29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دروست بوونی یه‌كه‌م هه‌نگای خۆشه‌ویستی
دكتوَر [ ژان فوركار ] ده‌ڵێ : (( ته‌مه‌نم حه‌ڤده ساڵان ده‌بوو ، له ده‌ستپێكی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌دا و له چه‌قی ڕێگا ، چاوم به كچێكی هاو پوَلم كه‌وت ، ئه‌و چاو پێكهوتنه كت و پڕه وه‌ك هه‌وره تریشقه له دڵمدا ئاگرێكی به‌رپا كرد.
من ئه‌و كاته شه‌رمن و ده‌سته پاچه بووم ، نه‌مده‌توانی ئه‌و بوێریه بده‌مه به‌ر خوَم و بچم پێی بڵێم ، هه‌ستی خوَشهویستیم بوَت ده‌بزوێ بوَیه هه‌موو ڕوَژێك هه‌وڵی دیتنیم ده‌دا و هه‌ندێ جاریش له ڕێگادا هێواش ده‌بوومه‌وه تا به‌ڵكو جارێكی تریش له ڕێگادا ئه‌و دیداره پڕ سه‌رنجه‌م بوَ دروست ببێته‌وه و دڵمی پێ خوَش بكه‌م .
ئیتر چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی تا بتوانم كه گه‌یشته لام ، سه‌ری بوَ بله‌قێنم به واتای سه‌لام كردن ، سێ ساڵ تێ په‌ڕی به هه‌مان ئه‌و ڕێگایه‌دا هاتوو چوَمان ده‌كرد و سه‌لام كردنمان هه‌ر هه‌مان سه‌ر لهقاندنهكه بوو ، ته‌نها جارێك جورئه‌تم نه‌ده‌كرد یه‌ك دوو وشه‌ی له گه‌ڵدا بدركێنم سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو عیشق و خوَشهویستیهی كه من له‌دڵمدایه و ئه‌و هه‌موو بیركردنه‌وانه‌ی كه من هه‌موو شه‌وانه كاتی خوَمی پێ به سه‌ر ده‌به‌م بهلاَم داخی گرانم ئه‌وه بوو كه هه‌ر چه‌ند زوَریم له خوَم ده‌كرد ، تاكه وشه‌یه‌كم پێ دهرنهدهبڕدرا.
خوێندنی دواناوه‌ندیم ته‌واو كرد و له‌گه‌ڵ عاشقه كوَنهكهی ناخی دڵم پێم نایه زانكوَ و له‌وێدا ، به‌ره به‌ره ئه‌و عیشقه سه‌ر كێشه‌ی ناو بیر و هوَشم سڕایه‌وه و له بیر خوَمم برده‌وه ، دوایی ته‌نها بوَ یادگاری و قسه‌ی خوَش زوَر جار بوَ هاوڕێ یه‌كانم ده‌گێڕایه‌وه و پێده‌كه‌نین )) .
ئه‌و عشیقه سه‌ره‌ڕێی یانه كه وه‌ك هه‌وره ترشیقه دێن و ده‌چنه ناو سینه‌ی مروَڤهوه و ته‌وژمێكی پڕ له سه‌ركێشی دروست ده‌كه‌ن بهزوَری له ته‌مه‌نی بیست یان بیست و چه‌ند ساڵی دا ڕوو ده‌ده‌ن هه‌روه‌ك چیروَك نوسی به ناوبانگی فه‌ڕنسی له چیروَكی عیشقی [ ئاندر مارل ] ی په‌یامنێر زوَر جوان و سه‌رنج ڕاكێشانه باسی ده‌كات و ڕونی ده‌كاته‌وه ، ئێستا خودی خوَت جوانترین نمونه‌ی له سه‌ر ئه‌و جوَره ڕوداوانه و هیچ كه‌سێك وه‌ك خوَت له ناخی خوَت شاره‌زاتر و له توَ به ئاگانیه!
(( سردبیر )) ، ڕوَژنامهیهكی به ناوبانگی پاریسه ، په‌یامنێری زیره‌ك و چالاكی خوَی [ ئاندر مارل ] ده‌نێرێ كه گفتگوَیهكی ڕوَژنامهوانی له گه‌ڵ شاجوان و ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی دا ئه‌نجام بدات كه تازه له ڕوَژ ههلاَتهوه گهڕابوَوه و باسی ژیانی و خوَشیهكانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی پێ بدركێنێ ، [ ئاندر مارل ] له ڕێگادا كه زوَر بیری له كاره ڕوَژنامهوانیهكهی خوَی ده‌كرده‌وه و هه‌وڵی ده‌دا كه چوَن ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بێنێته گوَ بهلاَم كاتێك گه‌یشته ماڵیان و شێوه‌ی جل‌و به‌رگ و جوان پوَشی ئه‌و شاجوانه‌ی دیت نه‌ك به دڵێك به‌سه‌د دڵ عاشقی بوو و كاره گرنگه‌كه‌ی خوَی له بیر چوَیهوه و ئه‌و تهكسیهی كه به‌كرێ ی گرتبوو و له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی ده‌كرد ههرلهخهیاڵی دا سڕایه‌وه، كاره گرنگ و تایبه‌تی یه‌كه‌ی له بیر كرد ، سه‌یر له‌وه دابوو ئه‌و دروست بوونی عه‌شق و خوَشهویستیه وه‌ها بڵێسه‌ی سه‌ندبوو كه بێ ڕاوه‌ستان و خوَخافلاَندن بڕیاری هاوسه‌رگیریان له گه‌ڵ یه‌ك دا گرێ دا‌و خانوچكه‌یه‌كی سه‌فه‌رییان به كرێ گرت هه‌مان ئه‌و خانوانه‌ی كه له لێواری ده‌ریاكانی شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌كان بوَ ڕێبوارانی ناوچه و بوك و زاوای مانگی هه‌نگوینی دروستیان ده‌كه‌ن ، له‌وێ دامانه‌وه بوَ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دور له هه‌راوهوریای شار خوَیان به‌ژیانه‌وه سه‌رگه‌رم كرد و هه‌موو شتێكی كوَن و ڕابردویان له بیر ده‌ركرد .
په‌یامنێره گه‌نجه‌كه ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌ی وه‌ك داوای لێبوردن یان پێدانی موَڵهت بوَ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوَژنامهكه نه‌نوسی و نه به‌هاوڕێ یه‌كانیشی گوت و نه كه‌سی لێ ئاگادار كردنه‌وه ، ئه‌وه به‌سه‌رهاتی ئه‌و په‌یامنێره گه‌نجه بوو كه ته‌نها به‌یه‌ك چاو پێ كه‌وتنی به ڕێكه‌وت توانی شه‌ش مانگ تام و چێژی ئه‌و عه‌شقه بچێژێ ، كه‌چی له دوای شه‌ش مانگ به‌ره‌به‌ره ئه‌و تین و ته‌وژمه‌ی سارد دهبوَوه و وه‌كو ڕێپۆرتاژێكی كاڵ بووه‌وه‌ی لێ هات و پاشان له هاوشێوه‌ی چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه [ لوَرد بادن پاول ] به جوانی تۆماری كرد‌و خستیه به ر دیدی تامه‌زرۆ و خوێنه‌رانی .
هه‌ر ئه‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت: ))له كاتێكدا كه له هه‌وڵی ئه‌وه دابووم بتوانم له ڕێگه‌ی ڕوَیشتنهوه كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه دیاری بكه‌م كه چوَن مروَڤێكه ، له ناو كوَلاَنهكانی له‌نده‌ن له پشته‌وه كچێكم به‌ر چاو كه‌وت كه بالاَیهكی به‌رز و جوانی هه‌بوو ، زۆر به شل و مل به ڕێگا دا ده‌ڕۆیشت و له جۆری خۆ لهراندنهوهكانی دا وا به بیرم دا هات كه‌سێكی زۆر زیره‌ك و چابووك بێ و له بڕیاردان دا و له قسه‌كردنیش ده‌بێ شاره‌زای و لێهاتوویی ته‌واوی هه‌بێت.
[ بادن پاول ] هه‌ستی ده‌كرد كچێكی ڕه‌زا سوك و خوێن شیرینه و ده‌كه‌وێته دلاَنهوه بۆیه هه‌وڵی دا له پێشه‌وه ڕا سه‌رنج بداته ده‌م و چاوی و بیبینێ ، بهلاَم [ بادن پاول ] ده‌ڵێت زۆر هه‌وڵم دا پێ ی بگه‌م كه‌چی له ناو قه‌ره‌باڵغی و زۆری خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام ونم كرد و ئه‌و ڕۆژه نهم توانی سه‌یری بكه‌م ، دوای دوو ساڵ له‌و ڕوداوه ڕۆژێك له ناو پانتایی پاپۆڕه‌كه‌ی له‌نده‌ن چاوم به كچێك كه‌وت كه به هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت و ڕۆیشتنه‌وه لار و له‌نجه‌ی ده‌كرد و به ڕێگا دا ده‌ڕۆیشت .
[ بادن پاول ] لێ ی چۆ پێشه‌وه و سڵاوی كرد ، دوای خۆ به یه‌كتر ناساندن و كه‌مێك گفتوگۆ ، تێ گه‌یشت كه‌هه‌مان ئه‌و كچه‌یه كه پێش دوو ساڵ له كۆلاَنهكانی له‌نده‌ن دیتبوی و له به‌ر چاوانی ون بوو بوو و هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی دا ڕوخساری ببینێ به‌ڵام بێ سوود بوو .
[ بادن پاول ] وه‌ها عاشقی بوو بوو كه بێ تێفكرین و ورد بوونه‌وه لێ ی ده‌كرا بڕیاری هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ بدات و كردی له دوای ئه‌وه ژیانی تا كۆتایی پڕ بوو له خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی و ئارامی.
ده‌كرێ پیاو ، عاشقی كچێك یان ژنێك ببێت كه له قۆناغی منداڵی یان لاویه‌تی دا هاوشێوه‌ی ئه‌وی خۆش ویستبێ ، چونكه كاتێك دڵ و زه‌ین و هزر مرۆڤ دهخرۆشین زۆر جار وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی له كچێكی شێوه په‌ری و جوان بۆ خۆی دروست ده‌كات كه به شیاو و بابه‌تی خۆی ده‌زانێت جا بۆیه مرۆڤ كاتێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی دا كچێكی له‌و شێوه و ڕه‌فتارانه‌ی به‌ر چاو بكه‌وێت ، زوو ده‌كه‌وێته دڵیه‌وه و هه‌ست ئاره‌زووی خۆشه‌ویستی بۆ ده‌بزوێ.
به وته‌ی [ ئاندرامۆرا ] عه‌شقی پیاو به دامێنی عه‌شقی دایكی یه‌وه گرێ دراوه ، له‌و باره‌وه دایكان ده‌بێ له حاست سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ كوره‌كانیان زۆر وریا بن و ئه‌وه‌نده سه‌راسوێی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان نه‌كه‌ن ، چونكه هێزی شاراوه‌ی منداڵ یه‌كجار زۆر هه‌ستیاره و به‌خێرایی ئه‌و قوَناغه له مێشكی دا جێگیر ده‌بێت و له‌دوایی دا كه گه‌وره بوو ده‌بێته مایه‌ی ئازار بۆی .
پیاوێك له پانتایی عه‌شق دا ، هه‌ستی به بێزاری ده‌كرد و نه‌یده‌توانی له حاست خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دا خۆی نزیك بكاته‌وه له دوایی دا ده‌ركه‌وت كه دایكی به منداڵی زۆری خۆش ویستوه و نازی هه‌ڵگرتووه ئه‌ویش له بری ئه‌وه ڕێز و حورمه‌تی زۆر بۆ داناوه و دڵسۆزی خوَی بۆ ده‌ربڕیوه ، كاریگه‌ری سوَز و به‌زه‌یی تا پانتایه‌كانی عه‌شق درێژه‌ی كێشاوه و ئه‌و ته‌وژمه به تینه‌ی ویژدانی نه‌یهێشتووه كه به ئاسانی ده‌ست به‌رداری ببێت و غه‌ریزه ناحه‌زه‌كانی تری بۆ ژن ده‌رببڕێ كه ته‌واو پێچه‌وانه بێت له گه‌ڵ ڕه‌فتاره منداڵیه‌كه‌ی.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه چونكه ویژدانی منداڵ هه‌ستیاره توانای به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌موو جوَره هه‌ستێكی تێدایه بهلاَم له ناكاو عه‌شقی سه‌ركه‌شی كچێك یان ژنێك وای لێ ده‌كات كه شوێنه‌واری دێرینه‌ی هه‌ست و ویژدانی ڕێگه نه‌دات كه ئه‌و قوَناغه به سه‌ركه‌وتوویی ببڕێت كه شایه‌نی خوَشهویستی ئافره‌ت و ژن بێ و له ئاكام دا جگه له ئاڵوَزی و ئاژاوایی هیچ جۆرهشتێكی تری لێ چاوه‌ڕوان نه‌كرێت.
به گشتی پیاوان زیاتر له ژنان توشی عه‌شقی خه‌یاڵی ده‌بن و ده‌كه‌ونه داوی عه‌شقێكی سه‌ر پێ یی و سیله چاوێكی ئه‌فسوناوی ئافره‌ته‌وه چونكه پیاو له عه‌شقی خوَی دا ده‌سته پاچه تره له ژن و زیاتر پێ داگری ده‌كات بهلاَم ژن به ناوی پله و پایه و كه‌سایه‌تی و لێهاتوویی و ناوداری یه‌وه زیاتر هه‌ستیان ده‌خرۆشێت و ده‌كه‌ونه دوای ئه‌و سیفه‌تانه‌وه ، زۆر سه‌رنج ناده‌نه شه‌هامه‌تی پیاو بۆیه‌ش له یه‌كه‌مین نیگا‌و چاو پێكه‌وتن دا كه‌متر به ناخی عه‌شق دا ڕۆ ده‌چنه خوار و كه‌متر له چاوی پیاو عه‌شق وخۆشه‌ویستی ده‌خوێننه‌وه ، بهلاَم پیاو به ماوه‌یه‌كی زوَر كه‌م خوَی به ئه‌ملاولای ڕوخسار و جوانی و خوَشهویستی و عه‌شق ، له یه‌ك كات دا دستهملان ده‌كات .
[ ناپلیون ] له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه عه‌شقی نێو یه‌كه‌مین دیدار و چاوپێكه‌وتن ، هێزێكی گه‌وره‌یه كه هه‌رایه‌كی سه‌خت به‌رپا ده‌كات و بوركان و وروژان له جه‌سته‌ی پیاودا ده‌خرۆشێنێ به جۆرێك كه تاكی عاشق هه‌موو جیهان له ناو تایه‌كی ته‌رازوو دا ده‌بینێ و خۆشهویستیهكهشی له تای ته‌رازوه‌كه‌ی تر.
زانایان گه‌یشتونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خاڵی لاواز و لێك ترازان و تێنه‌گه‌یشتنی ژن و مێرد بریتی یه له مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی جه‌سته‌یی ، ده‌روونی ، هزری و كۆمهلاَیهتی و ده‌ست ڕوَیشتوویی ژنه ، ژنی به مێرد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ماف و ڕێز و كه‌سایه‌تی خوَی پارێزراو بێ ، با ئه‌و پێنج بنه‌مایانه ڕه‌چاو بكات كه ئه‌و كات زۆر به‌ڕێز ده‌بێت له لای مێرده‌كه‌ی و خۆشه‌ویستی و سۆزی پێ ڕه‌وا ده‌بینێ كه ئه‌و كات زۆر مه‌حاڵه مێرده‌كه‌ی بیر له ژنێكی تر بكاته‌وه.