29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تەقینەوەیەك لە هەولێردا ڕوویدا
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر لەبەردەم ئاسایشی گشتی تەقیوەتەوە،
هەرچەندە کە پاسەوانانی ئاسایشی گشتی تەقەیان لێکردوە تاوەکو نەهێڵێت
بێتە پێشتر ، بەڵام نەیانتوانیوە کە ڕێگری لێبکەن، چەندکەسێك برینداربووەو
گەیاندویانەتە نەخۆشخانە بۆ فریاکەوتن و چارەسەرکردنی .
ئەم تەقینەوەیەش پێدەچێت کاردانەوەیەكبێت بۆ ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا
کە دەنگەکان ئاشکراکراون و هەموو لایەنە سیاسیەکان لەهەمانکاتدا گللەی
و گازەندەیان هەبووە لە کۆمسیۆنی باڵا کە بێلایەنی خۆیان ڕانەگرتوە،
هەموو لایەنەکان دەڵێن دەنگەکانمان دزراوەو دەستکاری کراوە، بەپێی ئەو
چاودێرانەی خۆیان کە لەسەر سندوقی دەنگدانەکان دایانابوو .
زەرەروزیانی ئەم تەقینەوەیە هێشتا دەرنەکەوتوەو نەزانراوە کە چی
زەرەروزیانێکی لێکەوتۆتەوە .