28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محمد تۆفیق ره‌حیم: بؤ یه‌كێتی وه‌رنه‌وه به‌ره‌ی میلله‌ت واز له پارتی و بارزانی بێنن
محمد تۆفیق ره‌حیم به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێ: به گۆران یه‌كێتی 41 كورسیه و پارتیش 38 كورس، پێشتر ئه‌مه خه‌ونی شاعیرانه‌ش نه‌بوو.
محمد تۆفیق ره‌حیم، له پۆستێك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی، ده‌نوسێت: سیاسه‌تی کاک نه‌وشیروان، یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستان (17 کورسی) بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (24 کورسی)، به هه‌ردووكیان ده‌کاته (41) کورسی و بنه‌ماڵه‌ش 38 کورسی.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌ڵێ: ساڵی ۱۹۹۱ ئه‌مه خه‌ونی شاعیرانیش نه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه ده‌ڵێ:" کۆی ده‌نگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتیمانی، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ده‌کاته 5۷ كورسی، ئه‌گه‌ر هه‌موان ئه‌گه‌ر ڕێکبکه‌وین به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، ده‌توانین گۆڕانکاری بکه‌ین".
داواش له یه‌كێتی ده‌كات دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بکه‌نه سکرتیری گشتی حیزبه‌که‌یان، ده‌ڵێت:"وه‌رنه‌وه به‌ره‌ی میلله‌ت، واز له پارتی و بارزانی بێنن