لەم لیکۆڵینەوەیەدا باسی پلانی ئازادی دەکەین لە زینداندا، بەڵام پیش
ئەوەی بچمە ناو ناوەرۆکی بابەتەکە دەمەوێت ناونیشانی زیندانەکەتان بدەمێ..
ناونیشانی زیندان..
دونیا
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) کە دەفەرموێت..
(الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر) واتا جیهان زیندانی ئیماندارە بەهەشتی کافرانە
زۆر لەسەر کافران نانوسم لەبەر ئەوەی کی پێ خۆشە وەك کافر بێت لەم دونیایەدا ئەوا خوای گەورە بەم شێوە باسی دەکات دەفەرموێت..
وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ.. (محمد: ١٣)
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ بڕوان وه‌ك ئاژه‌ڵ ده‌خۆن و ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له ئاینده‌دا دۆزه‌خ مه‌نزڵگایان ده‌بێت!..
کەواتە لێرەوە ئاشکرا بوو کە هەموو ئیمانداریك لە زینداندایە، بەڵام
گرنگ ئەوەیە ئەوە کەسە کە زیندانی کراوە.. پێویستە خۆی ئازاد بکات، ئەم
ئازادیە بەچی بۆ ئیماندار دەست بەر دەبێت؟
ئەگەر هاتوو گوێنەدا بەوەی کە خۆی ئازاد بکات، ئەوا ئەو کەسە بە گێل و
نەفام دەناسنرێت لەم ژینەدا، چونکە ئاستەمە کەسێك زیندانی هەتا هەتای بێت و
هەلی ئازاد بوونی بۆ هەڵبکەوێت گوێ پێنەدا ئەو کەسە لە نێو خەڵکیدا یان بە
شێت هەژمار دەکرێت یان بە گێل!
تۆ بڵێت ئیماندار هەبێت.. شێت بێت؛ یاخود گێل؟
کەواتە هەموو دەبیت بە شوێن پلاندا بگەرێن بۆ ئازاد بوونمان..
پێش ئەوەی پلانەکە باس بکەم گرنگە وێنایەکی ئەو زیندانەتان بۆ بکەم
نزیکی بکەمەوە لەو ئازادیە کە دەمانەوێت دەستە بەری بکەین بۆ خۆمان..
پێغەمبەری نازدار(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت ئەم دنیا زیندانە لە چاو
ئەو فەزا ئازادیە ئێمە بۆ دەگەرین، وەك ئەوە وایە کە مرۆڤێك پەنجە بخاتە
ناو زەریایەك.. ئاخۆ دەبێت چی بە پەنجەی مرۆڤەوە بلکێت لە کاتی
دەرهێنانەوەی لە ناو ئەو زەریایەدا..
ما الدنيا في الآخرة إلا كمثل ما يجعل أحدكم إصبعه هذه في اليم فلينظربم ترجع وأشار بالسبابة..
خۆ ئەگەر پەنجە بکەیت بە روبارێك چەند لەو روبارە کەم دەکات؟، ئەم
دونیا زیندانە ئەوەندە بی ئەرزشە لای تەرازووی خوای گەورەدا، ئاخ‌و کەسێك لە
“بانیۆی” ماڵەکەی خۆیدا پەنجەی بخاتە ناوی چەندە لەو ئاوە کەم دەکات؟
بێگومان هیچی پێوەددار نابێت..
بۆ ئەوەی زیاتر گەورەی ئازادبوونت بزانیت کە بەرەو بەهەشتە، گومانی
تێدا نیە کە دەرگای بەهەشت وەك پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بە ئەبوبکری
فەرموو -رەزامەندی خوای لێ‌بیت- بەهەشت حەوت دەرگای هەیە ئەبوبەکر تۆ لە
هەموو دەرگاکان دەچیتە ژورەوە، نێوانی هەر دەرگایەك ٤٠ ساڵ رێگایە کەواتە
گەورەی بەهەشت دەبیت چی بێت لە چاو ئەم دونیا زیندانە، دونیا لە چاو ئەو
بەهەشتە باڵە مێشولەیەك ناهینێت!! سەروەرمان(صلی للە علیە وسلم) لەم بارەوە
دەفەرموێت..
لو الدنیا تعدل عند الله جناح بعوضة ماقسی کافرا منها شربة ما‌ء..
ئه‌گه‌ر ژیانی دنیا هه‌مووی به‌ئه‌ندازه‌ی باڵه مێشوله‌یەك به‌نرخ بوایه لای خوا نه‌یده‌هێشت کافر قومێک ئاوی لێ بخواته‌وه..!
هەروەها سەروەرمان (صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت سێبەری دارێك لە
بەهەشت ١٠٠ ساڵ ڕێگایە بە سواری ئەسپ، بۆ ئەوەی ئەندازەی ئازادی بزانین
لەو بەهەشتەدا ئەگەر کەسێك پەنجا داری هەبێت یاخود کەمتر داخۆ ئەو گەورەی
قیامەتە چۆن بیت ، ئیمە بەلامانەوە سەیرە ئەگەر گەورەترین دار لە “بەرازیل”
سێبەرەکەی تەنها ٢٠ مەترە !، چونکە بە پێوەری ئەم دونیایە هەر ئەوەمان
هەیە لە مێشکماندا وێناکراوە، بۆیە سەروەرمان دەفەرموێت ئەم دنیا‌و ژینە
وەك ئەوە وایە کە پەنجەت بکەیت بە ناو زەریایەکدا پەنجەکەت تەنها دوو قەترە
ئاو پێوە دەلکێت، میتۆدی زیندانی ئەم دنیایە بەو شێوەیە کە ئێستا تیدا
دەژین، هەروەك منداڵێك لە رەحمی دیکیدا چەندە تەسکە بەڵام بەلایەوە خۆشەو
جێگای ئارامگرتنیەتی ، رحمی دیك بۆ دنیا دەبێت چەند بێت، قیامەت لەچاو ئەم
ژینەماندا لە رەحمی سکی دایکمان زۆر بچوکە ..
خوای گەورە ئەو خەڵکانەی کە خۆشەویستن دەیانپارێزێت لەم زیندانە، خۆشەویستی و پاراستنیان بە هۆکاری بەندایەتی و چاکەی خۆیانە..
اذا آحب الله عبدا حماه الدنیا کما یضل احدکم یحمی سقیمه الما‌ء..
خوای گه‌وره به‌نده‌یه‌کی خۆش بوێت دووری ده‌خاته‌وه له
دونیا..، پاشان له دونیای ده‌پارێزێت چۆن ئێوه نه‌خۆشه‌کانتان ئه‌پارێزن
له خواردنەوی ئاوی سارد و پاراستنی لە کاتی خۆشوشتنیدا لە ئاوی سارد..
لەم زیندانەدا(دونیا) هیچی تێدا نەماوە بێجگە فیتنەو نارەحەتی
لم یبق من الدنیا الا بلاء و فتنة..
خۆشی یه‌کانی دنیا رۆیشت و ئه‌وه‌ی که‌ماوه
هه‌مووی به‌ڵاو فیتنه‌یه ، هه‌ر ساڵێک دێت بێ گومان له‌وساڵه‌ی تر خراپتر …
هه‌تا ده‌گه‌ن به‌خوای خۆتان . دنیا ئه‌وه‌نده ناز و نیعمه‌تی تێدانیه
بۆتۆ که تۆ دڵت پێی خۆش بێت…
باسیکی لەسەر دەرباز بوون لەم زیندانەو ئامادەکردنی چەند پلانێك..
پلانی یەکەم ..
دڵ..
أَفَمَن شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلإِسْلامِ فَهُوَ عَلَى
نُورٍ مِّن رَّبِّهِ فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ
اللَّهِ أُوْلَئِكَ فِي ضَلالٍ مُبِينٍ ﴿٢٢﴾الزمر
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه
بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و
که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان
ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی
ئاشکرادا گیریان خواردووه.
خۆساغکردنەوە بە دڵ: مەرجە بۆ هەموو کارێك دڵت دامەزراوبێت لەسەر ئەوەی
کە کارەکە ئەنجام ئەدەیت، چونکە خوای گەورە کە باسی کافران شەریکدانەراکان
و منافیقەکان دەکات، لە دڵیانەوە دەست پێ دەکات، چونکە هەیانە دڵیان
نەخۆشە هەیانە دڵیان ڕەقە..هتد
نمونەی دڵ نەخۆش..
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضًا وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾ البقرە
ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و كینه
هه‌یه، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق و ئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان
گران و كاریكگه‌ر ده‌كات و سزایه‌كی سه‌ختیش (له دنیا و قیامه‌تدا)
چاوه‌ڕێیانه به‌هۆی درۆكردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
نمونەی دڵ رەق..
ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ
كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا
يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ
فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ
اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿74﴾ البقرە
که‌چی له‌وه‌و دوا دڵه‌کانتان ڕه‌ق بوو (ئه‌ی جوله‌که‌کان)
هه‌روه‌ك به‌رد، به‌ڵکو ڕه‌قتریش (چونکه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه که
ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێ، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێ و ئاوی لێ دێته
ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا لوتکه‌ی شاخه‌کان به‌رده‌بێته‌وه،
خوایش بێ ئاگا نییه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نمونەی کافران..
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّه بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ ﴿88﴾البقرە
(جوله‌که‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)
وتیان: دڵه‌کانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین، ئه‌وه وانیه)
به‌ڵکو ئه‌وانه خوا نه‌فرینی لێ کردوون به‌هۆی کوفر‌و خوا نه‌ناسیانه‌وه،
زۆر که‌م ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ڕ ده‌که‌ن.
مرۆڤی موسڵمان کە دڵی دامەزراو بوو بە نوری خوای گەورە رۆشنای ئیسلام
دڵنیا بن خوای گەورە لەم زیندانی دونیادا سەرکەوتنیان پیشکەش دەکات، بە
مەرجێك دڵی دامەزراوبیت بە ئیمان و ئیسلام..
خوای گەورە نمونەی ئەوانەمان نیشان ئەدات کە لەگەڵ پێغەمبەردا بیعەتیان دا لەسەر مردن دڵیان دامەزرا بوو..
هُوَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ
الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَّعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ
جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿4﴾
(الفتح)
هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامیی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر
دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات،
سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خوناسییان، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و
زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆی گه‌وره
زانایه به هه‌موو شتێك و دانایه له هه‌موو کارێک‌دا.
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ
وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ
إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٢﴾الانفال
بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن:
(یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و
ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا
بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له
هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن…
لَقَد تَّابَ اللَّه عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ
وَالأَنصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِن بَعْدِ
مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ
إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿١١٧﴾التوبە
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له
پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن
له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی
که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)،
له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و
په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.
لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ
يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ
السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ﴿18﴾ الفتح
به‌ڕاستی خوا ڕازیی و خۆشنوده له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی که
په‌یمانیان دایتێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! صلی الله علیه وسلم) له ژێر
دره‌خته‌که‌دا، وه خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له
نیازپاکیی و دڵسۆزیی) به‌و هۆیه‌وه ئارامیی و هێمنیی و ئاسوده‌یی
دابه‌زانده سه‌ریان، وه پاداشتی به (مژده‌ی) سه‌رکه‌وتنێکی نزیك
داناوه.
لێرەدا ئەوندە نمونە بەسە بۆ سازادنی دڵ و دەرون لەسەر
پلانێك کە دروچونە لە لەزیندانێك کە ئیماندار گیرۆدەی بوە، کەواتە بە دڵ
ساغی و سافی وەرپێشەوە بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگارت بیت …
پلانی دەوەم..
سێ خاڵە بیکەوە دەبێت پیادە بکرێت..
یەکەم/كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴿17﴾ الذاريات
له شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژو ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)…
دوەم/ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿18﴾ الذاريات
له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا له که‌م و کوڕیان ببورێت)..
سێیەم/ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ﴿19﴾ الذاريات
له ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌دارو بێبه‌شیان ته‌رخان کردبوو.
ئەم سی هۆکارە پەروەردەکردنی دڵ‌و دەرونە لە هەمانکاتدا
پیگەیاندنی خۆتە لە رووی کەسایەتیەوە، لە لاسەنگیەوە بتکاتە پارسەنگ،
هەرسێك لەم بناغەیەی کە باس کراوە لە پلانی دوەمدا ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بێ
لەسەری توانی ئەوەی دەبێت کە بتوانیت خەڵکی تریس پەروەردە بکات لەسەر
ئاستی تاکە کەس، پاشان گۆڕانکاری بکات لە سەر ئاستی کۆمەڵگاو دەسەڵات.
پلانی سێیەم..
شوێنکەوتوی دینی خوای گەورەن نەك زۆرینە..واتا هەرگیز شوێن زۆرینە نەکەویت بۆ ئەوەی لە پلانەکەدا سەرکەوتوبیت..
خوای گەورە لەم پلانەدا فێرمان دەکات کە هەرگیز شوێنکەوتووی
زۆرینە نەبین وەك ئێستا بوە بە باو لە ناو گومەڵگاکاندا بە ناوی
دیموکراسی، دەیانەوێت لە جیاتی دینی ئیسلام وەك سیستەم بیتە پێشەوە..
وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن
سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ
يَخْرُصُونَ ﴿116﴾
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌ر
زه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن (چونکه زۆربه‌ی ئه‌و
خه‌ڵکه) هه‌ر شوێنی گومان ده‌که‌ون و (به‌شتی پڕوپووچ بڕوا ده‌که‌ن)،
ئه‌وانه هه‌ر درۆ‌و نادروستی هه‌ڵده‌به‌ستن.
هەمیشە لە ئیسلامدا گۆڕانکاری بە خەڵکی کەمینە دەکرێت چونکە
ئەگەر شوێن زۆرینە بکەویت رێگات لێ تێكدەچێت ، بە هۆکاری ئەوەی زۆرینە
سوپاس گوزاری خوا نابن..( وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ
لاَ يَشْكُرُونَ) ..مەرج نیە زۆرینە زیرەك بن چونکە زۆرینە زۆر جار نە
خویندەوارو نەزانە (وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ)..
إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ
وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ
رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ ﴿٢٤﴾
جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و
کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا
دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان
کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم
ده‌رنه‌کات…دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که
لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له
په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد…
لەم پلانەدا ئەوە دەبێت بۆ هەموو لایەك روون بێتەوە کە
سەرکەوتنی خوای گەورە بۆ کۆمەڵێکی کەم دەستە بەر دەبێت ئەو کۆمەڵە کەمە
خۆیان پابەندن بە ئاینی ئیسلامەوە، ئیتر بۆ دواجار خەڵکی بە گشتی
سەرکردایەتی دەکان و ئەوان ددەبنە نوخبە دارولئیسلام.