29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به من ده‌ڵێن شێت
به من ده‌ڵێت شێت ؟
یان لێت پرسیم شاعیر شێته؟
به‌ڵێ شێتی ووشه‌م!
له‌گه‌ڵ گه‌ردش من ڕێ ده‌که‌م
هیچت ماوه بفه‌رمووی پێم؟
تا شێتی خۆم جوانتر ده‌رخه‌م
ئه‌گه‌ر ماوته بڵێ به‌م شێته.؟
به‌ڵێ شێته.....
ڕاسته ده‌ڵێن شاعیر ....
شه‌وانه شیرینی ووشه‌کانی داده‌نێ
له‌سه‌ر خۆر مۆم داده‌گیرسێنێ
له‌گه‌ڵ باران ده‌بێته هاوڕێ
خاك ده‌کاته که‌شکۆڵ و له پشتی ده‌گرێ
ڕاز له بێ ده‌نگی ده‌رده‌بڕێ
ماچی سێداره ده‌کات و به‌ژنی خۆی پیا هه‌ڵده‌واسێ
من بیستومه ..... شاعیر شێته
شعر ڕووت و قوت ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یخه‌وێنێ
گه‌ر برسی بوو له برساندا خه‌م ده‌کرۆژێ
گه‌ر تین‌و بوو هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵده‌مژێ
گه‌ر ماندوو بوو له سه‌حه‌ردا پشوی ده‌مرێ
گه‌ر خه‌وی هات له‌سه‌ر هه‌ور پاڵ ده‌که‌وێ
ده‌ستنوێژی عشق بۆ خۆشه‌ویستی هه‌ڵده‌گرێ
بۆیه ده‌ڵێم.....شاعیر شێته
ڕاسته ده‌ڵێن شاعیر هه‌رگیز عاشق نابێ
که زامدار بوو برینی ئه‌و چاره ناکرێ
ئه‌ی ڕاسته به بۆنی گوڵ مه‌ست ده‌بێ
وه‌ك هه‌ڵدانی پێکێ، بۆنه‌که‌ی هه‌ڵده‌مژێ
یان له شێوه‌کار ڕه‌نگه‌کان جوانتر ده‌ناسێ
وام بیستوه ده‌ڵێن شاعیر زوو دڵ پڕ له گریان ده‌بێ
لێت ده‌پرسم هۆکار چییه...... یان شێتیه
تۆ بڵێی وابێ شاعیر شێت بێ
بونه‌وه‌رێکی ناوازه، هه‌ر شاعیره به شعر فێی لێ بێ
یان له که‌لاوه‌کاندا ئیلهام و ڕازی بۆ بێ
ده‌ڵێن هۆنه‌رێك ده‌ست ناکه‌وێ.....
له خامه‌که‌ی باڵا به‌رز تر بێ
ڕاسته ده‌ڵێن تۆ (ماراڵ)ی هیچ شتێك له تۆ ناچێ
ده من چی بکه‌م...... ده‌ڵێن شاعیر شێته
به ڵێ شێتم!
زۆر سانایه
شێتم، شێتم
له تاو گریان دێوانه بووم
دێوانه‌ی گوڵ، دێوانه‌ی خاك، دێوانه‌ی بۆن
به‌ڵی شێتم شینی شێواو ده‌که‌م
ووشه‌ی شیرین بۆ تاڵی ژیان داده‌نێم
تیشکی خۆریان هه‌موو دزی، بۆیه مۆم داده‌گرسێنم
باران ته‌پوتۆزی درۆ له‌ناو ده‌بات، ئاره‌زومه هاوڕێی ئه‌و بم
خۆ خاك هه‌مومان له باوه‌ش ده‌گرێ، با من جارێ له کۆڵی بگرم
ڕازی من شیعره له میمبهرێکدا سه‌نگه‌ری پێ ده‌گرم
به‌ڵێ شێتم...... به‌ڵێ شێتم
بۆیه ماچێ سێداره‌م کرد....
ده‌زانی چه‌نده سمکۆ و قازی له په‌نایدا سه‌وز بوون و بوون به گه‌نم
من هه‌ر ته‌نهام... هه‌ر ته‌نها بووم
شیعرم کردۆته هاوسه‌رم، بۆیه له‌گه‌ڵی ده‌خه‌وم
له خه‌ونمدا شیعرێکم دی، له‌و کاته‌وه عاشقی بووم
هاوڕازهکهم... ئێستهزانیت
من برسی ووڵاتم بۆیه شێتم!
من تینوی خاکم بۆیه گێژم!
بۆیه منی شێت عاشق نابم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر عاشق بووم
هیچ حه‌کیمێك چاره‌م ناکات...
چون له ناو زامدا من زامدارم
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م نه‌مدی گوڵێ
ده من چی بکه‌م که مه‌ستی خه‌می مه‌ستانم
شێوه‌کار یاری به‌ڕه‌نگ ده‌کات...
که‌چی له‌لای من ده‌بێته ووشه‌م
پێت وتم تۆبڵێی شاعیر شێت بێ...
له‌وه زیاتر چیت لێم ده‌وێت، که من شیتم
له شێتی دا له کهلاودا ڕازم بۆ بێ!
فێی پیرۆزه گه‌ر له بێ هۆشیهکم بۆ بێ
ئه‌زانی له‌به‌ر چی شێتم
دایکه سواڵکه‌ره‌که‌ت بیره..
منداڵه دووساڵهنهکهی برسی ده‌کرد
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی چنگ بکه‌وێ
منداڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی....
بۆ به ده‌ست هێنانی نانێ برسێ ده‌بێ
له کۆتایدا چاوه‌کانی بۆ ئه‌به‌دی له‌یه‌ك ده‌نێ.
هه‌رچی ڕۆمانه له تاو برسێتی ووشه ده‌مڕێ
ئه‌مه خه‌مه، ئه‌مه کۆڕه، ئه‌مه له‌ش پیس کردنی ڕۆمانه...
گزنگێك له ده‌م که‌له‌وه سه‌رده‌ردێنێ
په‌یامێك له مانگه‌وه ده‌نه‌خشێنێ
هه‌رگیز ئارامیه‌ك له دڵی ئه‌م شێته‌وه په‌خش نابێ
ته‌نانه‌ت خواوه‌ندیش ڕوومان لێوهردهگێڕێ
هه‌میشه وه‌رزێك له ڕۆحم دا ده‌بێته خه‌مێ
خه‌می زستان...سپی کفن مه
خه‌می خازان...ههڵواراندنی گه‌ڵای ڕۆح مه
خه‌می هاوین...سوتاندنی لاشهمه
خه‌می به‌هار ...سه‌ره‌تای خاکه‌لێوه‌ی خه‌مه
ئه‌زانی له‌به‌ر چی شێتم و دێوانه‌ی حاڵم ده‌گرێ....
شعر به گینما ده‌چۆڕێ
منداڵه بۆیاخ چیهکهت بیره....
پێڵاوی جاشێکی بۆیاخ ده‌کرد...
ئه‌و جاشه بوو که دایك و باوكی ئه‌نفال کرد
که پاره‌ی بۆیاخی لی ویست و سه‌ری به‌رز کرد
له تاواندا به‌سه‌ر پێڵاوی جاشه‌که گیانی به‌خت کرد
به‌م به‌یانه چی تر ده‌وێ
له‌وه زیاتر داستانی ترت لێم ده‌وێ
ئه‌ی له بیرته باوکێكی دوو کوڕه شه‌هید
له‌سه‌ر شۆشتهی شاره درۆزنهکامندا....
ڕۆحی خۆی ده‌فرۆشێ
خانوه بێ تاپۆکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێ
یان کچه ژیکه‌ڵانه‌که‌ی خوشکم...
له‌باوه‌شی دایكم له‌سه‌رماندا هه‌ڵده‌له‌رزێ
له‌و کاته‌وه گڵۆپی عه‌مودی سه‌ر جاده‌ی ووڵاته‌که‌م ...
له شه‌رماندا تاریك ده‌بێ
یان بۆ جه‌ژنانه‌ی ووڵاتی مردوو..
منداڵانی بێ باوك چاوه‌ڕوانی کێن نازیان بكێشێ
شاخه‌کان ملیان شهۆڕه
ناوبژیوانن
له‌نێوانی چنگی دوو مۆته‌که
له‌ولاشه‌وه دێوه‌زمه‌ی خه‌می چوارده‌ور...
ده‌ستیان له بینه قاقامان ده‌نێ
کام ڕۆمانی شێتیه وا ده‌نوسێ
له‌م دارما یه‌دا ڕه‌هه‌نده‌کان بناسێنێ
گژه بایه‌ك هه‌ڵم ده‌گرێ
له‌لای لاوه سه‌ر سپیه‌کان دام ده‌گرێ
هه‌ناسه و خه‌میان ده‌کاته دیاری به‌سه‌ر خاک‌دا دهیپژێنێ
گه‌ردش لێم توڕه ده‌بێ
له‌گه‌ڵمدا ڕێگا نابڕێ.....
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌وستم به‌که‌سێکی تر ده‌درێ
وازم لێ بێنه با زیاتر شێتی نهم گرێ
ئای له‌م ووڵاته تاریکه .....چاوه‌کان ڕاستی نابینێ
ڕۆمانه جه‌لاده‌کان خامه ده‌که‌نه سێداره
هه‌رچی ملی شعرهکانه.... هه‌ڵده‌واسرێ
مێژووه ڕوو ناسکه‌کان زیندان ده‌کرێ
هه‌رچی په‌ڕاو په‌رتوکه ...بێ ناز ده‌بێ
تا له‌م بیابانه پڕ له‌درۆو سهرباستانی خه‌مه....
هه‌رچی جوانی شاعیرانی شێته ده‌سوتێ
وا له‌سه‌ره‌تا دا منی شێت
ڕۆحم به‌قوربانی قۆربان ده‌بێ.