برایەکی بەڕێز پرسیارێکی نیشان دام کە لەوە دەچێ هی کەسێکی بەگومان بێت!
پرسیارەکەش بەو مانایە بوو ئایا کە هیدایەت بە دەستی خوای بەرز بێت ئەی بۆ
دەبێ ئێمە سزا بدرێین کە هیدایەتمان وەرنەگرتبێ!؟
من لێرە پێم خۆشە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە لەبەر ئەوەی زۆر کەس نەفسی
پرسیار دەکات و وەڵامی ڕاستی دەست نەکەوتووە!
وەڵام : پێش هەموو شتێک پێویستە لەمانای هیدایەت تێ بگەین ، هیدایەت دوو
مانای هەیە.
یەکەم : هیدایەت بە مانای نیشان دانی ڕێگای حەق و بەڵگەگانی وەک خوای بەرز
ئەفەرموێ : [وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ] (الشورى : 52)
واتە : (وە تۆ -ئەی پێغەمبەری خوا- ڕێ نیشاندەری بۆ ڕێگای ڕاست).
ئەوە خوای بەرز وەکو ئەرکێک خستویەتیە سەر شانی بانگەواز کاران بۆ لای خوای
بەرز لە پێغەمبەران و میرات گرانیان لە زانایان.
دووەم : هیدایەت بەمانای تەوفیق و یارمەتی دان و سابت کردن وبەردەوامی پێ
بەخشین و ئیمان خستنە دڵی مرۆڤ، ئەوە تەنها خوای بەرز لەسەری بە توانایە
هیچ کەسێک توانای نیە هیدایەت بخاتە دڵی کەس و کەس دەسەڵاتی نیە بەسەر دڵی
کەسێکی تر تەنها خوای بەرز نەبێ.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ
اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ] (القصص :
56) واتە : (بە تەئکید تۆ ناتوانی هیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشەویستە
لات بەڵام خوا هیدایەتی ئەو کەسە ئەدات کە بیەوێ وە ئەو زانایە بەوانەی
شایانی هیدایەتن و بەدوای هیدایەت ئەکەون).
ئەو دوو مانایە تێ بگەیت،
ئەوە تێگەیشتنت بۆ وەڵامی پرسیارەکە ئاسان ئەبێت.
ئەگەر کەسێک هیدایەتی بۆ نەهاتبێ بە مانای یەکەم کە حەقی پێ نەگەیشتبێ و
کەس نەبوبێ پێی ڕابگەیەنێ، هەتا ئەگەر کافریش بێت ئیسلامی پێ نەگەیشتبێ،
ئەوە ئەو کات عوزری هەیە خوای بەرز سزای ناداو ستەمی لێ ناکا خوای بەرز
ئەفەرموێ : [وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا] (الاسراء
: 15) واتە : (وە ئێمە کەسێ یان قەومێ سزا نادەین تاوەکو نێردراویان بۆ
نەنێرین - ڕێگای هیدایەتیان نیشان بدەن ئەگەر وەریان نەگرت ئەو کات سزا
ئەدرێن-).
خوای بەرز کەسێ سزا نادا کە ڕێگای هیدایەتی بۆ ڕوون نەکرابێتەوەو پێی
نەگەیشتبێ، لە ڕۆژی قیامەت ئەوانەی عوزریان هەبوبێ و ڕێگای هیدایەتیان پێ
نەگەیەندرابێ تاقی ئەکرێنەوە ئەوەی لە تاقی کردنەوە دەرنەچێ ئەوکات سزا
ئەدرێ هاتووە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ :
(أربعة يوم القيامة يدلون بحجة: رجل أصم لا يسمع ورجل أحمق ورجل هرم ومن
مات في الفترة، فأما الأصم فيقول: يا رب جاء الإسلام وما أسمع شيئا وأما
الأحمق فيقول: جاء الإسلام والصبيان يقذفونني بالبعر وأما الهرم فيقول: لقد
جاء الإسلام وما أعقل وأما الذى مات على الفترة فيقول: يا رب ما أتاني
رسولك فيأخذ مواثيقهم ليطعنه، فيرسل إليهم رسولا أن ادخلوا النار، قال:
فوالذي نفسي بيده لو دخلوها لكانت عليهم بردا وسلاما) واتە : (چوار -جۆر
کەس- لە ڕۆژی قیامەت بەڵگە ئەهێننەوە - عوزر دێنن بە بەڵگە لەسەر ئیمان
نەهێنانیان-: پیاوێک کە کەڕ بێت نابیستێ وە پیاوێک کە عەقڵی نەبێ وە پیاوێک
خەڵەفابێ -پیر بوبێ هۆشی نەمابێ- وە ئەوەی لە کاتی فەترە مردووە -لە
زەمەنێک کە خەڵک پێغەمبەریان بۆ نەهاتووە جارێ-، ئەمما پیاوە کەڕەکە ئەڵێ :
ئەی پەروەردگارم ئیسلام هات من هیچم نەدەبیست وە ئەمما پیاوە بێ عەقڵەکە
دەڵێ : ئیسلام هات حاڵی من وابوو مناڵ پشقڵیان تێ ئەگرتم وە ئەمما پیاوە
خەڵەفاوەکە ئەڵێ : ئیسلام هات من عەڵم لەدەست دابوو وە ئەمما ئەوەی لە
سەردەمی فەترەیا مردبوو دەڵێ : ئەی پەروەردگارم نێردراوی تۆ نەهات بۆ من،
جا -خوای بەرز- پەیمانیان لێ وەردەگرێ کە گوێڕایەڵی بکەن، ئەوجا نێردراوێک
بۆیان ئەنێرێ فەرمانیان پێدەکات کە بڕۆنە ناو ئاگرەوە، -پێغەمبەر صلى الله
علیه وعلى اله وسلم- فەرمووی : سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە ئەگەر بچنە
ناو ئاگرەکە بۆیان ساردو سەلامەت ئەبێت).
لە ڕیوایەتەکی تر ئەوە لە کۆتاییەکەی هاتووە : (فمن دخلها کانت علیه بردا
وسلاما، ومن لم یدخلها یسحب إلیها) واتە : (ئەوەی بچێتە ناو ئاگرەکە ئەوە
بۆی ساردو سەلامەت ئەبێ ، وە ئەوەی نەچێتە ناوی ئەوە ڕایئەکێشنە ناویەوە) .
(سلسلة الاحادیث الصحیحة : 1434).
کەواتە بۆمان دەرکەوت خوای بەرز ئەو کەسانە سزا ئەدا کە حەقیان پێ
گەیشتووەو بۆیان ڕوون کراوەتەوە بەڵام دوای نەکەوتوون ، یان پێیان گەیشتووە
خۆیان نەیان ویستووە بۆیان ڕوون بکرێتەوەو پشتیان تێ کردووە، وەک ئەوە لە
چەندین ئایەتی تر ئاماژەی پێکراوە لەوانە خوای بەرز ئەفەرموێ : [كَذَلِكَ
نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِنْ
لَدُنَّا ذِكْرًا . مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ وِزْرًا] (طه : 99-100) واتە : (ئاوها چیڕۆکی ئوممەتانی پێشوت
بۆ ئەگێڕینەوەو باس ئەکەین وە لە لایەن خۆمانەوە زیکرت -قورئانت-
بۆهاتووە. ئەوەی پشت بکاتە ئەو قورئانە -بڕوای پێ نەهێنێو کاری پێنەکات-
ئەوە لە ڕۆژی قیامەت تاوانێکی گەورە هەڵئەگرێ).
وە ئەفەرموێ : [وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ
أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ] (السجدة : 22)
واتە : (کێ هەیە لەو کەسە ستەم کار تر بێت کە ئایاتی پەروەردگاری بیر
ئەخرێتەوە پاشان پشتی تێ دەکات بە تەئکید ئێڵە تۆڵە لە موجریمەکان
ئەکەینەوە).
لەو ئایەتانە ئەبینی چۆن خوای بەرز بۆمانی ڕوون کردۆتەوە کە ئەوەی پشتی
کردۆتە قورئان و وازی لێهێناوە دوای ئەوەی بۆی هاتووەو پێی گەیشتووە،
ئەوانە سزا ئەدا لە قیامەت.
کەواتە ئەوەی هیدایەتی وەرنەگرت ئەو سزا دەدرێ بە هۆی ئەوەی بە ویستی خۆی
نەیویستووەو پشتی تێ کردووە نەک خوای بەرز ستەمی لێ کردبێ.
خوای بەرز هیدایەتی ئەو کەسانە ئەدات کە خۆیان بە دوای هیدایەتەوەن و مل
کەچ ئەبن بۆ حەق، وە سزای ئەوانە ئەدات کە خۆ بە گەورە ئەزانن و مڵکەچ
ناکەن بۆ حەق، سزایان ئەدا بە گومڕایی دڵیان و دوور خستنەوەیان زیاتر لە
هیدایەت، چونکە خۆیان نەیان ویستووە هیدایەت وەربگرن، ئەو دوو ئایەتەی
ئێستا بۆتانی ئەهێنم بە جوانی تێیبگەن بە پشتیوانی خوای بەرز هیچ
گومانێکتان نامێنێ.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ
تَقْوَاهُمْ] (محمد : 17) ابن كثير رحمه الله لە تەفسیرەکەی لە تەفسیری ئەو
ئایەتە ئەڵێ : (أَيْ: وَالَّذِينَ قَصَدُوا الْهِدَايَةَ وَفَّقَهُمُ
اللَّهُ لَهَا فَهَدَاهُمْ إِلَيْهَا، وَثَبَّتَهُمْ عَلَيْهَا وَزَادَهُمْ
مِنْهَا، {وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ} أَيْ: أَلْهَمَهُمْ رُشْدَهُمْ) واتە :
(ئەوانەی مەبەستیان هیدایەت بووەو دوای ئەکەون ئەوە خوا مۆفەقیان ئەکا بۆ
هیدایەت و هیدایەتیان ئەدات، وە سابتیان ئەکا لەسەر هیدایەت و هیدایەتی
زیاتریان ئەدات ، وە ئەوەیان نیشان ئەداو یارمەتیان ئەدا لەسەری کە خێری
بۆیان تێدایەو پێی لە سزا پارێزراو ئەبن).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ
تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ
فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي
الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ] (الصف : 5) واتە : (وە کە موسا بە قەومەکەی خۆی
ووت ئەی قەومەکەم بۆ ئازارم ئەدەن وە ئێوەش ئەزانن کە من نێردراوی خوام بۆ
ئێوە جا کە لە حەق لایاندا پاش ئەوەی بۆیان ڕوون بۆوە ئەو کات خوا
دڵەکانیانی لەسەر هیدایەت لادا وە خوا هیدایەتی قەومی فاسقان نادا -ئەوانەی
لە حەق دەر ئەچن و لێی لائەدەن دوای ئەوەی بۆیان ڕوون ئەبێتەوە-).
کەواتە دەرکەوت کە ئەوانەی هیدایەت نادرێن ئەوە ستەم نیە بەڵکو سزای ئەوەیە
کە خۆیان هیدایەتیان نەویستووەو پشتیان تێ کردووە .
هیوادارم ئەو وەڵامە سوود بەخش بێت و ان شاء الله لە بابەتی تر بتوانم لە
باسی بڕوا بوون بە قەدەری خوا زیاتر ئەو باسە ڕوون بکەمەوە.