بزانە
لەهەموو کەسێ سەرلێشێواو تر ئەو کەسەیە کە لەغەیری خوای بەرز داوا لە
کەسێکی تر بکات!
خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ
مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ
دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ . وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ
أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ] (الاحقاف : 5-6) واتە :
(کێ هەیە لەو کەسە گومڕاتر بێ کە داوا لەغەیری خوا لە کەسێک ئەکا کە تا
ڕۆژی قیامەتیش ناتوانێ وەڵامی بداتەوە وە ئەوان ئاگایان لەوە نیە کەداوایان
لێ ئەکەن، وە کە خەڵک کۆ ئەکرێنەوە لەقیامەت ئەبن بە دوژمنی ئەوانەی
داوایان لێ ئەکردن وە کوفر ئەکەن بەو پەرستنەی بۆ ئەوانیان کردبوو) .
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا
يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ
الظَّالِمِينَ] (يونس : 106) واتە : (داوا مەکە لەغەیری خوا لە کەسێک کە
نەسودت پێ ئەگەینێ نە زیان ئەگەر وا بکەی ئەچیتە ڕیزی ستەمکاران -هاوبەش
دانەران- ) .
وە ئەفەرموێ : [وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ
لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ
الْكَافِرُونَ] (المؤمنون.117) واتە : ( وە هەرکەسێ داوا بکا لە گەڵ الله
لە پەرستراواێکی تر ئەوە هیچ بەڵگەی نیە بۆ ئەمە وە حیسابیشی لەلای
پەروەردگاریەتی -لە ڕۆژی دوایی ئەمە هەڕەشەیە بە سزا- بێگومان کافران
دەربازیان نابێ و نەجاتیان نابێ -لە سزای خوا لە ئاگری جەهەننەم-).
وە ئەفەرموێ : [وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ
أَحَدًا] (الجن : 18) واتە : (مزگەوتەکان و شوێنی کڕنوش بردن بۆ خوایە
لەگەڵ خوا داوا لە کەسێکی تر مەکەن) .
وەهاتوە لە پێغەمبەر صلى الله
علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ» ثُمَّ
قَرَأَ: [وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ
يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ](غافر
: 60) -رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيُّ وَأَبُو دَاوُدَ
وَالنَّسَائِيُّ وَابْنُ مَاجَه- واتە : (دوعا عیبادەتە ئەوجا ئەو ئایەتەی
خوێندەوە : [وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ
الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ
دَاخِرِينَ](غافر : 60) واتە : (وە پەروەردگارتان فەرموویەتی داوا لە من
بکەن وەڵامتان ئەدەمەوە بێگومان ئەوانەی خۆ بەگەورە ئەزانن لەوەی تەنها من
بپەرستن و داوام لێبکەن ئەوە ئەچنە نێو جەهەننەمەوە بە سەرشۆڕی و ڕیسوایی و
زەلیلی).
داوا کردن و پاڕانەوە پەرستنە . کە ئەوەتان زانی چۆن داوا لە غەیری خوا ئەکەن!؟
موشریکەکان
گومانێکی بەتاڵ ئەهێننەوە ئەڵێن ئێمە بۆیە لەو پیاو چاکانە ئەپاڕێینەوە
خۆمان دەنگمان ناگاتە خوای بەرز ئێمە تاوانبارین پێویستە کەسێک بکەین بە
واسیتە بۆ لای خوا هەروەک چۆن کەسێک ناتوانێ بچێتە لای سەرکردەیەک ئەبێ
واسیتە بکا ئینجا ئەیگاتێ! لە وەڵامی ئەم گومانە بەتاڵەش ئەڵێین خوای گەورە
فەرمانی بە ئێمە کردووە کەوا تەنها لەو بپاڕێینەوە داوا تەنها لەو بکەین
وەک لە ئایەتەکانی سەرەوە بۆمان دەرکەوت وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَإِذَا
سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ
إِذَا دَعَانِ] (البقرة : 186) واتە : (ئەگەر بەندەکانی من لەمنیان پرسی لە
تۆ ئەوا من نزیکم وەڵامی هەرکەسێک ئەدەمەوە کە داوام لێ بکات) .
وە ئەبو موسای ئەشعەری رضي الله عنه ئەفەرموێ : کاتێ لە سەفەرێکا بوون
لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم صەحابەکان رضي الله عنهم
دەنگیان بەرز کردەوە بە تەکبیر کردن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم فەرمووی : (أَيُّهَا النَّاسُ ارْبَعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ،
إِنَّكُمْ لَيْسَ تَدْعُونَ أَصَمَّ وَلَا غَائِبًا، إِنَّكُمْ تَدْعُونَ
سَمِيعًا قَرِيبًا، وَهُوَ مَعَكُمْ) متفق عليه واتە : (ئەی خەڵکینە ئەزێتی
نەفسی خۆتان مەدەن نەرم بن لەگەڵ نەفسی خۆتان، بە تەئکید ئێوە داوا لە
یەکێ ناکەن کە کەڕ بێت و نەبیستێ وە داوا لەیەکێ ناکەن کە غائیب بێ دوور
بێ، بە تەئکید ئێوە داوا ئەکەن -لە الله- کە بیسەرە -هەموو شتێ ئەبیستێ- وە
نزیکە، وە ئەو لەگەڵتانە).
وە بۆ ئەو کەسانەش کە ئەو گومانەیان هەیە
ئەڵێین : خوای گەورە زۆر بەرزو لەوە گەورەترە پێویستی بە واسیتە هەبێ چۆن
نمونەی سەرکردەیەک بۆ خوا ئەهێننەوە خوای گەورە هەموو کەسێ ئەبینێ وە هەموو
دەنگێ ئەبیستێ وە خاوەنی ئەرزو ئاسمانەو دەوڵەمەندو بێ نیازە لە
دروستکراوەکانی [لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ]
(الشورى : 11) چۆن سەرکردەیەک کە لاوازو بێ دەسەڵاتەو ناتوانێ لە بەردەمی
خۆی زیاتر ببینێ وە ئەترسێ بچێتە ناو خەڵکەوە بە پاسەوانێکی زۆرەوە نەبێ
چۆن نمونەی ئەو ئەهێننەوە بۆ خوا ئەم سەرکردە لەبەر بێ توانایی وە لەبەر
نەتوانینی پێویستی بە وەزیرو یارمەتی دەرە بەڵام خوای گەورە لە سەر هەموو
شتێک بەتوانایە، ئەم سەرکردە لەبەر ستەم فەقیرو هەژار دەنگیان بەو ناگا
پێویستیان بە واسیتەیە، بەڵام خوای بەرز ستەم لەکەس ناکاو پێی خۆشە
بەندەکانی داوای لێبکەن بەوەش پاداشتیان ئەداتەوە، یانی ئێوە پێتان وایە
خوای بەرز ستەم کارە یان عەبدێک لە خوا بەڕەحم ترە بۆ ئێوە تا پێویست بکا
ببێتە واسیتە کارتان تا خوا ڕەحمتان پێ بکا!؟ بەڕاستی ئەوەی عەقلی لەسەر بێ
غەیری خوا ناپەرستێ لەبەر ئەوەش خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَنْ يَرْغَبُ
عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ] (البقرة : 130) .
هاوبەش دانەرانی ئەم سەردەمە ئەڵێن ئیمە ئەو پیاو چاکانە ناپەرستین بۆیە
داوایان لێئەکەین ئەوان بەڕێزن لای خوا تکامان بۆ ئەکەن با بزانن ئەوە
دەقاودەق قسەی هاوبەش دانەرانی -موشریکانی- سەردەمی پێغەمبەرە صلى الله
علیه وعلى اله وسلم وەک خوای بەرز بۆمان باس ئەکا لە قورئان دەربارەیان
ئەفەرموێ : [وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا
نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى] (الزمر : 3)
واتە : (وە ئەو موشریکانە کە بێجگە لە الله پەرستراوی تر ئەپەرستن ئەڵێن
ئێمە نایان پەرستین تەنها بۆ ئەوەی لە الله نزیکمان بکەنەوە).
وە ئەفەرموێ : [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ
وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ]
(يونس : 18) واتە : (وە بێجگە لە الله پەرستراوی تر ئەپەرستن کە نە زیانیان
پێ ئەگەینن نە سوود وە دەشلێن ئەوانە شەفاعەت کارمانن لە لای الله -تکامان
بۆ دەکەن-).
کەوابوو بۆتان دەرکەوت کە شەریک دانان بۆ خوای بەرز تەنها ئەوە نیە کەسێ
بڕوای بەوە بێ کە غەیری خوا دروست کەرە یان بەس بە ئینکاری بوونی خوا کافر
بێت! نا هەر کەسێک داوا لەغەیری خوای بەرز بکات یان جۆرێک لە جۆرەکانی تری
پەرستن وەک سەربڕینی ئاژەڵ و نوێژو هاوار لێ کردن یان هەر جۆرێکی تری
پەرستن بۆ غەیری خوا ئەنجام بدات پێی کافر ئەبێت و ڕێک وەکو کافرو
موشریکانی سەردەمی پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم.
زۆر کەس هەن کە پێیان بڵێی کوفر مەکە بەخوای بەرزو شەریکی بۆ دامەنێ داوا
لەغەیری خوا مەکە لە پیاوچاکان یەکسەر توڕە ئەبێ دەڵێ چۆن کوفر ئەکەم چۆن
من شەریک بۆ خوا دائەنێم!؟ خۆ ناڵێم ئەو پیاو چاکە یان قەبری ئەو پیاو چاکە
خوایە، ناڵێم ئەو منی دروست کردووە، من بەس داوای لێدەکەم ئەو پیاوی باشە
من پیسم ئەو لە خوا نزیکم ئەکاتەوەو بۆم لە خوا ئەپاڕێتەوە! لەوەڵامیا پێی
ئەلێین ئەوەیە تۆی پێ کافر ئەبێ و ئەچیتە ڕیزی موشریکان چونکە خۆ ئەو
موشریکانەی پێشوش هەر ئەوەیان ئەووت وەک پێشتر لە ئایەتەکانی سەرەوە ڕوون
بۆوە! تۆ کە بڕوات بەوەیە تەنها خوا دروست کەرە ئەی بۆ تەنها داوا لەخوای
بەرز ناکەیت!؟