خوێندنه‌وه..
کاتێك ده‌ست ده‌که‌یت به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوکێک وه‌ك ئه‌وه وابێت که
منههجێکه له قوتابخانه وه‌رت گرتوه.. وا هەست بکه پێیدا بچیته‌وه
بۆ تاقیکردنه‌وه، ده‌ست نیشانی خاڵه گرنگه‌کانی بکە، باسکردنی له ناو
هاوڕێکانتا باسکردنی ئه‌و په‌رتوکه‌ی که ده‌یخوێنیته‌وه بۆ کەسانی
چواردەورت، ئه‌و زانیارایانه‌ی که لێی تێناگه‌یت پرسیار بکه‌یت له
خه‌ڵکی تایبه‌تمه‌ند که شاره‌زایه له‌و باره‌یه‌وه تا به‌هه‌ڵه
وه‌رینه‌گریت، واتا به جدی بخوێنه تا سوود هه‌بێت بۆ ژیانی خۆت و
ده‌وروبه‌رت.
ئه‌گه‌ر جدی بوویت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه ته‌نانه‌ت سوود له ئه‌فسانه‌کان
وه‌ر ده‌گریت ده‌توانیت بیکهیهته حه‌قیقه‌ت وه‌ك سپارتاکۆس که نه
خوێنده‌وار بوو به‌ڵام چونکه جدی بوو توانی به چیرۆکی ئه‌فسانه شۆرشی
به‌نده‌کان دروست بکات له دژی ڕۆما، کاری جدیی شۆڕش دروست ده‌کات،
سووربونه له‌سه‌ر کارێك ئه‌تگه‌یه‌نێته مه‌به‌ست.
خاڵی شه‌شه‌م:- کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کان دانانی سیسته‌م و یاسایه‌ك له لای خۆت بۆ ڕێکخستنیان..
هه‌میشه مرۆڤی موسڵمان له کاره‌کانیدا ڕێك وپێکه، له کۆکردنه‌وه‌ی
زانیاریه‌کاندا بۆ نمونه داوا له تۆ کراوه که ڕۆشنبیر بێت، یان بابڵێین
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر بیت پێویستت به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌یه،
که‌واته کاتێك زانیاری شه‌رعی وه‌رده‌گریت له ده‌فته‌رێكدا بینوسه یان
زانیاری ڕامیاری یان ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کان
له لای خۆته‌وه ده‌فته‌رێکی بۆ ته‌رخان بکه، تا زانیاریه‌کانت له بیر
نه‌چێته‌وه، بتوانیت وه‌ك خۆی بیانگهیهنیت..
ئه‌وانه‌ی که زانیاری ناڕێك وپێك کۆده‌که‌نه‌وه ڕێکی ناخه‌ن ده‌بینیت
زانیارێك له مه‌شریق دێنن و یه‌کێکی تر له مه‌غریب که هه‌ست ده‌که‌یت
نه مێشك و ژیانی ڕێكخستوه نه زانیاریه‌کانی ڕێكخستوه، چونکه ئه‌و
که‌سه‌ی که ده‌نوسێت و نوسه‌ره یان ووتار بێژه له ده‌ربڕینی
ووشه‌کانیا یاخود له نوسینه‌کانیدا زۆر به باشی ده‌توانیت که‌سایه‌تی
بخوێنیته‌وه، ئەویش بە هۆکاری زانیاریەکانی کە ئاستی رۆشنبیری چەندە،
که‌وابوو خۆت (مونەضەم) بکه‌و سیسته‌مێکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری لای خۆت
دروست بکه و بیکه‌ره که‌شکۆڵ، له ناو ئه‌و کهشکۆلهدا هیچ با له ناو
نه‌چێت چونکه ڕۆژێك له ڕۆژان که به‌سه‌ریدا ڕۆشتیته‌وه زانیاری نوێ
ترت پێده‌بخشێت.. ئه‌وی که کۆن نوسیوته به‌رهه‌می هزری کاتی خۆیه‌تی..
له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کاندا که ده‌ی بینیته‌وه بیرێکی تازه‌تر بۆ دروست
ده‌بێت..
ئه‌مه له فیکرداا پێ ده‌وترێت دژی دوو ئاراسته.. ئاراسته‌یه‌کی تازه
ترت پێده‌به‌خشێت، وه‌ك له مه‌عریفه‌دا هاتووه که گریمانی یه‌که‌م و
دووههمت دانا خۆی راسته‌خۆ گریمانی سێهه‌م له دایك ده‌بێت یان به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت نمونه‌ی ئه‌م چه‌ند دێره ئه‌وه‌یه کاتێك له ئیبن وحەیانی
ئه‌نده‌لوسی ده‌پرسن له دوای خوێندنه‌وه چی ده‌که‌یت ده‌ڵێت هه‌ر
ده‌خوێنمه‌وه وه مه‌به‌ست له مانه هه‌موو ڕێکخستنی مێشك و زانیاره‌یه
به یه‌ك ئاراسته‌دا تا بێهوده ده‌ر نه‌چیت ببیتە خاوەنی معریفە.
خاڵی حه‌وته‌م:- دروست کردنی کتێبخانه‌یه‌کی هه‌مه جۆره له ماڵه‌که‌تدا..
ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر گرنگه ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوسه‌رگیری
ده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی بیر له ژوری نوستن میوان بکه‌نه‌وه پێویسته بیر
له‌وه بکه‌نه‌وه چۆن پهرتوكخانهیهك بنیاد بنێن له ماڵه‌که‌یاندا..
کتێبخانە کارێکی زۆر گرنگه بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌کان سودی لێده‌بینن ،
جوانترین تابلۆ له ماڵدا ته‌نها کتێبخانه‌یه، قورسای وڕێزی ئه‌و ماڵه
به‌رز ده‌کاته‌وه.. له به‌رچاوی میوانه‌کانیدا ئه‌گه‌ر چی میوانه‌که‌ش
نه خوێنده‌وار بێت زۆر که‌شه‌خه تره له‌وه‌ی که بزانرێت تاقمی
میوانه‌که‌ت ئیتاڵیه یان نوستنه‌که‌ت فه‌ره‌نسیه که‌واته گه‌وره‌ترین
پڕۆژه له ماڵه‌که‌دا که ده‌ست پێبکه‌یت یه‌که‌م جار کتێبخانه‌یه..
پاشان زۆر جار کراسێك ده‌کڕیت نرخه‌که هینده‌ی ده کتێبه له‌وانه‌یه
چه‌ند جارێك بیکه‌یته به‌رت، به‌ڵام کتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌که‌تا که
هه‌موو زانیاریه‌کت پێده‌بخشێت بۆ زه‌مه‌نێکی دوور‌و درێژ ده‌مینێته‌وه ،
هه‌ندێك جار ده‌بێته صه‌ده‌قه‌ی جاری نه‌وه و منداڵه‌کانتان سوودی
لێوه‌رده‌گرن یان ده‌بێته میژوو بۆ خاوه‌نه‌که‌ی .!
خاڵی هه‌شته‌م ونۆیه‌م و ده‌یه‌م:- بۆکێ،له‌گه‌ڵ کێ،له کێوه..
ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنیته‌وه فێری ده‌بێت بیگه‌یه‌نیت بۆ هاوڕێکانت
چوارده‌وری خۆت نابێت بیهڵیتهوه لای خۆت وه‌ك مامۆستاکانی زانکۆی سلێمانی
نه‌بیت، که زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی ده‌یزانن بڵاوی ناکه‌نه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خەڵکانێکی تر جێگایی ئه‌وان نهگرنەوه شوێن به‌وان لێژ بات..
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رموێت (صلی للە علیە وسلم) ...( بلغوا
عني.. ولو آية) ...که‌واته مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌یبستێت بیگه‌نێت تا
خه‌ڵکی تر سوود مه‌ند بێت لێی..
وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علیە وسلم) لێمان بیستوه ده‌بێت
بیگه‌یه‌نین که‌واته نا‌توانیت خۆت خاوه‌نی زانستێك بیت بڵاوی
نه‌که‌یته‌وه، چونکه شاردنه‌وی زانست حه‌رامه، ئه‌وه‌ی زانستێك
ده‌زانێت خه‌ڵکی فێر ده‌کات ئه‌وا خوای گه‌وره زیاتر زانستی فراوان تر
ده‌کات وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت...( واتقوا الله ويعلمكم الله والله
بكل شي‌ء عليم) ..
نۆیه‌م:- له‌گه‌ڵ کێ ده‌خوێنیته‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌نها بووی له‌وانه‌یه
زۆر تامه‌زرۆی خوێندن نه‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ هاوڕێکانتا ده‌ستان
کرد به خوێندنه‌وه وه له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا باس و خواستان کرد، ئه‌وه
باشتر له بابه‌ته‌کانی تێده‌گه‌ن، خوای گه‌وره کاری کۆمه‌ڵکاری پێخۆشه..
شه‌یتان هه‌میشه له‌گه‌ڵ تاکه که‌س دایه ئه‌گه‌ر بوون به دووان هه‌وا
هه‌ڵدێت جا ئه‌گه‌ر بوون به سێ چوار و پێنج ئه‌وا که‌س به‌رگه‌ی ناگرێت.!
ده‌یه‌م وکۆتایی:- له کێوه زانیاری ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وانه‌ی که زانستیان لێوه ده‌گوازرێته‌وه ده‌بێت چۆن بن كێ بن؟!!
که‌واته له خاڵی هه‌شته‌م دا زانیمان که زانست به خه‌ڵکانی دوه‌روبه‌ر
ده‌ده‌ین وه له نۆیه‌مدا ووتمان به هاوکاری له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمان خاڵی
کۆتایی له‌و زانایانه‌وه دهگوزرینهوه که جێگایی باوه‌ڕن،
تایبه‌تمه‌ندن له‌و کارانه‌ی خۆیاندا نه‌ك خه‌ڵکانێکی تر بکه‌ینه نمونه
که خۆیان پاشکۆن که‌واته ده‌بێت له سه‌رچاوه ده‌ست پێ بکه‌یت.. بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی توشی گومڕایی و سه‌رلێشواوی نه‌بێت..
به‌خشینی زانست کارێکی قیامهتییه ده‌بێت بزانی چۆن وه‌ریده‌گریت وه
چۆن ده‌یبه‌خشیت، بێجگه له‌وه‌ی که کاری قیامهتییه کاری دنیایه نابێت
له خۆته‌وه شتێك بڵێیت که بێ سه‌رچاوه بێت، به تایبه‌ت له‌بواره
شه‌رعیه‌کاندا وه له زانسته تهجریبیهکاندا، به‌ڵام له زانسته
شهفهیهکاندا ئه‌توانیت بیر‌و بۆچونی خۆتت هه‌بێت وه‌ك سیاسه‌ت و فیکر،
یاسا وکۆمه‌ڵێك مەعریفەی تر..
زانست له بواری ئایندا له هه‌موو که‌س وه‌ر ناگیرێت ئه‌گه‌ر چی
تایبه‌تمه‌ندیش بێت، به‌ڵکو ده‌بێت ناسراو بێت و ڕاست گۆ بێت، بیروباوه‌ڕی
له سه‌ر ئەهلی سوننەت و جه‌ماعه بێت، کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تر له
له‌زانسته‌کانی عیلم رجال دا هاتوه !!
زانستی خه‌ڵکانێکی تر له به‌ر خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵ نه‌کرێت له‌گه‌ڵ
زانایانی تردا لە گەیاندندا ڕاستگۆ بیت له دانی زانیاریه‌کاندا و
کاره‌کانت له به‌ر خوا بێت، چونکه ووتمان ئێمه به‌ناوی خوا ده‌ست به
خوێندنه‌وه ده‌که‌ین.
خوێنه‌ری ئازیز و سه‌نگین..
هیوادارم توانیبێتم شتێكم پێشکه‌ش کردبیت به به‌رێزتان، ئه‌و ته‌پوتۆزه
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ هه‌ڵده‌ستێت گه‌ردنم ئازاکه‌ن له که‌م و کورتی له‌و
دهخاڵهدا.. وتلك عشرة کاملة.
له‌وانه‌یه پرسیارێك بکرێت باشه چی بخوێنمه‌وه؟؟
وه‌رن با بیر بکه‌ینه‌وه چێ بخوێنینه‌وه؟
له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌ین؟
که‌سێك ده‌پرسێت وا من ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنمه‌وه چالاکم ، زۆر حه‌ز
ده‌که‌م وه زۆر حه‌ماسم هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه چۆن ده‌ست پێبکه‌م؟
هه‌ندێك وا په‌ی ده‌به‌ن که خێرا ده‌ست پێ بکه‌ن و له به‌شی جیاوازی ئه‌م
دینه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن وه له فه‌رعه‌وه ناچنه‌وه سه‌ر چاوگ، ئێمه
له سه‌ره‌تاوه باسمان کرد که موسڵمان کاره‌کانی ڕێک‌و پێکه وه به
سیسته‌م و یاسا و ڕێسا ده‌ڕوات، هه‌روا شتی عهشوای ناکات..
زانیمان پێویسته له‌سه‌رمان که بخوێنینه‌وه. له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌ین؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ناچارم که ده خاڵی تری بۆ خوێندنه‌وه بخەمە بەردەستان..
میحوه‌ری یه‌که‌م :- چی بخوێنینه‌وه که له هه‌موو کتێبه‌کان گه‌وره‌تر و
باشتره بێگومان کتێبی خوا گه‌وره و تاك و ته‌نهایه ده‌ستوری ژیانمانه،
واتا له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك واجبه بزانێت کار‌و فه‌رمانی چۆن بۆ دیاری
کراوه له‌و ده‌ستوره‌دا ئه‌و دهستورهیش ناوی قورئانه..
ئاشکرایه لای هه‌مووان، هه‌موومان زۆر جار ئه‌وه‌نده‌مان خۆش ده‌وێت
ماچی ده‌که‌ین یان له تاو گه‌وره‌ی که که‌لامی خوای موتهعاله له‌به‌ری
هه‌ڵده‌ستین یان ده‌ینێین به سنگمانه‌وه لهماڵکانماندا هه‌یه زۆر
ئازیزیشه وه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر پیتیكی ده چاکه‌ت بۆ ده‌نوسرێت وه‌ك
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت..( .. الترمذي بسنده عن عَبْدَ اللَّهِ
بْنَ مَسْعُودٍ يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ: مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ
حَسَنَةٌ, وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا.. لَا أَقُولُ (ألم)
حَرْفٌ, وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ, وَلَامٌ حَرْفٌ, وَمِيمٌ حَرْفٌ..)
که‌واته ده‌بێت بکرێته کاری ڕۆژانه بخوێنرێت..
خوێندنه‌وه‌ی قورئان پیرۆز خولگه‌ییه هه‌رگیز ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر
ده‌هه‌زار جاریش خه‌تمی بکه‌یت هێشتا به ئه‌ندازه‌ی ڕۆژه‌کانی ژیانت
پێویستت پێیه‌تی..
خوێندنه‌وه‌یه‌کی خولگه‌ییه و ته‌واو بونی ئاستەمه هه‌رگیز ته‌واو نابێت، ئه‌ی بۆ خوای گه‌وره ناردویه‌تی؟
پێت وایه به‌س بۆ ناو په‌ڕۆی سه‌وزه یان ئه‌وانه‌ی که نابینان بۆ
پرسه بیخوێنن نه‌تان پرسیوه بۆ به ده چاکه هه‌ر به پێتێکی بۆمان
ده‌نوسرێت؟
بۆ بوو به ده‌ستور وه فێرمان ده‌کات بخوێنین که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م
قورئانه خوێندنه که‌واته ئه‌ی موسڵمان قورئانه‌که بخوێنه پێش هه‌موو
کتێبێکی تر یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌ت قورئانه له بیرمان نه‌چێت که
قورئانه.!
میحوه‌ری دووهه‌م:- خوێنده‌نه‌وه‌ی فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی للە
علیە وسلم)که له‌دوای قورئانی پیرۆز دووهه‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌یه
له رووی ته‌شریعه‌وه. له هه‌مان کاتدا له هەر ووشه‌یه‌كی
پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی للە علیە وسلم) مانایه‌کی زۆر گه‌وه‌ره
ده‌به‌خشێت به مرۆڤه‌کان جا که‌وابوو پێویسته که فه‌رموده‌کانی ئه‌و
سه‌روه‌ره‌مان بخوێنینه‌وه..
به بونیادنه‌ری خۆمانی بزانین، بونیادی خۆم له سه‌ر فه‌رموده‌کان بنێین
وه ئه‌توانیت له سه‌ره‌تاوه له چڵ گوڵه‌وه ده‌ست پێ بکه‌یت دوای رياض
الصالحين که کاك نوری فارس وه‌ری گێڕاوه به کوردی پاشان اللؤلؤ
والمرجان فيما اتفق عليه الشيخان ئه‌وه زۆر باشه یان مختصر البخاري یان
مختصر مسلم که ئه‌مانه زۆر گرنگ له ژیانی موسڵماندا، یان نوری رێگای
مامۆستا کرێکار.
میحوه‌ری سێیه‌م:- فێر بوون له زانسته شه‌رعیه‌کان که ئه‌مه پێویسته
له سه‌ر هه‌مووان که به‌لای که‌مه‌وه چه‌مکێكی بگریت و سه‌ره‌تایه‌کت
هه‌بێت ، زانسته ئیسلامیه‌کان زۆرن بۆ نمونه ڕێزمانی عه‌ره‌بی پاشان
ته‌فسیر وه زانستی فه‌رموده وه فقه .. هه‌روه‌ها مێژووی ئیسلامی ژیانی
پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی و خه‌لیفه‌ی ڕاشدین....هتد
ناوی هه‌ندێك په‌رتوك ده‌نوسین بۆ فێر بوونی زانسته شه‌رعیه‌کان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك..
یه‌که‌م:- له ڕووی ته‌فسیره‌وه ئه‌توانیت سود وه‌ر بگریت له ته‌فسیری
تر مامۆستا خاڵ یان مامۆستا مه‌لاعوسمان وه‌یان مختضرإبن کثیر که
پێویسته له هەموو ماڵێکدا هه‌بێت..هتد !!
_دووهه‌م:- له‌شه‌ریعه‌ت له فیقه کتێبێك هه‌یه زۆر پێویسته به‌ناوی
پوخته‌ی فیقهی شه‌ریعه‌ت به به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت نوسینی طارق حسن
الهموندی دوو به‌رگه به‌شی عیبادات وه معاملات، فقه السنة..سید سابق،
وه ده‌یان کتێبی باش که له‌به‌ر ده‌ست هه‌یه و له پهرتوكخانهکان
ده‌فرۆشرێن پاشان کتێبی نوێژ‌و رۆژی مامۆستا کرێکار.
_سێیه‌م:- کتێبه‌کانی بیروباوه‌ڕ، ئیمان و ئیسلام به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
شایەتومان. چوار زاراوەکەی قورئان، جیهان بینی، پوختەی پایەکانی باوەڕ..
_چواره‌م: یان له فکردا کتێبه‌کانی مامۆستا شاره‌زوری وه یان باسی
علمانیهکهی مامۆستا عه‌لی باپیر وه یان له ڕووی سیاسیه‌وه
نوسینه‌کانی ئه‌بووبکر کاروانی یاخود مەشخەڵی رێ ی مامۆستا کرێکار و
رێبازی بانگەواز و چەسپاندنی شەرع
_پێنجه‌م:- وه‌هه‌روه‌ها له میژوو کتیبه‌کانی کاک فاضل قه‌ره‌داغی یان
مامۆستا حه‌سن محمود حه‌مه کریم که خاوه‌نی کتێبی کوردستان له‌به‌رده‌م
فتوحاتی ئیسلامی‌دا که هاو شێوه‌ی ئه‌و کتێبه زۆر ده‌گمه‌نه پێویسته له
سه‌ر هه‌موو موسڵمانێکی کورد که بیخوێنیته‌وه!! پاشان کورد و کوردستانی
ئه‌مین زه‌کی، میژوو کورد و کوردستانی مه‌ردوخی که عه‌بدولکریم محمد
سه‌عید وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، مێژووی هاوچەرخ دکتۆر ئازاد
گەرمیانی....هتد
_شه‌شه‌م:- له ڕووی په‌روه‌رده‌یه‌وه چیرۆکەکانی مۆستا حه‌سه‌ن
پێنجوێنی، مامۆستا شێرزادی هه‌ولێر، مامۆستا حبیب محمد ، سۆمایی دیده
عادل شاسواری کاک هیمن عبدولعزیز،برایەتی دینی، ئادابی کۆمەڵایەتی مامۆستا
کرێکار..هتد
_حه‌وته‌م:- ژیانی پێغه‌مه‌ر و پێغه‌مبه‌ران مامۆستا عه‌بدولعزیز پارێزانی
و مامۆستا عهبدولعزیزعهلا ئه‌دین موسته‌فاو وه کتیبه‌کانی کورتەی ژیانی
پێغەمبەر، گوڵاوی سەرمۆر به‌گشتی زۆر سودی هه‌یه زۆری تر له‌وانه..هتد
_هه‌شته‌م :- نحو صرف که زۆر پێویسته بخوێنرێت بۆ فیر بوونی زمانی
عه‌ره‌بی که‌واته پێویستت به زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ شاره‌زا بوون له
ئاینه‌که‌ت خێرا مامۆستایه‌ك په‌یدا بکه له سه‌رتاوه عوامیلی جورجانی و
تهصریف زنجانی پاشان به‌رکه‌وی دوای بۆ قورسه‌کان وه‌ك تصریفی مه‌لا
عه‌لی که خۆم ئاواتمه ته‌وای بکه‌م پاشان الهدایه في نحو ...هتد،
به‌ڵام ئه‌م خاڵه له هه‌موو خاڵه‌کان گرنگتره
_نۆیه‌م:- فیر بوون له بنه‌ماکانی فکر و ڕامیاری یاسا بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌یان ده‌توانیت زیاتر سود له ئه‌زمونی پیاوانی سیاسی و
یاداشته‌کان وه‌ر بگریت وه به هه‌مان شێوه له قۆناغی یه‌که‌م ودووه‌می
قانوون ئه‌توانیت سود له نامیلهکهکانی ته‌ڵاق و وریث و ئهواحلی شه‌خسی
به‌گشتی وه‌ر بگریت وه ئه‌گه‌ر بتوانیت مدخل القانون دراسه ئیسلامیه
بخوینیته‌وه زۆر شتێکی باشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ...هتد
_ده‌یه‌م وکۆتایی میحوەری سیه‌م:- ژیانی ئافره‌تانی موسڵمان و باس له
مافه‌کانی ئافره‌ت له ئیسلامدا باس له هه‌موو مافه‌کان به‌گشتی له کتێبی
ئافره‌تانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر پاشان له ژیانی ئافره‌تانی موسڵمان له
مێژووی ئیسلامدا....هتد
میحوه‌ری چواره‌م:- له بواری خۆتا هه‌وڵ بده زیاتر پێبگه‌یت، ئه‌گه‌ر بێت
و هه‌موو له زانکۆ له به‌شی شریعه بین ئه‌وا تاوانبارین که‌واته
بواره‌کانی تر نابێت چۆڵ بێت وه‌ك پزیشک و ئه‌ندازیارو به‌شه‌کانی کۆلێژه
زانستیه‌کان و په‌روه‌رده‌یه‌کان و زمانه‌وانی و مرۆیه‌کان....هتد
زیاتر هه‌وڵ بده که سه‌رکه‌وتو بیت له بواری زانسته دنیایهکاندا
ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو ڕۆژه‌کان پێویستمان به زانستی دنیایه وه بۆ
کۆلێژه زانستیه‌کان هه‌وڵ بده‌ن تا گۆڕانکاری ڕووبدات ووڵات و خاکمان
به‌ره‌و پێش بڕوات له سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵکی ئیماندار.
میحوه‌ری پێنجه‌م:- هه‌وڵدان بۆ فێربوون له مێژوو هه‌ر گه‌ل و هۆزیك له
میژووی خۆی شاره‌زا نه‌بێت وه له میژووی ناوچه‌که و دوور و به‌ری
ئاگادار نه‌بێت هه‌میشه ژێر ده‌سته‌یه چونکه مێژوو مه‌شخه‌ڵێکه بۆ ڕۆشن
کردنه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر له میژوو شاره‌زا نه‌بووین نه‌وه‌کانمان
سه‌قه‌ت ده‌رده‌چن مێژوو خوێندنه‌وه‌ی داهاتوه ئه‌گه‌ر ئاگات له میژوو
نه‌بێت هه‌رگیز نا‌توانیت له‌سه‌ر خاكی خۆت سیاسه‌ت بکه‌یت وه پێویسته له
هه‌موو ماڵێکدا که ئه‌م کتێبانه هه‌بێت که بریتین له { کامل في
التریخ...إبن آثیر،البدایةوالنهایة..إبن کثیر، شارفنامه، کتێبه‌کانی
پڕۆژه‌ی تیشك کتێبه مێژوویه‌کان } وه به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له بواری مێژوو
کاریان کردوه نه‌ك ئه‌وانه‌ی وابه‌سته‌ن به ئادۆلۆژیایهکهوه له
خۆیانه‌وه مێژوو دروست ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی بڕوا نامه‌ش بن،
به‌ڵام ده‌بێت ڕاستگۆییان هه‌ڵبسه‌نگێنرێت له ژێر پێوه‌ره‌کاندا ده‌ربچێت
وه له بیرمان نه‌چێت گه‌وره ترین مێژوو له جیهاندا مێژووی پێغه‌مبه‌ر
و هاوه‌ڵه‌کانیه‌تی ده‌بێت زۆر باش ئاگاداریان بین.
میحوه‌ری شه‌شه‌م:- خوێندنه‌وه‌ی واقع و سه‌رده‌م که سامناکترین
خوێندنه‌وه‌یه گه‌ر ئاگاداری خۆت نه‌بیت له‌و مه‌یدانه‌دا زوو ڕۆ ده‌چیت
وه چه‌نده سامنک و خه‌ته‌ره ئه‌وه‌نده گرنگه و سود مهندیشه ، له
کاتێك دا ئه‌گه‌ر موسڵمان بزانێت به‌کاری بێنێت وه ئاگاداری باری سیاسی
ووڵاتی خۆی و چوارده‌ور و ووڵاتانی جیهان به‌گشتی و هه‌روه‌ها له باری
ئابووری ووڵاتی خۆت هه‌موو ناوچه‌که به‌گشتی ئاگادار بیت، بۆ ئەوەی وه‌ك
تاقیگه‌یه‌ك له به‌ر ده‌ستا بێت وه ئاگاداری گۆڕانکاریه‌کان بیت به‌گشتی و
چاو به ڕۆژنامه‌و گوڤارهکاندا بخشێنیت و گوێ بیستی هه‌واڵه‌کان بیت بۆ
ئه‌وه‌ی زوو له ڕوداوه‌کان تێبگه‌یت شیکاری تایبه‌تت له‌سه‌ری هه‌بێت .
میحوه‌ری حه‌وته‌م:- گوێ گرتن بۆ بۆچونی به‌رانبه‌ر که به‌داخه‌وه له
نێو ئێمه زۆر که‌مه به‌گشتی مه‌به‌ستم میلله‌تی کورده زۆر گرنگه شیکاری
دوژمنه‌کانمان گوێی لێبێت، هه‌روه‌ها ڕۆژائاوا ده‌بێت گوێ بیستی ئهوانبین
بزانین بۆچونی ئه‌وان چۆنه تا خۆمان ده‌گه‌ینه ئامانجێك، له هه‌مان
کاتدا ده‌بێت بزانین ئه‌وان چۆن ده‌نوسن وه ئامانجیان چیه؟ وه
تێبگه‌ین له هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتیان وه ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین که
پێویستمان به‌وه‌یه بزانین یه‌هود چۆن نه‌خشه ده‌کێشێت پاشان ده‌بێت
بزانین نهصارهکان چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه وه بزانین عه‌لمانیه‌کان
ده‌یانه‌وێت چیبکه‌ن وه ئاگاداری عه‌لمانیه‌کانی خۆمان بین بزانین ڕوو له
کام ڕوگه‌ی ڕۆژئاوان ، ده‌بێت گوێیان بۆ بگرین وه ده‌بێت
هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بەکەین به مه‌رجێك زیانی نه‌بێت بۆ بیر‌و
باوه‌ڕمان.!!
میحوه‌ری هه‌شته‌م:- خویندهنهوهمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی که
له‌سه‌ر ئیسلام دروستی ده‌که‌ن ، ئاگادار بین له‌و کاته‌ی که گومانیان
دروست کردوه بۆ ئه‌م ئیسلامه هه‌تا ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت به
عاطیفه کارنه‌که‌ین زوو هه‌ڵنه‌چین تا باش دهیخۆێنینهوه.. ئینجا
به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه به زانستی و یان وه‌ك زمانی خۆی که ڕه‌خنه‌ی
پێگرتوه، وه‌لای ههمووامان ئاشکرایه که ئه‌م ئاینه بێ عه‌یبه‌و له
هه‌موو به‌رزه‌کان به‌رز تر‌و ناسك تر وجوان تره..
ئه‌وه گومانی تێدا نیه، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربین ئه‌وان له کوێوه
هێرش دێنن تا بتوانن وه‌ڵامی هێرشه‌کانیان بده‌نه‌وه بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی
که ئه‌مڕۆ زۆر خۆیانی پێوه بائه‌ده‌ن کۆمه‌ڵێك شتی جوراوهن که کورد
ووته‌نی وه‌ك قه‌وانی کۆنی لێهاتوه و سواوه ئه‌ویش بریتین له‌م چه‌ند
ووته بێمانایانه وه به‌گشتی خۆیان توانایان نیه له‌سه‌ر بدوێن به‌ڵکو
هه‌ر پرسیار ده‌که‌ن له شیوه‌ی پرسار ئامێز ده‌یکه‌ن، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی
بڵین وانیه که وه‌ڵامیان وه‌رگرت، ئه‌و ده‌سته‌یان که‌شف بوو ئه‌ویان
نه‌ما ئینجا ئێمه دوای ڕوونکردنهویان لێده‌که‌ین که من دڵنیام ده‌میان
ده‌بێت به ته‌ڵه‌ی ته‌قیو ئه‌مانه پرسیاره‌کانن به‌گشتی:-
مافی ئافره‌ت و یه‌کسانی نێوان پیاو و ژن؟
ئه‌م ئیسلامه به شمشێر دنیایی داگیر کردوه؟
وه پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو ژنانه‌ی هێناوه؟
وه‌یان ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش ئیسلامین به‌ڵام تۆبۆ ئیسلامی سیاسی؟
بۆ خوا نوێنه‌ری هه‌بێت ؟
ئیسلام به‌گشتی تیرۆرسته؟
له‌م پرسیارانه ده‌رناچیت ده که‌واته خۆت هه‌میشه ئاماده بکه بۆ
وه‌ڵام دانه‌وه‌یان که زۆر ئاسانه خۆ پر بکه به چه‌كی زانست
بخوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت پێبێت.
میحوه‌ری نۆیه‌م:- بریتیه له‌وه‌ی که له بواری منداڵاندا بخوێنینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان باش په‌روه‌رده بکه‌ین پێوستمان به چیرۆکی
منداڵان هه‌یه تا بتوانین خۆمان ڕابێنین بۆ ووتوێژ کردن له گه‌ڵ
منداڵاندا، چونکه نابێت وه‌ك زمانی گه‌وره‌کان ئاخافتنیان له‌گه‌ڵ بکرێت؛
ته‌نانه‌ت له کاتی ئامۆژگاری و توڕه‌بوندا نابێت وه‌ك گه‌وره ڕه‌فتاریان
له‌گه‌ڵ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌سیه‌تێکی ساغ و باش بێ گه‌رد ده‌رچن..
پێویستمان به‌وه‌یه که له شعری منداڵن و چیرۆکیان بۆ خۆشەویستی خوا بۆ
بنوسین و بڵێن.. بردنیان بۆ شوێنه گشتیه‌کان و خوشه‌ویست له‌دڵیانه بۆ
خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر و ئاینه به‌گشتی زۆر باس
کردنی ئه‌م دینه له به‌ر چاویدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد به سزای دۆزه‌خ
بیترسنیت و به به‌هه‌شت دڵخۆشی بکه‌یت هه‌میشه له کاری دروست و
نادروستدا تا کاریگه‌ر له‌سه‌ر دروست بێت
میحوه‌ری ده‌یه‌م :- خوێندنه‌وه له بواره گشتیه‌کان وه‌ك شعر، ڕۆمان،
وه‌رزش یان کاری کاتێر وه هه‌ر شتێکی تر له بواره‌کانی تردا ، به‌ڵام
به مه‌رجێك که له سنوری ئیسلامدا بێت له‌و سنوره تێپه‌ڕ نه‌کات وه
کاتت زۆر نه‌بات کاتی خوێندنه‌وه‌کانی ترت بگرێت ته‌نها بۆ زاخوای مێشك
قه‌صیده‌یه‌ك جوانه ده‌یخوێنمه‌وه یان ڕۆمانێکه سودی لێوه‌ر ده‌گریت بۆ
فکر زۆر باشه، به‌ڵام نه‌ك ڕۆمانێکی بێ مانا که نوسهرکهی خۆی نازانێت
باسی چی ده‌کات ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی خۆشه وێنه‌ی ئافره‌تێکی
لێداوه ده‌بێت بكڕێت و بخوێنرێته‌وه نا ئاگادار به ئه‌وه‌ی
ده‌یخوێنیته‌وه له دواڕۆژدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره .
له‌کۆتایدا خوای گه‌وره له منیش و ئێوه‌ش خۆش بێت هیوا خوازم سودێکم گهیاندبێیت
نسأل الله عز وجل أن يسهل لنا طرقَ العلم وأن يسهل لنا طرقَ الجنة.. وأن
يفقهنا في ديننا وأن يعلمَنا ما ينفعنا، وأن ينفعَنا بما علمنا.. إنه ولي
ذلك والقادر عليه
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ
جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش
من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا و پشت به خوا ده‌به‌ستم،
چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.
سودم لە ووتاریکی دکتۆر راغب سەرجانی وەرگرتوە بەناوی چۆن خۆشەویستی خوێندنەوە لەدڵماندا دروست ببێت.