29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گڕوگاڵی ئیسلامەتی ٣
یەکڕیزی وبرایەتی .
بێگومان یەکڕیزی موسڵمانان دروست نابێت تاوەکو برایەتی دروست نەبێت، برایەتیش دروست نابێت تاوەکو خۆشەویستی لە نێوان موسڵماناندا بەرپانەبێت، خۆشەویستیش دروست نابێت تاوەکو سەلام لەیەکتری نەکەکرێت، سەلامکردنیش زۆر مانای هەیە و دەبێت بەمانی کەلیمە سەلامکردنەکە ڕەوانبێت .
بۆچی ئەم شتانەمان بەیەکەوە گرێداوەو کردومانە بەمەرج بۆ یەکتری تاوەکو یەكڕیزی دروستبێت ؟
پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەفەرمودەیەکدا دەفەرموێت: ( لاتدخولوا الجنة حتی تٶمنوا ، ولا تٶمنوا حتی تحابوا، اولا ادولكم علی شیء تحاببتم؟ افشوا السلام بینکم )، واتا ناچنە بەهەشتەوە تاوەکو ئیمان دەهێنن، ئیمانیشتان تەواو دروست نابێت تاوەکو یەکتریتان خۆش نەوێت، شەتێکتان پێبڵێبم یەکتریتان خۆشبوێت؟ کاتێك کە گەیشتن بەیەکتری سەلام لەیەکتربکەن .
کەواتە یەکڕیزی موسڵمانان بۆئەوەیە کە توشی فیتنە نەبین و ئیمانەکەمان بارێزین و بەهۆی ئیمانەکەمانەوە خۆمان بگەیەنین بە بەهەشت، گەیشتنیش بەبەهەشت بەوەدەبێت کە ئیمان بهێنین و الحمدللە هەمومان خۆمان بە ئیمانداردەزانین، بەڵام ئیمانەکەمان چەند شتێکی پێویستە تاوەکو بتوانین بڵێین ئیمانەکەمان دروستەو تەواوە، ئەوەشتانەش وەکو لەم فەرمودەیەدا بۆمان دەردەکەوێت یەکەم شتێك ئەوەیە کە یەکتریمان خۆش بوێت، خۆشویستنی یەکتریش بەوە دەست پێدەکات کە سەلام لە یەکتری بکەین، سەلامکردنیش چەند کاروکردەوەیەکی پێویستە دەبێت کەمێك باسی بکەین .
لەوشتانەی کە سەلامکردن پێویستی پێیەتی :
١_ دڵپاکی بەرامبەر بە براموسڵمانەکەت: بێگومان ئەگەر کەسێك دڵی پاك نەبێت بەرامەبەر بە موسڵمانێکیتر سەلامی لێناکات، و خۆی لێ زویردەکات و دەیبوغزێنێت و ڕووی خۆشی ناداتێ و سەلامیشی لێناکات، وەکو لەفەرمودەیەکدا هاتوە کە پێغەمبەری خوا سەلامی لە هەموو کەسێك دەکرد ناسیار بوایە یان نەناس ئەو سەلامی لێدەکرد، ( کان رسول اللە صلی اللە علیەوسلم یسلم علی من یعرفە ومن لایعرفە )
٢_ کاتێك کە موسڵمان دڵی بەرامبەر بە براموسڵمانەکەی پك بوو هیچ لە دڵی خۆیدا ناهێلێتەوە تاوەکو ببێت بە ڕق و کینە لە دڵیدا و خوای گەورەش پێغەمبەرەکەی و ئومەتەی پێغەمبەرەکەی فێرکردوە لە ئایەتێکی قورئانیدا کە ڕق و کینە لەدڵی خۆماندا دروست نەکەین و داوا لە خوای گەورە بکەین کە هیچ ڕق وکینەیەك لەدڵماندا نەهێڵێتەوە بەرامبەر بە موسڵمانان و ئیمانداران هەروەکو دەفەرموێت :{ ربنا لا تجعل في قلوبنا غلا للذین آمنوا } .
٣_ کاتێك کە هیچ غلێك لە دڵماندا نەما بەرامبەر بە ئیمانداران ئەوکات هەر مافێکمان لەلایانبێت ئەگەر معنوی بێت یان مادي گەردنیان ئازاد دەکەین و چاوەڕوانی پاداشت لەلای خوادەکەین کە لەبەرخاتری خوای گەورە گەردنیمان ئازادکردوەو هیچمان لەدڵی خۆماندا هەڵنەگرتوە و چاوەڕوانی تۆڵەبکەین، هەروەکو لە فەرمودەیەکی پێغەمبەردا هاتوە کە دەفەرموێت دەتانەوێت پیاوێك ببینن کە ئەهلی بەهەشتە ؟......
قال الإمام أحمد رحمه الله في مسنده (12720) :
حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ حَدَّثَنَا مَعْمَرٌ عَنِ الزُّهْرِيِّ قَالَ أَخْبَرَنِي أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ : كُنَّا جُلُوسًا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ : ( يَطْلُعُ عَلَيْكُمْ الْآنَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ ) فَطَلَعَ رَجُلٌ مِنْ الْأَنْصَارِ تَنْطِفُ لِحْيَتُهُ مِنْ وُضُوئِهِ قَدْ تَعَلَّقَ نَعْلَيْهِ فِي يَدِهِ الشِّمَالِ ، فَلَمَّا كَانَ الْغَدُ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِثْلَ ذَلِكَ ، فَطَلَعَ ذَلِكَ الرَّجُلُ مِثْلَ الْمَرَّةِ الْأُولَى ، فَلَمَّا كَانَ الْيَوْمُ الثَّالِثُ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِثْلَ مَقَالَتِهِ أَيْضًا فَطَلَعَ ذَلِكَ الرَّجُلُ عَلَى مِثْلِ حَالِهِ الْأُولَى ، فَلَمَّا قَامَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَبِعَهُ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ فَقَالَ : إِنِّي لَاحَيْتُ أَبِي فَأَقْسَمْتُ أَنْ لَا أَدْخُلَ عَلَيْهِ ثَلَاثًا ، فَإِنْ رَأَيْتَ أَنْ تُؤْوِيَنِي إِلَيْكَ حَتَّى تَمْضِيَ فَعَلْتَ . قَالَ نَعَمْ قَالَ أَنَسٌ : وَكَانَ عَبْدُ اللَّهِ يُحَدِّثُ أَنَّهُ بَاتَ مَعَهُ تِلْكَ اللَّيَالِي الثَّلَاثَ فَلَمْ يَرَهُ يَقُومُ مِنْ اللَّيْلِ شَيْئًا ، غَيْرَ أَنَّهُ إِذَا تَعَارَّ وَتَقَلَّبَ عَلَى فِرَاشِهِ ذَكَرَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ وَكَبَّرَ حَتَّى يَقُومَ لِصَلَاةِ الْفَجْرِ . قَالَ عَبْدُ اللَّهِ : غَيْرَ أَنِّي لَمْ أَسْمَعْهُ يَقُولُ إِلَّا خَيْرًا . فَلَمَّا مَضَتْ الثَّلَاثُ لَيَالٍ وَكِدْتُ أَنْ أَحْتَقِرَ عَمَلَهُ قُلْتُ : يَا عَبْدَ اللَّهِ إِنِّي لَمْ يَكُنْ بَيْنِي وَبَيْنَ أَبِي غَضَبٌ وَلَا هَجْرٌ ثَمَّ ، وَلَكِنْ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ لَكَ ثَلَاثَ مِرَارٍ : ( يَطْلُعُ عَلَيْكُمْ الْآنَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ ) فَطَلَعْتَ أَنْتَ الثَّلَاثَ مِرَارٍ ، فَأَرَدْتُ أَنْ آوِيَ إِلَيْكَ لِأَنْظُرَ مَا عَمَلُكَ فَأَقْتَدِيَ بِهِ ، فَلَمْ أَرَكَ تَعْمَلُ كَثِيرَ عَمَلٍ ، فَمَا الَّذِي بَلَغَ بِكَ مَا قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟ فَقَالَ مَا هُوَ إِلَّا مَا رَأَيْتَ ، قَالَ : فَلَمَّا وَلَّيْتُ دَعَانِي فَقَالَ : مَا هُوَ إِلَّا مَا رَأَيْتَ ؛ غَيْرَ أَنِّي لَا أَجِدُ فِي نَفْسِي لِأَحَدٍ مِنْ الْمُسْلِمِينَ غِشًّا وَلَا أَحْسُدُ أَحَدًا عَلَى خَيْرٍ أَعْطَاهُ اللَّهُ إِيَّاهُ . فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ : هَذِهِ الَّتِي بَلَغَتْ بِكَ ، وَهِيَ الَّتِي لَا نُطِيقُ .
وهكذا رواه عبد الرزاق في "المصنف" (20559) وابن المبارك في "الزهد" (694) والنسائي في "الكبرى" (10699) وعبد بن حميد في "مسنده" (1157) والضياء في "المختارة" (2619) والبيهقي في "الشعب" (6605) وابن السني في "عمل اليوم والليلة" (754) والسمعاني في "أدب الإملاء" (ص 122) وابن عبد البر في "التمهيد" (6/122) كلهم من طريق معمر عن الزهري عن أنس به .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاش سەلامکردن خۆشەویستی دروست دەبێت :
کاتێك کەسێك سەلام لەهەموو خەڵكێك بکات لە ڕگاوبادا، ئەم کارە خۆی لەخۆیدا خۆشەویستی دروست دەکات لە نێوان خەڵکەکەدا، چونکە سەلام لە هەرکەسێك بکەیت ئەوکەسە بیرۆکەیەکی بۆ دروست دەبێت و ڕێژەی زۆرینەی خەڵکەکە گومانی باش دەبەن کاتێك سەلامیان لێدەکەیت و هەست بەوەدەکەن کە تۆ ئەکوسە بەکەسێكی باش دادەنێیت بۆیە سەلامی لێدەکەیت ئەوگومانەش یان ئەو هەستکردنە خۆشەویستی دروست دەکات، ئەگەر ئەو کەسە واگومان بەرێت کە تۆ ئەو بەباش و ڕێزداردەزانیت بۆیە سەلامی لێدەکەیت، بەوهۆیەشەوە خۆشەویستیەك دروست دەبێت لەلای ئەو کەسانەی بەرامبەرت کە سەلامیان لێدەکەیت، کاتێکیش خۆشەویستی دروستبوو ئەوکاتە ئیمانەکەت تەواودەبێت، و ئیمانداریش ئیمانداران بە برای خۆی دەزانێت و خیانەتی لێناکات و ئەوەی بۆخۆی پێیی خۆشبێت بۆ براکەشی پێی خۆشە هەروەکو لە فەرمودەیەکدا پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئاماژەی بۆدەکات و ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە ئیماندار دەبێت ئەوەی کە بۆخۆی پێیخۆشە بۆ ئیماندارە کانیتریش دەبێت پێی خۆشبێت ئەگەرنا ئەوا ئیمانەکەی تەواونیە کە دەفەرموێت : ( لایٶمن احدکم حتی یحب لاخیە ما یحبە لنفسە )
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێكیش ئیمانی کەسێك تەواوبوو ئەوکات دەچێتە بەهەشتەوە :
بەهەشت هەروەکو خوای گەورە لەباسیدا فەرمویەتی :{ وجنة حرضها کعرض السماوات والارض أعدت للمتقین } .
لێرەوە کە گەیشتین بە بەهەشت تێدەگەین کە یەك ڕێزی چیە و بۆچی یەکڕیزی موسڵمانان !
موسڵمانان لە کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکانەوە باسی یەکڕیزی موسڵمانان دەکەن و دەبێت هەوڵی بۆ بدەین و نەهێڵین کە ڕیزی موسڵمانان تێبچێت و برایەتی بپارێزین و دڵمان پاكبێت لە ئاستی یەکترو سەلام لەیەکتریبکەین و زۆرقسەیتر کە لەکاتێکدا هەرئەوانن کە یەکڕیزی موسڵمانانیان تێکداوەو شێوانویانە و کۆمەڵ و گروپی خۆیان جیاکردۆتەوەو موسڵمانانیان لەت وپارچەکرد بەفیتی نەیارانی ئیسلام و دوژمنە سەرسەختەکانی ئیسلام و بەناوەی بیانوی هیچ وپوچ و بێ بنەما و هەموو هەوڵ و کۆششێکیان تەنها بۆ ناودەرخستنی خۆیان و گەیشتن بە پلەوپایە و پارەومالی دونیا، کاتێکیش قسەدەکەن و ووتار دەدەن باسی یەکڕیزی موسڵمانان دەکەن و باسی برایەتی و پێکەوەژیان و لەهەمان کاتیشدا زمانیان لە شمشێری هەڵکێشراو تیژترە بۆ سەربڕینی براموسڵمانەکەی و بەردەوام لە درۆکردن و بوهتانکردندان بۆ یەکتری و بێ ئەوەی کە بیرێك لە قیامەتی خۆیان بکەنەوە و بێ ئەوەی کە لەوەبترسن کە برایەتی نێوان موسڵمانان ناهێڵن و یەکڕیزی موسڵمانانیان تێکداوەو خراپتر تێکیدەدەن و لەهەموشی گرنگتر ئەوەیە کە هەروەکو لەم فەرمودانەی پێشوتردا باسمانکرد مەرجی چونە بەهەشتیش سەلامکردن و خۆشەویستی و ئیمانێکی تەواو ئەوجا دەچیتە بەهەشتەکەی خوای گەورەوە .
بەداخەوە کە موسڵمانان وایانلێهاتوە کە گوێ بەهیچ نادەن و برایەتیان نەهێشتوەو یەکڕیزی موسڵمانانیان سەق ولەق کردوە لەبەرخاتری چاوی کاڵی پارەو کورسی و دیموکراسی کە خۆیشیان ئەگەر بدوێنیت باوەریان پیی نیەو تەنها ڕق وکینە و دڵ پیسی خۆیان نەبێت هیچیترنیە کە ئەو هەموو کارە ناڕەوایانەیان پێ ئەنجام دەدات، بەباشێ دەزانێت کە برا موسڵمانەکەی بچوکبکاتەوەو بەسوکی باسی بکات لەبەرچاوی دۆست ودوژمن، بوهتان بۆ برا موسڵمانەکەی دەکات و دەیداتە پاڵ کۆمەلێکی خراپ و نەخوازراو تەنها بۆ ئەوەی کە ئەو لە شەئنی کەم بێتەوەو خۆی پێگەورەتر نیشان بدات بۆخەڵکی، ئەم هەموو شتانەش تەنها ئەوەنیە کە بەرامبەر بە موسڵمانێك بیکات یان کردبێتی، بەڵکو بەرامبەر بە هەزاران موسڵمان دەیکات وزۆر بەسادەییش وەریگرتوەو لەوانەیە بە شەرعیشی دادەنێت کە هەموو کارەکانی ناشەرعیەو تەنها مەبەستێش لەم جۆرە کارانە ئەوەیە کە بونی خۆی ناشەرعیەو بەناشەرعی گۆش کراوەو بەردەوام لەناشەرعیدا دەژێت، تاوەکو ئەو موسڵمانانەیتر نەمێنن و لەکەداریان بکات بە درۆو بوهتان، ئەوەش بۆ تاکە مەبەستێك کە خۆی شەرعیەت بدات بەخۆی و خەڵکی بڵێن ئەو شەرعیەو ئەوانیتر ناشەرعین .
ئەوەش وەکو خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەو جۆرە کەسانەی بۆمان کردوەو وەسفیاندەکات کە دەفەرموێت :{ وزین لهم الشیطان اعمالهم فصدهم عن السبیل وکانوا مستبصرین }، ئەو ( تبلیس ابلیس ) ە ، کە شەیتان ئیشەکانی لای ڕازاندۆتەوەو بە ئیشی جوان وباش و خێری دەزانێت لە کاتێکدا کە دەیانبینا و دەیانزانی کە ئەو جۆرە ئیشەی کە دەیکەن ناشەرعیەو ناڕەوایە بەرامبەر بە موسڵمانان گرتویانەتە بەر و خۆیان لا بە موفەکیر و موفەسیریش دەزانن، کە لێیان تێکچوە و نازانن کە مودەبیر و موتەشیرو موزەنجیرن .
ئەمانەش ئەوەندەیان پێدەڵێین : { افحکم الجاهیلیة یبغون ومن احسن من اللە حکما } ، هەرڕۆژەو لەگەڵ لایەکدان و لە هەرکوێوە بای بێت شەنی خۆیان دەکەن، بەسە وازبهێنن لەو کارەو کردەوە شەیتانیانەی کە شاڕێی شەیتانە و ئێوە گرتوتانەتەبەر و تۆزی لێهەڵدەستێنن. { وتوبوا الی اللە توبتا نصوحا ....} تۆبە ئاسانە بەڵام بەردەوامی لەسەر ڕێگای هەڵە زۆر مەترسیدارە .
وآخر دعوانا الن الحمدللە رب العالمین، والسلام .