29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 461 هه‌زار و 446 ده‌نگ، نه‌ك 446 هه‌زار ده‌نگ
له‌تیف شێخ مسته‌فا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كردوه، ده‌ركه‌وتوه، كه ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، 461 هه‌زار و 446 ده‌نگ، نه‌ك 446 هه‌زار ده‌نگ.
له‌تیف شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای كرد، ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه بۆ 446 هه‌زارو 95 ده‌نگ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، په‌یوه‌ندنی به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كردوه‌و پێی ڕاگه‌یاندون كه ئه‌وان پێشتر ژماره‌یه‌كی تریان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی گۆڕان پێوتون كه بریتی بووه له 450 هه‌زار ده‌نگ له‌كاتێكدا له‌سه‌دا 90 دهنگهكاینان جیاكردبۆوه، به‌ڵام كاتێك له‌سه‌دا 95 ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه بۆچی ده‌نگی گۆڕان كه‌می كردوه له كاتێكدا ده‌بێت زياد بكات.
وتیشی: پاشان كۆمسیۆن كه وردبینیان بۆ ژماره‌كه كردوه، ده‌ركه‌وتوه ژماره‌كه به‌هه‌ڵه له‌لایه‌ن میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی فه‌مانگه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه خوێنراوهتهوهو ڕوونبۆته‌وه كه ده‌نگه‌كانی گۆڕان 461و 446 ده‌نگن، نه‌وه‌ك 446 هه‌زار ده‌نگ.